وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وێنە؛ لە ئیتالیا باشترینەکان دیاریکران و یوڤێ باڵادەستە

لەلایەن سه‌فین ته‌ها 4/12/2018
981 ژمارەی بینین

رووداو-هەولێر 

 لە شاری میلانۆی ئیتالیا خەڵاتەکانی گران گالا دێ کالچیۆ دابەشکران و یاریزانان  و راهێنەری یوڤێنتوس باڵادەستییان بەسەر بەشێکی زۆری خەڵاتەکاندا هەبوو.


ماسیمیلیانۆ ئالێگری راهێنەری یانەی یوڤێنتوس سەرکەوتنی بەسەر ماوریسیۆ ساریی راهێنەری پێشووی ناپۆلی و ئێستای چێڵسی و ئوزیبیۆ دێفرانچسیکۆی راهێنەری رۆما بەدەستهێنا و بە باشترین راهێنەری ساڵی 2018ـی ئیتالیا دەستنیشانکرا.

ئەم خەڵاتانە کە لەلایەن دەستەی تۆپی پێی ئیتالیا پێشکەشدەکرێت، خەڵاتی باشترین یانە بە یوڤێنتوسی پاڵەوانی وەرزی رابردووی خولەکە بەخشرا.

ئەلیسۆن بیکەری گۆڵپارێزی پێشووی رۆما بە باشترین گۆڵپارێز دیاریکرا، جیانلوکا رۆکی بە باشترین ناوبژیوان و ساندرۆ تۆنالیی یاریزانی بریشیاش بە باشترین یاریزانی لاو دەستنیشانکران.

گۆڵی ماورۆ ئیکاردی کە لە سامپدۆریای کرد لە گەڕی 29ـی وەرزی رابردوو بە جوانترین گۆڵی ساڵ داندرا.

لە پێکهاتەی ساڵیشدا جارێکی دیکە باڵادەستی یوڤێ دەرکەوتەوە و 5 یاریزانیان لە پێکهاتەکەدا هەبوو.

 پێکهاتەی باشترینەکانیش لەم یاریزانانە پێكهاتبوو : ئەلیسۆن، کانسێلۆ، کیلینی، کۆلیبالی، ئەلێکس ساندرۆ، ناینگۆلان، پیانیچ، ساڤیچ، دیبالا، ئیکاری و ئیمۆبێلی.


0.171 seconds