وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

ئه‌ده‌ب و كولتوور

که‌ڵکی ئه‌ده‌بیات

لەلایەن رووداو 21/4/2017
سه‌نگه‌ر حاجی‌
سه‌نگه‌ر حاجی‌

ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ په‌یدابوونی مرۆڤیش ئه‌ده‌بیات وه‌کو دیارده‌ ده‌رنه‌که‌وتبێ، ئه‌وا گومانی تێدا نییه‌ ده‌رکه‌وتنی زۆر دوانه‌که‌وتووه‌. تیۆرێکی زمانی هه‌یه‌ خۆی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ هه‌ڵچنیوه‌ که‌ خودی زمان له‌ گۆرانی دروستبووه‌ و گۆرانیش پێکنایێ ئه‌گه‌ر به‌شه‌ ئه‌ده‌بییه‌که‌ی تێدا نه‌بێ، لێره‌وه‌ ده‌توانین ئه‌وه‌ هه‌ڵبهێنجین که‌ ده‌رکه‌وتنی زمان و ده‌رکه‌وتنی ئه‌ده‌بیات هاوشان بوون. گرنگیی ئه‌ده‌بیات هه‌ر له‌وەدا‌ خۆی نابینێته‌وه‌ که‌ که‌ڤناره‌، به‌ڵکو هۆکاری دیکه‌ هه‌ن بایه‌خی ئه‌ده‌بیاتیان پێوە به‌ستراوه‌ته‌وه‌.  ئه‌گه‌ر وانه‌بێ ئه‌وه‌ چ هۆکارێکه‌ وای کردووه‌ له‌ناو ئه‌و هه‌موو پێشکه‌وتنی زانست و ته‌کنه‌لۆژیایه‌ و ئه‌و هه‌موو شه‌ڕوشۆڕ و نه‌هامه‌تییه‌ی له‌ئارایه‌، خه‌ڵکی هێشتا ده‌ستبه‌رداری خوێندنه‌وه‌ی جۆره‌ ئه‌ده‌بییه‌کان نابن.

به‌رله‌وه‌ی بێمه‌ سه‌ر ئه‌و گرنگییانه‌ی له‌خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بیاتدا هه‌ن، ده‌مه‌وێ ئه‌وه‌ بڵێم که‌ به‌شێکی خەڵک باوەڕیان وایە‌ ئه‌ده‌بیات ته‌نیا بۆ به‌سه‌ربردنی کاته‌ و بابه‌تێکی ته‌رفیهییه‌. ئه‌م وتاره هه‌وڵ ده‌دات ئه‌م بۆچوونه‌ ئاوه‌ژوو بکاته‌وه‌ و چه‌ند خاڵێک ده‌خاته ڕوو که‌ جگه‌ لەناو‌‌ ئه‌ده‌بیات، ‌هه‌موویان پێکه‌وه‌ له‌ هیچ شوێنێکی دیکه‌ وه‌ده‌ست ناهێنرێن. ئایا ده‌کرێ مرۆڤایه‌تی ئه‌و هه‌موو ماوه‌ دوورودرێژه‌ به‌رده‌وامی به‌ دیارده‌یه‌ک بدا، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌ی کاتی پێ بکوژێ. له‌ناو ئه‌و هه‌موو ئاڵۆزییانه‌ی ژیان و نه‌بوونی کات، هۆی چییه‌ تا ئێستاش به‌ ملیۆنان خه‌ڵک ڕۆژانه‌ خه‌ریکی خوێندنه‌وه‌ی ژانره‌ جۆراوجۆره‌ ئه‌ده‌بییه‌کانن.

ئه‌مانه‌ چه‌ند که‌ڵکێکی ئه‌ده‌بیاتن:

کاتت بۆ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

وا ده‌رده‌که‌وێ که‌ ئه‌ده‌بیات به‌فیڕۆدانی کاته‌، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه‌ باشترین کاتگێڕه‌وه‌یه‌، چونکه‌ هه‌ندێک بیرۆکه‌ و هه‌ستت بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه‌ و وات لێده‌کا تێیانبگه‌ی که‌ خۆت ره‌نگه‌ چه‌ندین جار و هه‌ندێکجاریش به‌ هه‌زاران کاتژمێرت پێویست بێ بۆ هه‌ستپێکردنیان.

