وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بیروڕا

شکستە گەورەکەی ئەمریکا و دەرفەتێکی زێڕین بۆ کورد

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 29/10/2018
مەجید نیزامەدین گلی*
مەجید نیزامەدین گلی*

ئێران لە بەغدا بردییەوە. ئەمریکا و برێت مەکگۆرک شەڕی پێکهێنانی حکومەتی عێراقیان دۆڕاند. بەڵام ئەمە مەرج نییە دەرئەنجامی خراپی هەبێت بۆ هەرێمی کوردستان.

ئەم شکستەی ئەمریکا دەکرێت بکرێتە دەرفەت، نەک وەکو شکستەکانی پێشووی ئەمریکا لە عێراق کورد باجەکەی بدات.

لەشەڕی داعشدا، هەزاران رۆڵەی کورد بوونە قوربانیی هەڵەی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ساڵی 2011. بێگومان ئەوە تاکە هۆکاری سەرهەڵدانی داعش نەبوو، بەڵام ئەگەر ئەمریکا بەو شێوەیە لە عێراق نەکشایەتەوە و واشنتن بەو شێوەیە پشتگیریی بەهێزبوونی نووری مالیکی نەکردایە، زۆر زەحمەتتر دەبوو داعش لە گرووپێکی چەکدارەوە ببێتە دەوڵەتێک کە هەڕەشە لە وجودی هەرێمی کوردستان بکات. 

ئێستا ئەمریکا جارێکی دیکە شکستی هێنا. برێت مەکگۆرک وایزانی هۆکاری سەرکەوتنی ئێران لە عێراق ئەوەیە کە تاران وا دەردەکەوێت لە پێناوی هاوپەیمانەکانی لە ماڵی شیعی ئامادەیە [ئەگەر پێویست بوو] بە هەموو شێوەیەک دژایەتی کورد و لایەنە سوننیەکان بکات. لە کاتێکدا هۆکارە راستەقینەکەی سەرکەوتنی تاران ئەوەیە کە سەلماندوویەتی پشت لە هاوپەیمانی خۆی ناکات و دوژمنەکانیشی لەبیرناکات. پشتگیریکردنی مەکگۆرک بۆ عەبادی لە دژی کورد لە کەرکووک و چاوپۆشی لە کۆمەڵکوژیی عەرەبی سوننە لەشەڕی داعشدا سوودی بۆ ئەمریکا نەبوو. ئەمریکا شکستی هێنا و ئەمجارە نابێت کورد باجەکەی بدات، بەڵکو بە پێچەوانەوە دەکرێت ئەمە بکرێتە دەرفەتێک.

ئەمریکا ئێستا پێویستی بە عێراقێکە زۆر کەمتر لە جاران مامەڵەی نەوت و بازرگانی لەگەڵ ئێران بکات، یان هەر نەیکات. عادل عەبدولمەهدیش حەیدەر عەبادی نییە. عەبادی بە رێککەوتنێکی ئەمریکی- ئێرانی بووە سەرۆک وەزیرانی عێراقێک کە بێ پشتگیریی ئەمریکا داعش دەگەیشتە پایتەختەکەی. عادل عەبدولمەهدی یەکەمین سەرۆک وەزیرانی عێراقی دوای سەدام حوسێنە کە بێ پشتگیری راستەقینەی ئەمریکا بووە سەرۆک وەزیرانی عێراق. ئەگەر عەبدولمەهدی یەک هەنگاو بۆ بەرژەوەندی ئەمریکا بهاوێژێت، دە هەنگاوی بۆ ئێرانە. لەوانەیە لەم ماوەیە موجامەلەیەکی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بکات بۆ پەسەندکردنی ژمارەیەک وەزیری دیکە لە پەرلەمان (کە لەوەشدا باوەڕناکەم پێویستی بە مەکگۆرک بێت) و هەروەها زیادکردنی داهاتی عێراق لە رێگای پەلەکردن لە زیادکردنی رێژەی هەناردەکردنی نەوتی کەرکووک، بەڵام وەکو دیپلۆماتکارێکی ئەمریکی (کە لە ساڵانی 2003- 2004 و 2014- 2016 لە عێراق بووە و باش شارەزای وردەکارییەکانە) بە منی گوت، عەبدولمەهدی لە دژی ئەمریکا نییە، بەڵام زیاتر متمانەی بە پشتگیریی ئێرانە. نەک هەر عەبدولمەهدی، بەڵکو زۆربەی نوخبەی سیاسی عێراقی متمانەیان بە تارانە کە وەکو ئەمریکای ساڵی 2011 لە ناکاو خواحافیزی ناکات و سولەیمانی وەکو مەکگۆرک نییە و ناهێڵێت لاشەی هاوپەیمانەکانی لە کەرکووک بە ئەبرامز بشێلرێت.

