وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

ئیسكۆ: تۆپی پێ تێكه‌ڵی سیاسه‌ت مه‌كه‌ن

لەلایەن ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا 7/10/2017
ئیسکۆ
ئیسکۆ

رووداو – هه‌ولێر

ئیسكۆ ئالاركۆنی یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید و هه‌ڵبژارده‌ی ئیسپانیا به‌رگری له‌ پیكێی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی كرد و داواشی كرد تۆپی پێ تێكه‌ڵ به‌ سیاسه‌ت نه‌كرێت.

شه‌وی رابردوو له‌ پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی رووسیا بۆ تیپه‌كانی ئه‌وروپا، ئیسپانیا به‌ 3-0 گۆڵ له‌ ئه‌لبانیای برده‌وه‌ و گه‌یشتنی به‌ كۆتاییه‌كانی مۆندیال مسۆگه‌ركرد، به‌ڵام پێش یارییه‌كه‌ هه‌ندێك له‌ هانده‌رانی ئیسپانیا فیكه‌ی ناڕه‌زاییان بۆ پیكێی یاریزانی هه‌ڵبژارده‌كه‌یان لێدا، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی پیكێ پشتگیریی خۆی بۆ گشتپرسی و جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له‌ ئیسپانیا ده‌ربڕی.

 

ئیسكۆ كه‌ له‌ یارییه‌كه‌دا گۆڵێكی تۆماركرد، له‌ باره‌ی پیكێیه‌وه‌ گوتی: "پیكێ یاریزانێكی گرنگه‌ بۆ هه‌ڵبژارده‌كه‌مان، 15 ساڵه‌ به‌رگری له‌ درێسی ئیسپانیا ده‌كات، گومان له‌ پابه‌ندبوون و دڵسۆزیی ئه‌و بۆ تیپه‌كه‌ نییه‌، ئه‌وه‌شی فیكه‌ی ناڕه‌زایی بۆ لێده‌دات، ئازاده‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ هیچ له‌ بایه‌خ جێرارد پیكێ كه‌مناكه‌ته‌وه‌".

 گوتیشی: "زه‌حمه‌ته‌ تۆپی پێ تێكه‌ڵ به‌ سیاسه‌ت بكرێت، ئه‌وه‌ی ئێستا ئیسپانیا به‌خۆیه‌وه‌ ده‌بینێت، شه‌رمه‌ بۆ هه‌مووان".
ئیسكۆ هه‌روه‌ها گوتی: "بیر له‌ هیچ شتێك ناكه‌مه‌وه‌، جگه‌ له‌ پێشكه‌شكردنی ئاستێكی باش له‌ یارییه‌كان و پابه‌ندبوون به‌ رێنماییه‌كانی راهێنه‌ر و هه‌وڵیش ده‌ده‌م هه‌موو كات ئاماده‌بم".

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا تیاگۆ ئه‌لكانتارا له‌ لای خۆیه‌وه‌ ره‌خنه‌ی به‌رامبه‌ر لێدانی فیكه‌ی ناڕه‌زایی بۆ پیكێ له‌ لایه‌ن هانده‌رانه‌وه‌ گرت و گوتی: "ئه‌م كاره‌ ته‌نیا پیكێ ناگرێته‌وه‌، به‌ڵكو بۆ هه‌موو یاریزانه‌كانه‌".

پیكێ له‌ پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی گشتپرسی له‌ هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا بۆ جیابوونه‌وه‌ له‌ ئیسپانیا، به‌شداریكرد و ده‌نگی به‌ به‌ڵێ دا و له‌ هه‌مان كاتدا پشتگیریی خۆی بۆ جیابوونه‌وه‌ی كه‌ته‌لۆنیا ده‌ربڕی، ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ هۆی تووڕه‌بوونی هانده‌رانی ئیسپانیا، به‌ تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌ مه‌دریدن، جگه‌ له‌وه‌ش پیكێ هه‌میشه‌ به‌ لێدوانه‌ مشتومڕهێنه‌كانی هانده‌رانی یانه‌ی ریال مه‌دردیش له‌ خۆی تووڕه‌ده‌كات و ئه‌وانیش كاردانه‌وه‌یان به‌رامبه‌ری ده‌بێت. 


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 22/01/2018 10:52:36 ص
ته جروبه و رووداوه کانی باشووری کوردستان ئه م راستیه مان بو مسوگه رده کا که باشترین ریگه بو کورده کانی سوریا ئه وه یه ده س به دانوستانی جیدی و به هه...
عەفرین لەبەردەم ‌هەڕەشەی جەنگ و کاولکاریدا
| دوێنێ کاژێر 09:12 | (1)
ر ه شید | 22/01/2018 10:42:38 ص
ده س خوش ، سالیانیکی دور و دریژ ئیران به حکوومه ته که ی حه مه ره زاشاشه وه پشتیوان و شه ریکی ستراتیجیکی کوردی عیراق بوو و به لام له سالانی دواییدا...
تاران نیوەی رێگایە
| دوێنێ کاژێر 09:02 | (1)
Haval | 21/01/2018 01:49:30 م
دەست خۆش بەڕاستی واقعیانە بوو من زۆر دڵنیام سەدامی دیکتاتۆر و قەزافی و عەلی عبدالله سالح و هاوشێوەکانی لەگەڵ دارودەستەکانیان هەمان گفتوگۆیان هەبووە...
Nabaz Qdir
Nabaz Qdir | 22/01/2018 07:24:30 ص
dast xosh zor jawan mamalat lagal daqakat krdwa
خاوەنشكۆ
| 21/1/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لوبنان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خەزعەلی دەردەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

لوبنان فەرمانی دەستگیرکردن بۆ خەزعەلی دەردەکات

"بە رێگەی نایاسایی چووەتە لوبنان" زۆرتر
لە چەمچەماڵ ئاڕ پی جییەک بە ماڵی بەرپرسێكی ئەمنییەوە نرا 4 کاژێر لەمەو بەر |

لە چەمچەماڵ ئاڕ پی جییەک بە ماڵی بەرپرسێكی ئەمنییەوە نرا

"بەپێی یاسا نابێت ئەو جۆرە چەكە لەلای كەسی مەدەنی زۆرتر
0.578 seconds