زۆر له‌حه‌قیقه‌ته‌وه‌ نزیکه‌ و له‌باره‌ی هه‌موو شتێک ده‌دوێ، زانیاریت له‌باره‌ی مێژوو و جوگرافیا و ته‌نانه‌ت زانسته‌ سروشتییه‌کانیش پێ ده‌دا. ده‌تباته‌ ناو ده‌یان کۆشکی داخراو و چه‌ندین کلیلت پێ ده‌دا که‌ ده‌توانی ژووره‌ نهێنییه‌کانی پێ بکه‌یه‌وه‌. ئه‌ده‌بیات پێمان ده‌ڵێ منداڵی یانی چی و گه‌وره‌بوون چییه‌ و پیری چۆنه‌. ئه‌وه‌ ده‌توانێ هه‌ستی ئه‌وه‌مان لا دروست بکا که‌ مرۆڤ ئه‌گه‌ر سپیپێست بێ چۆنه‌ و ڕه‌شپێست بێ کووه‌، هه‌ژاری واتای چییه‌ و ده‌وڵه‌مه‌ندی چ واتایه‌کی هه‌یه‌، ئازادی چییه‌ و ژێرده‌سته‌یی چییه؟
 
وات لێ ده‌کا جوانتر ده‌ربکه‌وی

ئه‌ده‌بیات سیحرێکی بنیاتییه‌، ئه‌وه‌مان پێشان ده‌دا که‌ شته‌کان له‌دیدی ئه‌وانی دیکه‌وە چۆن ده‌رده‌که‌ون. ئه‌ده‌بیات ده‌مانکاته‌ خاوه‌نی ئه‌زموون و بیرکردنه‌وه‌ی قووڵ، بۆیه‌ش ئه‌گه‌ر ئادگار و روخسارمان هه‌ر شێوه‌یه‌کیان هه‌بێ، ئه‌و جوانتر پیشانمان ده‌دا، چونکه‌ ئه‌و فێرمان ده‌کا چۆن له‌گه‌ڵ خۆمان و ئه‌وانی دیکه‌ش بئاخڤین و له‌کوێ چی بڵێین. کاتێک گوێگره‌کانیشمان گوێیان له‌که‌سێکی به‌ ئه‌زموون و خاوه‌نی مه‌عریفه‌ ده‌بێ، بێگومان بیر له‌ جوانیی قسه‌کان و بیرۆکه‌کان ده‌که‌نه‌وه‌ نه‌ک ئادگار.

چاره‌سه‌ری ته‌نیاییه‌

به‌وپێیه‌ی قسه‌ له‌باره‌ی هه‌موو شتێک ده‌کا، ئه‌ده‌بیات وامان لێ ده‌کا له‌ ته‌نیایی رزگارمان بێ. ئه‌و باسی هاوڕێی باش و دابونه‌ریتی خه‌ڵکی و بیرکردنه‌وه‌ی تاک و کۆمه‌ڵگه‌ جیاوازه‌کانمان بۆ ده‌کا. نووسه‌ر گه‌لێک جار وه‌ک ئه‌وه‌ی له‌ناو ناخی ئێمه‌ بووبێ، هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌ ده‌روونی خۆی و ده‌روونی ئێمه‌شدا هه‌یه‌ ده‌یخاته‌ روو، ئه‌مه‌ش جگه‌ له‌ ئه‌ده‌بیات به‌ هیچ دیارده‌و بوونێکی دیکه‌ ناکرێ. ئه‌مه‌ی پێشوو ئه‌و ڕاستییه‌ چه‌ندپات ده‌کاته‌وه‌ و ده‌بێته‌ سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ی (فرۆید) له‌باره‌ی ئه‌ده‌بیاته‌وه‌ گوتوویه‌تی که‌ باشترین کێڵگه‌ی کارکردنه‌ بۆئه‌وه‌ی له‌ناخ و نه‌ستی مرۆڤه‌کان نزیک ببێته‌وه‌. کتێب هاوڕێیەکه‌ خاوه‌نی ئه‌م خه‌سڵه‌تانه‌یه‌: هه‌موو ده‌م ئاماده‌یه‌ و هه‌رگیز ناڵێ سه‌رقاڵم.

