وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

چوارینه‌كانی مۆرینیۆ

لەلایەن ڕێبوار محه‌مه‌د 3/10/2017
رێبوار محه‌ممه‌د
رێبوار محه‌ممه‌د


تاسه‌ر ئیسقان به‌ خۆسێ مۆرینیۆ سه‌رسامم. من ناڵێم و جیهان ده‌ڵێ ئه‌و یه‌كێكه‌ له‌و راهێنه‌رانه‌ی له‌ 10 ساڵی رابردوودا فه‌لسه‌فه‌ی تۆپی پێیان گۆڕی و تێڕوانین و بیركردنه‌وه‌ی نوێیان هێنایه‌ ناو ئه‌و یارییه‌ی له‌سه‌ر لاكێشه‌ی سه‌وز له‌نێوان دوو تیپدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

مۆ یان سپێشه‌ڵ وه‌ن، له‌ هه‌ر شوێنێك بێت جێده‌ستێكی گه‌وره‌ی ده‌رخستووه‌ و زۆر ركابه‌ری له‌ زه‌ویداوه‌، ئه‌و ئه‌ستێره‌ی به‌ختی له‌ پۆرتۆوه‌ هه‌ڵهات و دوای كشان به‌ ئاسمانی ئینگلته‌را، ئیتاڵیا و ئیسپانیادا، ئێستا له‌ ئاسمانی مه‌مله‌كه‌تی شاژنه‌ ئیلیزابێسدا هێشتا ده‌دره‌وشێته‌وه‌، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ ئێستا مۆ جارێكی دیكه‌ ببێته‌وه‌ باسوخواسی هه‌مووان.

سه‌رسامیم به‌ مۆ نابێته‌ هۆكارێك بۆ ئه‌وه‌ی بچمه‌ ژێر هه‌وای ئه‌وانه‌وه‌ كه‌ پێیان وایه‌ ئه‌مساڵ ساڵی مۆرینیۆیه‌. بێگومان ئه‌و بۆچوونه‌ له‌خۆڕا سه‌ریهه‌ڵنه‌داوه‌ و بیانووی جۆراوجۆری بۆ هه‌ن. ئه‌وانه‌ی له‌ ئێستاوه‌ له‌ سه‌ركه‌وتنی مۆرینیۆ له‌ كۆتایی وه‌رزدا دڵنیان دوو بیانووی گه‌وره‌یان هه‌یه‌، یه‌كه‌میان ئه‌وه‌ی كه‌ ئه‌مه‌ دووه‌م ساڵی سپێشه‌ڵ وه‌نه‌ له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر یونایتد و ئه‌و پیاوه‌ هه‌موو كات و له‌ هه‌موو یانه‌یه‌ك ساڵی دووه‌م به‌ ساڵی چنینه‌وه‌ی نازناوه‌كان له‌سه‌ر خۆی حساب ده‌كات، دووه‌میش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ مۆ تا ئێستا له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌یدا كارێكی باش و به‌به‌رهه‌می پێشكه‌شكردووه‌.

چوارینه‌كانی مۆرینیۆ، واته‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌ جیاوازه‌كاندا، كه‌ له‌ زۆر یاریدا چوار گۆڵی تۆماركردووه‌، گه‌شبینییه‌كی به‌هێزی لای هه‌وادارانی مان یونایتد له‌ هه‌موو شوێنیك دروستكردووه‌، پێموایه‌ جۆرێك له‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ر بیری مۆشدا هێناوه‌ و ئه‌و كه‌ به‌ فه‌یله‌سوفی بیرۆكه‌ی پاسه‌كه‌ ناسراوه‌، ئێستا گله‌یی له‌وه‌ ده‌كات یانه‌كانی ئینگلته‌را هه‌ندێكیان له‌پێناو بردنه‌وه‌دا په‌نا بۆ به‌رگری به‌هێز ده‌به‌ن.

چوارینه‌كانی مۆرینیۆ جێگه‌ی بایه‌خن، به‌ڵام مایه‌ی دڵنیایی نین. راسته‌ له‌ پرێمه‌رلیگ له‌ وێستهام، سوانزی سیتی، ئیڤێرتۆن و كریستاڵ پاڵاسی به‌ تۆماركردنی چوار گۆڵ بردووه‌ته‌وه‌، له‌ چامپیۆنزلیگیش هه‌مان ئه‌نجامی به‌سه‌ر سیسكا مۆسكۆدا تۆماركردووه‌ و له‌ جامی یه‌كێتیی ئینگلته‌راش چوارینه‌یه‌كی له‌ پیرتۆن ئالبیۆن تۆماركردووه‌، به‌ڵام هیچ كام له‌و ئه‌نجامانه‌ به‌بڕوای من جێگه‌ی دڵنیایی نین و هێشتا تاقیكردنه‌وه‌ گه‌وره‌كان ماون.

له‌ نێوان ئه‌و چوارینانه‌دا كه‌ تیپه‌كه‌ی مۆ تۆماریكردوون، یانه‌یه‌ك نادۆزیته‌وه‌ له‌سه‌رووی ریزبه‌ندی ده‌یه‌می تا ئێستای پرێمه‌رلیگه‌وه‌ بێت. له‌ چامپیۆنزلیگیشدا نه‌ بازڵ و نه‌ سیسكا مۆسكۆ ئه‌و ركابه‌ره‌نین هیچ راهێنه‌رێك پێوانه‌ی توانای تیپه‌كه‌ی خۆییان له‌سه‌ر بكات و باوه‌ڕیش ناكه‌م كه‌س له‌ بیری بێت دواجار كه‌یبوو كه‌ ئه‌و دوو یانه‌یه‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگیان بڕی.

