وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

گەڕانەوەی نۆیەر بۆ نێو یاریگەکان زیاتر دواکەوت

لەلایەن سامان وڵاتژێری 7/10/2017
مانوێل نۆیەر، ئەڵمانیا
مانوێل نۆیەر، ئەڵمانیا


رووداو - هەولێر

یانەی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا هەواڵێکی چاوەڕواننەکراویان لەسەر مانۆێل نۆیەر پێگەیشت و ئەگەر هەیە گەڕانەوەی ئەو گۆڵپارێزە بۆ نێو یاریگەکان دوابکەوێت.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی ئەڵمانیا رایانگەیاندووە، گەڕانەوەی نۆیەر بۆ نێو یاریگەکان دوادەکەوێت و تاوەکو دوای مانگی یەکی سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەو گۆڵپارێزە ناگەڕێتەوە نێو یاریگەکان بەهۆی ئەو پێکانەی تووشی بووە.

پێکانی ئەو گۆڵپارێزە لە قاچی چەپیدا نوێبووەتەوە و دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاوەڕواندەکرا نۆیەر سەرەتای ساڵی داهاتوو گەڕابووایەوە نێو یاریگەکان، بەڵام دوایین هەواڵەکان ئاماژەی بۆ دواکەوتنی گەڕانەوەی ئەو گۆڵپارێزە بۆ دوای مانگی یەک دەکەن.

بەهۆی ئەو پێکانەی کاپتنەکەی بایرن میونشن و ئەڵمانیا تووشی بووە چاوەڕواندەکرێت یاریزانەکە 6 مانگ لە یاریگەکان دووربکەوێتەوە.

تۆڕی هەواڵی تی زێدی ئەڵمانی رایگەیاندووە، پێکانی مانوێل نۆیەر بەلای کەمەوە پێویستی بە نیو ساڵ پشوو هەیە تاوەکو بەتەواوی چاکبێتەوە و بگەڕێتەوە نێو یاریگەکان.

تی زێد ئەوەشی راگەیاندووە، مانوێل نۆیەر مانگی ئاداری داهاتوو چاوەڕواندەکرێت مانوێل نۆیەر بگەڕێتەوە نێو یاریگەکان.

یانەی بایرن میونشن بۆ پڕکردنەوەی جێگەی نۆیەر بیر لە گواستنەوەی جیانلویجی دۆنارووما، گۆڵپارێزی یانەی ئەیسی میلان دەکاتەوە و لە ئەگەری سەرنەوکەوتنیشی هەوڵ بۆ گواستنەوەی ئاندرێ تیرشتیگن یان یاسپەر سیلیسن دەدات.


هەڵبژاردەی ئەڵمانیاش چاوەڕێی گەڕانەوەی ئەو گۆڵپارێزە دەکات بۆ ئەوەی بەتەواوی بۆ مۆندیالی 2018 ئامادەبێت.

نیشانەکردن : مانوێل نۆیەر
917 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Ayub | 15/08/2018 09:46:36 ص
له وبڕوایه دانیم بتوانێت بیباته وه
مارسێلۆ و رامۆس لە دەستکەوتێکی مێژوویی نزیکدەبنەوە
| 14/8/2018 | (1)
جه‌وده‌ت سۆفی | 15/08/2018 07:35:45 ص
ئه‌م هه‌واڵه‌ دڵمی ته‌زاند. چونكه‌ هه‌ڵسوكه‌وتی ئه‌و خانمه‌ و منداڵه‌كانی كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و پیاوه‌ ده‌یكه‌ن گه‌وره‌ترین به‌ها و پیرۆزیه‌تی كورد...
بریندارێكی شەڕی داعش لەلایەن خێزانەكەیەوە ئەشكەنجە دەدرێ‌
| دوێنێ کاژێر 08:58 | (1)
ڕیبوار مەحمود | 14/08/2018 05:00:49 م
زۆر ڕاستە کۆمپانیای کیو نێت قۆڵبڕینی زۆری تێدایە و ئیشەکەشیان حەرامە و سووخۆری تێدایە، بۆیە پێویستە ئەوەی موسوڵمانە لیی بەدوور بێت ، پێویستە حکومەتی...
yahya | 15/08/2018 06:43:54 ص
من ده بينم ئه وه ى ناوى خوى ناوه ئازاد ئازاد بيريزى به رامبه ر به ئايينى بيروزى كورد كردوه كه ئاينى ئسلامه وبه ليزنه ى بلاى فتوه به حكومه تى...
لیژنەی باڵای فەتوا: مامەڵەکردن لەگەڵ كۆمپانیای كیونێت دروست نییە
| 13/8/2018 | (3)
Awat | 14/08/2018 05:54:18 م
زور گرنگە پەرە بەو جوورە هەنگاوانە بدری هەتا متمانە مابەینی هاولاتی و دکتور پسپور ئاسایی بی
لە هەولێر پزیشکی ساڵ دیاریکرا
| 14/8/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە 21 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمریکا ئالوودەبوونی خانمانی دووگیان بە ئازارشکێنەکان زیادیکردووە

لەنێوان ساڵی 1999 تاوەکو ساڵی 2014 رێژەکە زۆر زۆرتر
توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات 22 کاژێر لەمەو بەر |

توێژینەوە: شۆرتی فراوان ژمارەی تۆوەکانی پیاوان زیاددەکات

هۆرمۆنەکانی پەیوەست بە سێکس رێکدەخات زۆرتر
دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات دوێنێ کاژێر 06:46 |

دەرمانێک هەستی گەیشتن بە لێواری مردن درووستدەکات

ئەوانەی دەگەنە لێواری مردن هەستێکی تایبەتیان هەیە زۆرتر
0.422 seconds