ئاماده‌مان ده‌کا بۆ شکست و کێلبوونه‌وه‌

رۆژانه‌ گوێمان له‌ چیرۆکی که‌سه‌ شکستخواردووه‌کان ده‌بێ. ئه‌ده‌بیات فێرمان ده‌کا که‌ که‌وتین چۆن هه‌ڵبستینه‌وه‌، چونکه‌ ئه‌و مامه‌ڵه‌یه‌کی دروست له‌گه‌ڵ پاڵه‌وانه‌کانی ده‌کا و له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه‌ فێرمان ده‌کا چۆن به‌سه‌ر کێشه‌کانماندا زاڵ بین.
که‌واته‌ ده‌بێ تێڕوانینمان بۆ ئه‌ده‌بیات بگۆڕێ و وه‌ک بنیاتنه‌ر و دروستکه‌ری مرۆڤ لێی بڕوانین.

ئه‌ده‌بیات مێشک و دڵمان ده‌کاته‌وه‌. وامان لێ ده‌کا ئاوابین: حه‌کیم بین، باش بین و عه‌قڵمان دروست بێ. ئه‌ده‌بیات ده‌ستمان ده‌گرێ و رووه‌و کرۆکی خۆمان ده‌مانباته‌وه‌ و ده‌مانکاته‌وه‌ به‌ مرۆڤێکی پاک. ئه‌و پاکیه‌‌ وامان لێ ده‌کا تێڕوانینی باشمان له‌سه‌ر هه‌موو ئه‌و بوون و دیاردانه‌ هه‌بێ که‌ له‌ده‌وروبه‌رمان هه‌ن و له‌گه‌ڵ مرۆڤ و گیانه‌وه‌ره‌کانی دیکه‌ باش بین. هه‌روه‌ها ئه‌ده‌بیات ده‌مانکاته‌ خاوه‌نی بیرکردنه‌وه‌یه‌کی دروست و له‌و ڕێیه‌شه‌وه‌ ده‌توانین بڕیاری دروست بده‌ین. ئه‌مه‌ش له‌ڕێی ئه‌و زانیاریانه‌وه‌ وه‌ده‌ست دێ که‌ له‌ناو کـتێبه‌ ئه‌ده‌بییه‌کاندا هه‌یه‌، زانیاری ناو کتێبه‌ ئه‌ده‌بییه‌کان جیاوازن له‌و زانیارییانه‌ی له‌ناو خه‌ڵک ده‌ستده‌که‌ون، چونکه‌ ئه‌و زانیارییانه‌ له‌لایه‌ن که‌سانی شاره‌زاوه‌ نووسراون.

