وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

هه‌ولێر یاریزانی پیشه‌گه‌ری به‌توانا دێنێته‌ ریزه‌كانی

لەلایەن ئیحسان تاهیر 6/12/2018
هه‌ولێر داواى هاوكارى له‌ حكومه‌ت ده‌كات
هه‌ولێر داواى هاوكارى له‌ حكومه‌ت ده‌كات

كارزان كانه‌بی
رووداوی وه‌رزشی ـ هه‌ولێر

بێجان ئیبراهیم، ئه‌ندامى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى وه‌رزشیى هه‌ولێر، به‌ (رووداوى وه‌رزشی) راگه‌یاند "تاكه‌ یانه‌ى هه‌رێمى كوردستانین كه‌ به‌شدارى له‌ یارییه‌كانى خولى نایابى یانه‌كانى عێراق ده‌كه‌ین، بۆیه‌ چاوه‌ڕوانى حكومه‌ت ده‌كه‌ین هاوكاریمان بكات بۆ ئه‌وه‌ى بتوانین له‌ قۆناخى دووه‌می خوله‌كه‌دا یاریزانى پیشه‌گه‌رى باش بهێنینه‌ ریزه‌كانی تیپه‌كه‌مان".

تیپى تۆپى پێى یانه‌ى هه‌ولێر، له‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى یانه‌كانى عێراقدا وه‌ك تاكه‌ نوێنه‌رى یانه‌كانى باشوورى كوردستان له‌م خوله‌دا به‌شداره‌، به‌ڵام ئاست و ئه‌نجامى به‌دڵى هانده‌رانى یانه‌كه‌ و چاودێرانى وه‌رزش نییه‌ له‌ كوردستان، به‌رپرسانى یانه‌كه‌ش هۆكارى خراپى ئه‌نجامى تیپه‌كه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌ كه‌ دۆخى دارایى تیپه‌كه‌ باش نییه‌ له‌چاو یانه‌كانى دیكه‌ی عێراق.

بێجان ئیبراهیم، به‌ (رووداوى وه‌رزشی) گوت "ئێمه‌ چاوه‌ڕێی حكومه‌تی هه‌رێمین بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تی داراییمان بدات، چونكه‌ تاكه‌ نوێنه‌رى یانه‌كانى كوردستانین له‌م خوله‌دا، ئه‌وه‌ى ئێستا هه‌مانه‌ ته‌نیا ئه‌و یاریزانانه‌ن كه‌ له‌ژێر ده‌ستمانن، بۆیه‌ ئه‌گه‌ر له‌ قۆناخى دووه‌م هاوكاری بكرێین ده‌توانین یاریزانى پیشه‌گه‌رى به‌توانا بهێنینه‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌مان". 

ئه‌و به‌رپرسه‌ی یانه‌كه‌ی پایته‌خت، ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه‌ كه‌ ئه‌و یاریزانانه‌ی تاوه‌كو ئێستا هێناویانن بۆ تیپه‌كه‌یان به‌ قه‌رز كردوویانه‌ و ده‌ڵێت "ئێستا به‌ قه‌رز كاره‌كانمان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ین، پاره‌مان قه‌رزكردووه‌و یاریزانه‌كانمان پێهێناوه‌، به‌پێچه‌وانه‌ى یانه‌كانی دیكه‌ی به‌غدا و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق، كه‌ ئه‌وان سه‌ر به‌هیچ دامه‌زراوه‌یه‌ك نین و بڕى 2 ملیار دیناریان وه‌رگرتووه‌، ئێمه‌ و ئه‌وان له‌ رووى داراییه‌وه‌ زۆر جیاوازیمان هه‌یه‌، بۆیه‌ ئه‌نجامه‌كانمان وایه‌".

بێجان ئیبراهیم، داوا له‌ هانده‌رانى یانه‌كه‌یان ده‌كات پشتگیرییان بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى بتوانن له‌ یارییه‌كانى داهاتوودا ئاستى باشتر پێشكه‌ش بكه‌ن "ئه‌وه‌ى له‌ تواناماندا بێت ده‌یكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین چه‌ند یاریزانێكی پیشه‌گه‌ری به‌توانا بهێنینه‌ ریزه‌كانی یانه‌كه‌مان و بۆ قۆناخی دووه‌می خولی نایابی عێراق، تیپێكی به‌هێزتر ئاماده‌ بكه‌ین". 


نیشانەکردن :
1563 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون دوێنێ کاژێر 11:18 |

لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون

هەسەدە: دۆسیەی دیلە کوردەکان، یەکێکە لە دۆسیە زۆرتر
0.375 seconds