ئه‌و یارییه‌ی هه‌ندێك به‌هێز بێت و مان یونایتد تا ئێستا ئه‌نجامیدا بێت، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ستۆك سیتی بوو له‌ پرێمه‌رلیگ و له‌وێ مۆرینیۆ و یاریزانه‌كانی، دووچاری سه‌ختییه‌كی زۆر هاتن تا توانییان خاڵێك له‌ مارك هیوز و یاریزانه‌كانی بسه‌نن.

مان یونایتد باش یاریده‌كات، خشته‌ی یارییه‌كان خزمه‌تی زۆری كردووه‌، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئاسان خاڵی باشی پێداوه‌، ته‌ماشای هه‌ر پێنج گه‌وره‌كه‌ی دیكه‌ی خوله‌كه‌ بكه‌، هه‌ریه‌كێكیان لانی كه‌م یارییه‌كی به‌هێزی به‌رامبه‌ر گه‌وره‌كان كردووه‌، ته‌نیا تیپه‌كه‌ی مۆرینیۆ نه‌بێت، كه‌ هیچ یارییه‌كی به‌رامبه‌ر گه‌وره‌كان نه‌كردووه‌، تۆ ته‌ماشا بكه‌ لیڤه‌رپوول به‌رامبه‌ر مان سیتی و ئارسیناڵ یاریكردووه‌، مانچێسته‌ر سیتی له‌گه‌ڵ چێڵسی و لیڤه‌رپوول یاریكردووه‌، چێڵسی له‌گه‌ڵ تۆتێنهام، مان سیتی و ئارسیناڵیش یاریكردووه‌، ئارسیناڵ خۆی له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول و چێڵسی یاریكردووه‌، تۆتێنهامیش به‌رامبه‌ر چێڵسی یاریكردووه‌، تاكه‌ یانه‌ كه‌ لوتی به‌ لوتی گه‌وره‌كاندا نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه‌ تا ئێستا ته‌نیا مانچێسته‌ر یونایتده‌.

سه‌ركه‌وتن له‌ یارییه‌ ئاسانه‌كاندا چه‌نده‌ وره‌به‌خش و دڵخۆشكه‌ربن بۆ یاریزانه‌كانی مۆ، ئه‌وه‌نده‌ش هه‌ڵخه‌ڵه‌تێنه‌ر و مه‌ترسیدارن بۆ ئه‌وان. چه‌نده‌ بڕوام به‌وه‌ هه‌یه‌ سه‌ركه‌وتنه‌كانی بارسێلۆنا جێگه‌ی دڵنیایین، هه‌ر هێنده‌ش له‌ به‌رده‌وامبوونی سه‌ركه‌وتنه‌كانی مان یونایتد دڵنیام، ئاخر دوو هه‌فته‌ له‌مه‌وبه‌ر گوتم هێشتا بارسا تاقینه‌كراوه‌ته‌وه‌، بێگومان مان یونایتد هێشتا نه‌چووه‌ته‌ هۆڵی تاقیكردنه‌وه‌شه‌وه‌.


نیشانەکردن : مۆرینیۆ
1352 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/12/2017 11:09:20 م
Dastxosh
بكرحاجى محمد | 17/12/2017 08:10:31 ص
وةك هاو ولاتيةكى دةربةنديخان زورزور دةستخوشيمان بوكاك رةنج سةنكاوى وسةتةلايتى رووداو هةية,دةستانخوش ونمونةتان زوربيت.
قۆناخی یەکەمی هاوکارییەکانی کەمپەینی رووداوی دەربەندیخان
| دوێنێ کاژێر 10:15 | (2)
اوات | 17/12/2017 07:11:15 ص
ئه گه ر.........روژى ئالام دابگرى چى. ......... له روژى دوايى ده كه ى ئه گه ر.........سه وزى ئالام بسوتينى چى. ........... له سه وزى ره زوباخم ده...
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سكفان خالد | 16/12/2017 07:22:39 ص
موجه ي خانه نشينكان كي دابش دكرئ
صلاح | 16/12/2017 01:41:02 م
مانگی 3ی خانه‌نشین چووه‌ هین .
 خشتەی مووچەی مانگی نۆی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیێندرا
| 15/12/2017 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

سەرۆکی لێژنەی تەندروستی و ژینگە رەتیدەکاتەوە دەستی لەکارکێشابێتەوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

سەرۆکی لێژنەی تەندروستی و ژینگە رەتیدەکاتەوە دەستی لەکارکێشابێتەوە

پەیوەندی بە گرفتێكی تەندروستی خۆیەوە هەیە زۆرتر
دوو هونەرمەندی ئەمریکی سەردانی نەخۆشخانەیەکی منداڵان دەکەن 4 کاژێر لەمەو بەر |

دوو هونەرمەندی ئەمریکی سەردانی نەخۆشخانەیەکی منداڵان دەکەن

لە نەخۆشخانە گۆرانی سەری ساڵ بۆ منداڵە نەخۆشەکان زۆرتر
0.391 seconds