ئه‌ده‌بیات به‌ پێچه‌وانه‌ی دیارده‌ و زانسته‌کانی دیکه‌ ته‌نیا بۆ گرووپێکی دیاریکراو نانووسرێ و زمانه‌که‌شی هه‌موو خه‌ڵک لێی تێده‌گه‌ن. بۆیه‌ ئه‌ده‌بیات هه‌موو که‌س خوێنه‌ریه‌تی و ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی سه‌ر به ‌گرووپێکی دیاریکراون له‌ڕووی زانستییه‌وه‌ و پسپۆڕی بوارێکن که‌ ئه‌ده‌بیات نییه‌، خوێنه‌ری بابه‌ته‌ ئه‌ده‌بییه‌کانن و ناتوانن ده‌ستبه‌رداری جۆره‌ ئه‌ده‌بییه‌کان بن و له‌ ده‌می ده‌ستبه‌رداربوونیشیان که‌لێنێک له‌ مه‌عریفه‌ لایان دروست ده‌بێ. زینده‌زانی و یاسا و ده‌روونزانی و زانسته‌کانی دیکه‌ بابه‌تی گرنگن بۆ ئه‌وه‌ی ژیان به‌رده‌وام بێ، به‌ڵام ئه‌ده‌بیات ئه‌وه‌یه‌ که‌ ئێمه‌ بۆی ده‌ژین. له ‌ئه‌ده‌بیاتدا مه‌به‌ست هه‌یه و زانیارییه‌کانیش بۆ ئاڕاسته‌کردن رووه‌ و ئه‌و مه‌به‌سته‌ ده‌خرێنه‌ ڕوو. له‌هه‌مان کاتیشدا ئه‌و بابه‌ت و دیارده‌و مه‌به‌ست و ئامانجانه‌ ده‌خاته‌ ژێر پرسیار و ڕه‌خنه‌وه‌ که‌ بوونیان هه‌یه‌ و وه‌ده‌ستهێنراون، بۆیه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه‌ی‌ خوێندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌ب ئه‌وه‌یه‌ خوێنه‌رێکی ڕه‌خنه‌گر نه‌ک گوێڕایه‌ڵ به‌رهه‌م دێنێ که‌ له‌مه‌دا له‌گه‌ڵ فه‌لسه‌فه‌ به‌ته‌واوی تێکه‌ڵ ده‌بن.
گرنگییه‌کی دیکه‌ی ئه‌ده‌بیات ئه‌وه‌یه‌ له‌ کۆنه‌وه‌ وه‌ک تۆماری مێژووی مرۆڤایه‌تی به‌کارهاتووه‌ و ئایین و کۆمه‌ڵگه‌ و ده‌سه‌ڵاته‌ جیاوازه‌کان له‌ناو ئه‌ده‌بیاتدا ده‌بینرێنه‌وه‌ و بۆ ئه‌مه‌ش داستان باشترین نموونه‌یه‌، ئه‌گه‌ر هه‌ر داستانێک چ له ‌رۆژهه‌ڵات و چ له‌ڕۆژئاوا بخوێنینه‌وه‌، ده‌توانین له‌ڕێیه‌وه‌ به‌ته‌واوی ئاشنای ئه‌و سه‌رده‌مه‌ بین که‌ داستانه‌که‌ باسی ده‌کا، یان تێیدا نووسراوه‌.

ئه‌م خه‌سڵه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ که‌ له‌ ئه‌ده‌بیاتدا هه‌یه‌، وامان لێ ده‌کا که‌ به‌رهه‌مێکی ئه‌ده‌بی ده‌خوێنینه‌وه،‌ له‌ هه‌موو ڕوویه‌که‌وه‌ شاره‌زایی و مه‌عریفه‌ وه‌ده‌ست بێنین، بۆیه‌ ده‌گوترێ ئه‌ده‌بیات پێمان ده‌خاته‌ ناو پێڵاوی که‌سانێکی دیکه‌وه‌. بۆ نموونه‌ ئه‌گه‌ر رۆمانێک بخوێنینه‌وه‌ که‌ له‌خۆگری چه‌ندین کاره‌کته‌ری به‌ ئه‌زموون و بێ ئه‌زموون و شاره‌زاو نه‌شاره‌زاو نێر و مێ و ره‌ش و سپی .. هتد بێت‌، هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ وه‌رده‌گرین که‌ ئه‌و که‌سانه‌ هه‌یانه‌، هه‌روه‌ها هه‌مان ئه‌و هه‌سته‌مان ده‌بێ که‌ ئه‌و کاره‌کته‌رانه‌ هه‌یانه‌، ده‌چینه‌ هه‌مان ئه‌و شوێنانه‌ی که‌ ئه‌و کاره‌کته‌رانه‌ بۆی چوون.

