وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

پێویستمان بە جاسمە !

لەلایەن سه‌فین ته‌ها 3/2/2019
سەفین تەها
سەفین تەها

"خەونی ئەمڕۆ و ئەستێرەی داهاتوو" ئەمە دروشمی کردنەوەی هەموو دەرگاکان بوو کە بەڕووی وەرزشی وڵاتی قەتەردا کە پێشتر داخرابوون، ئەو قسە سادەیەیان کردە کردار و بەرهەمەکەشیان خوارد.

من باسی چیرۆکی سەرکەوتنی وڵاتێکت بۆ دەکەم کە لە زۆر رووەوە تۆ بە پێپەتی و بێ عەقل لێیان تێگەیشتووی، تۆ هەر لەسەر ئەو بیرکردنەوەیە بمێنەرەوە و ئەوانیش ئینتیلاق لەدوای ئینتیلاق بە لای جەنبتدا دەکەن، ئەوان داهێنان دەکەن و تۆش قسەی زل.

لە وتاری پێشتردا بەدواداچوونم بۆ ئەکادیمیای ئەسپایەر کرد و باسی ئەوەم کرد کە لە 2004 دامەزرا، بەڵام ئەوەم نەگوت کە جاسم بن حەمەد ئال سانی برای ئەمیری قەتەر دایمەزراند، قەتەرییەکان لە ساڵی 2006 بەپشت بەستن بە قوتابخانەی ئیسپانی کە فلیکس سانجێز سەرپەرشتی دەکردن ئەم هەڵبژاردەیەی ئێستا دروستکرد، نامەوێ بچمە نێو وردەکاری دەستکەوتەکانی ئەسپایەر و ئەم نەوە زێڕینە، بەڵام هەندێک شت هەیە دەمەوێ بە کوردستان و عێراقەوە بیبەستمەوە.

جاسمی برای ئەمیر، ئەو کە بیرۆکەی دروستکردنی ئەسپایەری دانا بێگومان پارەی باشی پێبووە، ئێمە ئێستا پارەی باشمان نییە، بەڵام سەردەمێک دوو ئەوەندەی بودجەی ئەسپایەرمان لە شتی بێ مانا سەرف کرد، بەرپرس و ملیۆنێرە های لیڤڵەکانمان کە ئێستا بەشێکی زۆریان هێندەی جاسم و براکەی پارەیان هەیە، دەی وەرن خزمەتێک بەم وڵاتە بکەن، دەی کارێک بکەن با ئەوەندە خەڵک نەڵێ لە کوێتان بوو، پێیتان بڵێن رەحمەتتان لێبێت.

لە ساڵی 2006 ئەو کاتەی سانچێزی وازی لە راهێنەرایەتیکردنی تیمی لاوانی بارسێلۆنا هێنا، ئەسپایەری قەتەری پەلکێشی کرد، کردیان بە کولفی کول، هەموو دەسەڵاتێک لای خۆی بوو، ئاخر باوەڕپێنەکراوە تۆ ئەوەندە دەقیق بیت لە کۆی 23 یاریزانی هەڵبژاردەی قەتەر 17 یاریزانیان لە ئەکادیمیای ئەسپایەر بن، ئەوە چ پێکانێکی گەورەی ئامانجەکەیە؟ براڤۆ

دروستکردنی ئەسپایەرێک لە کوردستان واجبە، هێنانی ستافێکی درێژخایەن بە راوێژی یاریزانە گەورەکانی خۆمان کارێکی باش دەبێت، فەرموو سوود لە ئەزموونی سەرهەنگ، رافد و سەڵاحەدین وەربگرن، گوێ لە جاسم و خالید بگرن، پێشنیارەکانی سەفا و هەرێم بەهەند وەرگرن، بەسە تا کەی پشت بەوانە دەبەستن کە 20 ساڵە لەسەر کورسییەکانیانن ؟ ئەوانە هیچیان پێ نەکرا، ئەوانە ئێکسپایەر بوون، ئەوانە تێر بوون، دەی تخوا وازمان لێبێنن، ئێوەی بەرپرسی باڵاش واز لەو سەرسپیانە بهێنن و گوێ بۆ گەنجەکان هەڵخەن.

دەبێ کەی بێت جاسم حەمەد ئال سانیمان لێ پەیدا بێت ؟ بەخوا دەترسم پرۆژەیەکی وامان بۆ دروست بکەن لەوێش حیزبەکان ببنە برابەش، ئەو بڵێ یاریزانی من وەرگرن و ئەو واستە لای فڵان بەرپرس بهێنێت، ئەو خزمی فڵانە و ئەو فیسار پشتگیری لێدەکات، بەڵام ئەگەر ستافێکی پرۆفیشناڵی وەک ئەوەی سانچێز سەرپەرشتی بکەن، زەحمەتە فەشەل بهێنێت، ئەگەر دەتانەوێ کار بکەن، ئەوەمان بۆ دروست بکەن، ئەگەریش ناتوانن وازبهێنن وەرزشی کوردستان بە کردنەوەی خولێکی ناشرین و سادە و ساکاری بەڕێکراو بەرەوپێش ناچێت.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : safin taha - سەفین تەها -
1173 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت 11 کاژێر لەمەو بەر |

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت

جەستەی ئالوودەبووە بە شەکر زۆرتر
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن 15 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن

هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ پاراستنی ئەو زۆرتر
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی 20 کاژێر لەمەو بەر |

لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی

داڕشتنەوەی پەیكەری حكومەتی خۆجێیی و كاراكردنی زۆرتر
0.172 seconds