وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئه‌ده‌ب و كولتوور

نووسەرێکى کوردى ئێزدى لە وڵاتى ئەرمینیا کۆچى دواییکرد

لەلایەن ناسر عەلی 12/12/2018
فەریدا حەجی جندی
فەریدا حەجی جندی

رووداو-دهۆک

لە کاژێر 23:00 ـی11-12-2018 فەریدا حەجى جندى، کچى نووسەرى ناودارى کورد، حەجى جندى کە بە باوکى فۆلکلۆرى کوردى ناسراوە، لە تەمەنى 84 ساڵیدا و لە پایتەختی وڵاتی ئەرمینیا کۆچى دواییکرد.


حەسەن سلێڤانەیی سەرۆکى لقى دهۆکی یەکێتى نووسەرانى کورد بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "فەریدا و باوکى (حەجى جندى) کە بە باوکى فۆلکلۆرى کوردى ناسراوە، خزمەتێکى گەورەیان لە بواری ئەدەبیاتدا بە کورد کردووە، جگە لەوە ئەو هاوسەرى شاعێری ناسراوى کورد فرێکێ ئوسێ بووە کە ئەویش تەمەنێکى درێژی بو شێعر و خزمەتى ئەدەبى کوردى تەرخانکردبوو".

لە ساڵى 2008 فەریدا حەجى جندى، سەردانى شارى دهۆکی کردبوو، حەسەن سلێڤانەیی، دەڵێت: "لە 2008 وەکو لقى دهۆک یادى سەدساڵەى حەجى جندیمان کردبووەوە، ئێمە فەریدا حەجى جندیمان بانگهێشتکردبوو، پەرتووکێکى شیعریش بەناوى (ھەلبەستێن بژارە) کە هى هاوسەرى فەریدا بوو (فرێکێ ئوسێ) چاپکرابوو و لەو رێوڕەسمەدا بڵاوکرابووەوە، لەبەر ئەوە ئێمە دەبێت هەر کوردێک شانازى بەو خێزانەى کورد بکات کە خزمەتێکى گەورەیان بە ئەدەب و فۆلکلۆرى کوردی کردووە".



فەریدا حەجی جندی ماوەی 50 ساڵ مامۆستایەتی کردووە و بەهەزاران قوتابی کورد و ئەرمەنی لە خانەوادەی جیاواز پێگەیاندوون و فێری زانست و زانیاری بوون.

فەریدا حەجی جندی لە ساڵی 1934 لە یەریڤانی پایتەختی ئەرمینیا لەدایکبووە، خزمەتی زۆری بە ئەرمینیا و یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو کردووە و لە بەرامبەردا بە خەڵات و مەدالیای مەزن خەڵاتکراوە.

بەشێک لەو خەڵاتانەی وەریگرتووە

- رێزنامەی وەزارەتی رۆشنبیری ئەرمینیا لە ساڵی 1962، مەداڵیای ئادابی کارکردن بەبۆنەی سەت ساڵەی لەدایکبوونی لینین 1970.

- نیشانەی سەرکەوتنی ئیشتراکیەت لەپێناو ئاشتیدا لە ساڵی 1975،  و نازنای مامۆستای میتۆدیستی 1979ی پێ بەخشراوە.

هەروەها فەریدا حەجی جندی لە ساڵانی 1971 و 1982 و 1984 بۆ سێ جار وەکو ئەندامی راوێژکاری شاری یەریڤان هەڵبژێردراوە و رێزلێنانی کارکردنی مانگی سووری لە ساڵی 1981 پێ بەخشراوە.

فەریدا حەجی جندی، وەکو باوکی خۆی بە ئەدەب و زمانی کوردییەوە سەرقاڵ بووە. هەروەها چەندین کتێبی هۆنراوەی هەڵبەستڤانی ناودار فێریکی ئوسیڤ و حاجی جندی لە نوێوە ئامادە کردووەتەوە و بەچاپی گەیاندوون. حەجی جوندی یەکەم کوردە لە قەفقاسیا بۆیەکەمجار کچەکانی خۆی ناردووەتە بەرخوێندنی باڵا لە زانکۆ.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.515 seconds