هایدگه‌ری فه‌یله‌سوف، گرنگییه‌کی دیکه‌ی ئه‌ده‌بیات و به‌تایبه‌ت شیعرمان پێده‌ڵێ و ئه‌و پێیوایه‌ ئه‌ده‌بیات چۆن باس له‌ رابردوو و ئێستا ده‌کا، ئاواش باس له‌ داهاتوو ده‌کا و بۆچوونی له‌باره‌ی داهاتووی بوون و دیارده‌کان هه‌یه‌. ئه‌و له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه‌ که‌ شیعر زۆر له‌ فه‌لسه‌فه‌ گرنگتره‌، چونکه‌ شیعر ده‌توانێ له‌فه‌لسه‌فه‌ ئه‌ولاتر بچێ و دوورتر بڕوانێ.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

باوكى بةروةر | 26/04/2018 09:07:53 ص
خاتوو جنار - كاتيك كويبستى ئةو هةوالة بووم , زور زور داخوشى كردم - سةرى بةرزى بةريزتان وةك بةرزنرين لووتكة لة جياى سةفين كة بة خويتى هةزاران...
صلاح زاخويى | 26/04/2018 09:18:24 ص
ده ستت ماچ ده كه م خاتون شير ژن ريز واحترام بؤ هه لويستت تا ئا فره تى وه ك تو له كوردستان هه بى سه ربه خوى نزيك بژى كورد بژى كوردستان سلاو بؤ گيانى...
خانەوادەی شەهید حوسێن مه‌نسوور سەردانی عەبادی بۆ ماڵەکەیان رەتدەکەنەوە
| دوێنێ کاژێر 08:30 | (3)
یاسین حمه‌ غریب | 25/04/2018 09:56:21 ص
بەڕێز دکتۆر یوسف دەیەوێت "ریفراندۆمچییەكان" دادگایی بکات، واتە نزیکەی ٩٣٪ ی خەڵکی کوردستان. کەواتە بەبۆچونی نو ئامانجی گۆڕانی جوان پێکاوە، ئەو...
Nawzet | 25/04/2018 06:29:46 م
ده ستخوش زور راسته. بو پارتى شانازيه كه پارتى بو رزگاركردنى كوردستان و پاراستنى شه ره ف و كه رامه تى خه لكى كوردستان دامه زراًوه، كه چى هه ندئك حزب...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| 23/4/2018 | (5)
Azad Azad | 25/04/2018 07:49:14 ص
dast xosh
ره شید | 25/04/2018 11:58:21 ص
ده ستخوش کاک " مه جید" گرینگترین بابه ت بو ره وتیکی سیاسی و ستراتیجیکتر له پروسه ی هه لبژاردن ئه م موهیممه یه که جه نابتان ئیشاره تتان پیداوه ؛...
ئەو عێراقەی كە كەم كەس پێشبینی دەكات
| 25/4/2018 | (2)
aso haydar | 24/04/2018 08:33:56 م
من بارتيم به لام له كه ركوك ده نك به يه ككرتوو ده ده م جونكه دواي بارتي ته نها يه ككرتوو داواي مافه كاني كه لي كورد ئه كات
لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک داوای دەنگەکانی پارتی دەکەن
| 24/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەکنیکێکی نوێ بە تیشک شێرپەنجەی جگەر دەوەستێنێ 8 کاژێر لەمەو بەر |

تەکنیکێکی نوێ بە تیشک شێرپەنجەی جگەر دەوەستێنێ

شێرپەنجەی جگەر، ئەگەر زوو دەستنیشاننەکرێ، کوشندەیە زۆرتر
هەندێک دەرمان تووشبوون بە خەڵەفان زیاددەکەن 10 کاژێر لەمەو بەر |

هەندێک دەرمان تووشبوون بە خەڵەفان زیاددەکەن

بەشێوەیەکی بەربڵاو بەکاردێن زۆرتر
هەندێک نیشانەی جەڵتە نادیدە دەگیرێن 22 کاژێر لەمەو بەر |

هەندێک نیشانەی جەڵتە نادیدە دەگیرێن

توێژینەوەیەک لە کەنەدا هۆشداریدەدات زۆرتر
0.532 seconds