وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

بۆچی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین وایلێهاتووه‌؟

لەلایەن ئیحسان تاهیر 7/10/2017
هه‌وراز كاوه‌
هه‌وراز كاوه‌

هه‌وراز كاوه‌

بێگومان هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین به‌ خراپترین رۆژه‌كانی ته‌مه‌نیدا تێپه‌ر ده‌بێت، كه‌ ئێستا بۆ گه‌یشتن به‌ مۆندیالی رووسیا له‌ پله‌ی شه‌شه‌م و له‌ ده‌ره‌وه‌ی سنووری گه‌یشتنه‌ به‌ جامی جیهانی، هه‌روه‌ها هه‌موو پێیانوایه‌ مێسی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌ره‌سه‌ی تیپی تانگۆیه‌، به‌ڵام له‌ راستیدا وانییه‌، به‌ڵكو ئه‌و به‌شێكی كه‌می گرفته‌كانی ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشان و هۆكار گه‌لی دیكه‌ هه‌ن، كه‌ وایكردووه‌ هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین له‌ پایزی ته‌مه‌نیدا بژیت.

كێشه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین، به‌هۆی گۆڕینی راهێنه‌ران هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زینه‌ی هه‌ڵبژارده‌كه‌یه‌. له‌و كاته‌وه‌ی هه‌ردوو راهێنه‌ر (سابێلا و تاتا مارتینۆ) رۆیشتوون، كۆمه‌ڵێك راهێنه‌ری دیكه‌ له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا هاتوون و دواتر ده‌ركراون، كه‌ ئه‌وه‌ش وایكردوو هیچ راهێنه‌رێك نه‌توانێت پلانێكی درێژخایه‌ن و پێكه‌وه‌ گونجانی یاریزانه‌كان له‌سه‌ر یاریگه‌ به‌رجه‌سته‌ بكات، بۆیه‌ هه‌ر كه‌سێك هاتووه‌و رۆیشتووه‌ كاره‌كانی ئه‌وی دیكه‌ی خاڵی كردووه‌ته‌وه‌. 

راهێنه‌ر لانیكه‌م ده‌بێت بۆ مایه‌وه‌كی زۆر و درێژ بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ ئه‌ركی ئه‌وه‌ رۆژانه‌ و هه‌فتانه‌ و مانگانه‌ چاودێری خولی ناوخۆیی وڵاته‌كه‌ی و یاریزانه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی بكات، تا بتوانێت له‌ ماوه‌یه‌كی باشدا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی ده‌سته‌بژێر پێكه‌وه‌ كۆبكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئه‌و راهێنه‌رانه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین كه‌ بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر ماونه‌ته‌وه‌، ژماره‌ی سه‌ركه‌وتن و داتایان له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كاندا گه‌وره‌تره‌. بۆ نموونه‌ "تیپی تانگۆ له‌ سه‌رده‌می سابێلای راهێنه‌ر رێژه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌ 63%بوو، له‌گه‌ڵ تاتا مارتینۆیش له‌ 65%بوو، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ باوزا له‌ 37%بوو، كه‌چی له‌گه‌ڵ سامپاولی له‌ 0%ه‌و ته‌نیا ئه‌وه‌ نه‌بێت كه‌ له‌ دوو یاری دۆستانه‌دا براوه‌بووه‌.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ لاوازی و خراپی ئاستی تیپی تانگۆ نا روونییه‌ له‌ پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی تیپه‌كه‌دا، چونكه‌ هاتنی ئه‌و هه‌موو راهێنه‌ره‌ زۆره‌ وایكردووه‌ گرفت بۆ پێكهاته‌ی كۆتایی و یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كان دروست بكات، چونكه‌ ئه‌وان زۆركات پێیانوایه‌ ده‌بێت زیاتر پشت به‌ یاریزانی خولی ناوخۆی و هه‌ندێكیان ده‌ڵێن كێشه‌ی لاوازی تیپه‌كه‌ یاریزانه‌ پیشه‌گه‌ره‌كانه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بووه‌ته‌ سه‌رئێشه‌ بۆ هه‌ردوو بۆچوونه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌، تا ئێستا هیچ كام له‌و دوو ده‌سته‌یه‌ نه‌یانتوانیوه‌ به‌ ئاستی راسته‌قینه‌ی خۆیان هه‌ستن، یاخود زۆركات هه‌ردوولا به‌هۆی گۆڕانی راهێنه‌ره‌كان پێیانوابووه‌ ئه‌م یارییانه‌ بۆ راهێنه‌ری تازه‌ ته‌نیا تێستا، نه‌ك یاریزانه‌ سه‌ره‌كییه‌كان دیاری بكات، هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ له‌ ماوه‌ی 5 مانگی پێشوودا نزیكه‌ی 44 یاریزان له‌ پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین یاریی بكه‌ن، كه‌ ئه‌وه‌ش ژماره‌یه‌كی گه‌وره‌یه‌، چونكه‌ خۆ له‌م كاته‌دا هه‌ڵبژارده‌كه‌ له‌ ماوه‌ی تێستكردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی ستاره‌كانیدا نییه‌، بۆیه‌ تا ئه‌م ساته‌ بینینی ئاستی یاریزانه‌كان له‌سه‌ر یاریگه‌كان روون نییه‌.

كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی راهێنه‌رانی تیپه‌كه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌ هێرشبه‌ره‌ دیاره‌كانه‌، ئێوه‌ ته‌ماشای هه‌موو ئه‌و راهێنه‌رانه‌ی هاتوون بكه‌ن، هه‌موو پێیانوایه‌ هیگواین یاریزانی یارییه‌ گه‌وره‌كان نییه‌، یاخود ئه‌و ته‌نیا ده‌توانێت له‌ دژی تیپه‌كانی (بۆلیڤیا و پیرۆ و ئیكوادۆر) گۆڵ بكات، هه‌روه‌ها ماریۆ ئیكاردی به‌هه‌مان چه‌شنی هاوڕێكه‌ی به‌هۆی له‌ده‌ستدانی كۆمه‌ڵێك ده‌رفه‌ت دژی ڤێنزوێلا دوورخرایه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش كێشه‌ی یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌رجه‌نتین نییه‌، به‌ڵكو راهێنه‌ر له‌ هێرشبه‌رانی تیپه‌كه‌ به‌رپرسه‌. 

له‌ 3 پاڵه‌وانیه‌تی پێشوودا كه‌ تیپی تانگۆ به‌شداربووه‌، ئه‌وه‌ ناوه‌ڕاستكار و هێرشبه‌ره‌كانی زۆرترین هه‌لی گۆڵكردن و ده‌رفه‌تیان له‌ده‌ستداوه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ گۆڵكاران تووشی له‌بیرچوونه‌وه‌ی گۆڵ و په‌ستانی ده‌روونی و كه‌می ته‌ركیز بن، له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه‌ مێسی بووه‌ به‌ بارگرانی و هه‌موو ته‌ماشای ئه‌و ده‌كه‌ن شتێك بكات، له‌ كاتێكدا به‌ 10 یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ كه‌مترین كۆمه‌ك و هه‌ماهه‌نگی ده‌كرێت، بۆیه‌ ئه‌ویش كه‌وتووه‌ته‌ دۆڵێك و هاوڕێكانی له‌ به‌ره‌یه‌كی دیكه‌دا بۆ یه‌كدی یاریی ده‌كه‌ن، ئێوه‌ ته‌ماشا بكه‌ن چونكه‌ له‌ یانه‌ی بلاوگرانه‌ به‌بێ‌ جیاوازی كار بۆ سه‌رخستنی مێسی ده‌كرێت، له‌ وه‌رزی ئه‌مساڵدا به‌ ته‌نیا ئه‌و 14 گۆڵی كردووه‌، كه‌ له‌ هه‌موو ده‌رفته‌كانی یانه‌كه‌ی توانیویه‌تی سوود وه‌ربگرێت و گۆڵ تۆماربكات. 

یاریزانانی سامپاولی به‌ به‌رده‌وامی له‌ گێمی یه‌كه‌مدا زیاتر خواستی ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ گوشار بكه‌ن، كه‌چی كاتێك گێمی دووه‌م ده‌ست پێده‌كات ئه‌م خواسته‌ كه‌متر به‌دی ده‌كرێت، هه‌روه‌ها راهێنه‌ری نوێ‌ له‌ 2 یاریی پێشوو زیاتر به‌ 6 یاریزانی خولی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی یاریكردووه‌، كه‌ ئه‌وه‌ش جێگای بۆ پیشه‌گه‌ره‌كانی ئه‌وروپا نه‌هێشتووه‌ته‌وه‌، یاخود له‌ پێشوودا ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپا زیاتر توانیویانه‌ ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن و هه‌نگاوی زیاتر به‌ تیپه‌كه‌ ببه‌خشن. له‌ یاری پیرۆ ئه‌وان 22 جار ده‌رفه‌تیان دروستكرد، كه‌چی ته‌نیا 6 جار گه‌یشتنه‌ نێو گۆڵی تیپی دژ، كه‌واته‌ ئێستا تیپه‌كه‌ی سامپاولی گرفتی ونكردنی یاریی و پێكهاته‌ی بنه‌ڕه‌تی و دابه‌شكردنی ئه‌ركه‌كان و ده‌رفه‌ت نه‌دان به‌ هێرشبه‌ره‌ گه‌وره‌كانی هه‌یه‌، چونكه‌ تا ئه‌م كاته‌ ئه‌و وڵاته‌ی لانكه‌ی هێرشبه‌ران و گۆڵكارانه‌ ته‌نیا 16 گۆڵی له‌ پاڵاوتنه‌كاندا كردووه‌، كه‌ دوای بۆلیڤیا خراپترین هێڵی هێرشبردانی هه‌یه‌.
نیشانەکردن :
1040 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| 14/12/2017 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گرفتی خەو هۆکارێکی نەزۆکیی خانمانە 4 کاژێر لەمەو بەر |

گرفتی خەو هۆکارێکی نەزۆکیی خانمانە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
ڤیان دەخیل باسی دۆزینەوەی سێ منداڵە کوردە ئێزدییەکە دەکات لە تورکیا 4 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیان دەخیل باسی دۆزینەوەی سێ منداڵە کوردە ئێزدییەکە دەکات لە تورکیا

چۆن دۆزرانەوە و چۆن گەڕێندرانەوە؟ زۆرتر
قەیس خەزعەلی: ئەمریکا تەنیا بەرگری لە هەولێر کرد نەک بەغدا 4 کاژێر لەمەو بەر |

قەیس خەزعەلی: ئەمریکا تەنیا بەرگری لە هەولێر کرد نەک بەغدا

"ئیسرائیل و ئەمریکا و سعودیە دووژمنی عێراقن" زۆرتر
0.313 seconds