راستە عەبدولمەهدی بەردەوام دەبێت لە هەوڵی رازیکردنی ئەمریکییەکان، چونکە عێراق لە زۆر لایەنی ئەمنی و ئابووری و دیپلۆماسییەوە پێویستی بە ئەمریکایە. بەڵام ئەوەی کە ئێستا ئەمریکا لە عێراقی دەوێت، زۆر زەحمەتە بە عەبدولمەهدی جێبەجێ بکرێت. لەبەر ئەوە ئەگەرێکی زۆر هەیە کە واشنتن و بەرەی دژە ئێران روو لە هەولێر بکەن و ئۆفەری باش پێشکەش بکەن.  لەوانەیە لە قۆناغێکدا ئەمریکا بە ئەندازەی سەردەمی شەڕی داعش و شەڕی عێراقی 2003 پێویستی بە هەولێر بێت. ئەمجارە پێویستە لایەنە سیاسییەکانی کوردستان ئامادە بن بە پارتی و یەکێتی و لایەنەکانی دیکەوە و بیریان نەچێت کە بۆ یەکەمینجار لە دوای رووخانی سەدام حوسێنەوە، هاوکێشەی نێودەوڵەتی لە عێراق گۆڕاوە. قۆناغی داهاتوو گەڕانەوە نییە بۆ سەردەمی پێش شەڕی داعش. ئەو سەردەمەی کە ئێران و ئەمریکا جۆرە لێکتێگەیشتنێکیان هەبوو دەربارەی بابەتە سەرەکیەکان لە عێراق و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق دەیانتوانی بە سیاسەتی "پاراستنی باڵانس" لە نێوان تاران و واشنتن بەرژەوەندییەکانیان پێشبخەن. ئەم سیاسەتی "پاراستنی باڵانس"ە لە عێراقی عادل عەبدولمەهدیدا کاریگەری نابێت. لەمەودوا ئەو هەڵوێستانە زیاتر دەبێت کە مەحاڵ دەبێت لە یەک کاتدا واشنتن و ریاز و تاران و ئەنقەرە رازی بکەیت و تەنها بە بڕیارنەدان خۆت قورتار بکەیت. جگە لەوە من سیاسەتی "پاراستنی باڵانس" لە نێوان لایەنە نێودەوڵەتیەکان بە جۆرە تەمبەڵیەک دەبینم لە سیاسەتکردندا.  هێزی سیاسیی سەرکەوتوو هەردەم پێویستە خاوەن پلانی کۆنکریتی و دەستپێشخەر بێت بۆ قۆستنەوەی دەرفەت و کەمکردنەوەی زیانی هەڕەشەکان.

*بەرپرسی نووسینگەی تۆڕی میدیایی رووداوە لە بارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان

کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 30/10/2018
ده‌ست خۆش كاك مه‌جید قسه‌كانت ڕاسته‌ به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ چه‌كی سیاسه‌تی ئابوری به‌كار دێنێت بۆ بچوك كردنه‌وه‌ی حوكم و تواناكانی ئێران له‌ ڕۆژهاڵاتی ناوراسدا یان بۆ له‌ ناوبردنی ئێران. ئه‌مه‌ریكا زۆر سیخور و ورده‌كاری و شیكه‌ره‌وه‌ی خۆی هه‌یه‌ زۆر باش له‌وه‌زعه‌كه‌ تێگه‌یشتوه‌ به‌راشكاویش چه‌ندێك ئێران به‌رده‌وام بێت له‌ حوكم ئه‌وه‌ند سعودیه‌ ده‌دۆشن، ئیداره‌ی ترامپ هه‌تا بۆی بكرێت نایه‌وێت عیراق دابه‌شكات به‌ڵام به‌وه‌ ده‌چێت كه‌ری دوژمنانی ئه‌مه‌ریكا واده‌كات عیراق دابه‌شكات و گه‌لی كوردیش له‌جه‌نگاوه‌ری باشه‌وه‌ وه‌ك ترامپ ده‌ڵێت بگۆڕێت بۆ دۆستێكی دێرینی ئه‌مریكا و ده‌وڵه‌تی كوردستانش دروست كه‌ن له‌ باشور و ڕژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای كوردستان. به‌نسبه‌ت عادیل عبدالمهدی كه‌روێشكێكی زۆر نه‌رمه‌ بۆ ئێران كه‌ی بیانه‌وێت به‌ئاسانی لای ده‌به‌ن، ڕاسته‌ قسه‌كانت سه‌رجه‌م حیزبه‌ شیعه‌كان و حیزبه‌كانی ده‌ڤه‌ری سوز یش هه‌موی عایدی سوپای قودسی ئێرانه‌ ..!! ته‌نیا پارتی دیموكراتی كوردستان دۆستی ئه‌مه‌ریكایه‌ هه‌رچه‌ندێك خۆیان باش ده‌زانن دوای خیانه‌ته‌كه‌ی ١٦ ئۆكتۆبه‌ر پارتی په‌شیمانی حاسڵ كرد له‌ ئه‌مه‌ریكا.
ره شید | 30/10/2018
زور راست و زور جوان بوو ده ستت خوش بیت برا که وه ک چرا ریگه بو سیاسیه کورده کان رووناک ده که یته وه و به لام هاوکات پرسیاریک و گومانیک په لاماری زه ین و میشکی من ده دات : ئه ری گه لو له نیو ریبه رانی کورد و پارته سیاسیه کانا خواست و توانا و برشت و ئه و زیره کیه هه یه هه له کان بو به رژه وه ندی گه له که مان بقوزنه وه یان هه ل بو مه سه له ی کورد بخولقینن و بتوانن له مه یدانی شه رانخیوی ئیران و ئه مریکا و سعودیه و هه روه ها شیعه و سوننی به قازانجی کورد هه نگاوی سیاسی قوول و داهینه رانه ی ستراتیجیک هه لیننه وه یان هه رخه ریکی شره خوری و قازانجی کاتی و دزی و فزی ده بن؟ ئایا نه ته وه و ئارمانجه کانی له سه رووی هه موو به رژه وه ندیه حیزبی و شه خسیه کان ده بی یان کورد هه رله م جه غزه بی جه مسه ره ی پیشوودا قه تیس ده مینیته وه ؟
Rizgar Khoshnaw
Rizgar Khoshnaw | 1/11/2018
ئه و شتانه هه‌ مووی له ژێر وشه ی له وانه یه وابێت وه یان پڕۆسپێکتن . ئه گه ر وا نه بوو ؟ ئه گه ر ایران ڕوخا وه حکومه تێکی سه ر به امریکا دروست بوو له ایران؟؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 21/02/2019 12:18:33 م
ده ستخوش پروفیسور دلاوه ر به راستی ده ستت بردوته هه ناوی کیشه کانه وه ؛ با ده و له تداره کان که لک له م نوسینه به نرخه وه رگرن .
Lawk | 21/02/2019 01:37:42 م
بەرێزم باسی سیستەمێکی دیموکراسی لە وڵاتێکی دیکتاتۆریداکارێکی دروست نییە. ئەمە ئەگەر لە کەناڵی bbc بەریتانی باسی بکەیت بەهەرحاڵ. بەڵام برام لێرە باسی...
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی
| 21/2/2019 | (2)
مادی ئومێد | 21/02/2019 08:48:38 ص
ووتارێکی زۆر بەجێیە ،،پەڵپ و بیانووی ئەوان هەندە بێکەڵک ە و روون و ئاشکرا مەبەستەکانیان دیارە ...پارتی یەک رێگای لەپێشە هەندە بایەخیان پێنەدات ....
سیری جەلالی و زوڕنای گەل
| 18/2/2019 | (1)
Azad Azad | 19/02/2019 08:13:54 م
خودای گه‌وره‌ خائین و خاك فرۆش رسوا كات.
عەبادی داوای پاراستنی سەقامگیریی کەرکووک دەکات
| 19/2/2019 | (1)
Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

رێككەوتنی واشنتن و پەكین نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە؟ 20 کاژێر لەمەو بەر |

رێككەوتنی واشنتن و پەكین نرخی نەوت بەرز دەكاتەوە؟

ئیدارەی ترەمپ تەنیا چین بە هۆكاری كورتهێنانی زۆرتر
جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت دوێنێ کاژێر 06:21 |

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت

جەستەی ئالوودەبووە بە شەکر زۆرتر
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن دوێنێ کاژێر 03:09 |

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن

هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ پاراستنی ئەو زۆرتر
0.235 seconds