وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

7 وه‌رزشوان له‌ سواربوونی فڕۆكه‌ ده‌ترسان

لەلایەن رووداو وەرزشی 8/12/2016
فرۆكه‌یه‌كى هێڵى ئیماراتى
فرۆكه‌یه‌كى هێڵى ئیماراتى


ئا: ره‌مزی میره‌كانی

كه‌وتن و تێكشكانی ئه‌و فڕۆكه‌ كۆلۆمبیه‌ی یاریزانانی یانه‌ى چاپیكوێنسی به‌رازیلی ده‌گواسته‌وه‌، پاساوی ئه‌وه‌ ده‌داته‌ ئه‌و وه‌رزشوانانه‌ی كه‌ هه‌میشه‌ له‌ سواربوونی فڕۆكه‌ ترساون.

هه‌ندێ وه‌رزشوان له‌ كه‌وتنی فڕۆكه‌ ده‌ترسن، هاوشێوه‌ی ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی، كه‌ یانه‌ی چاپیكوێنسی ده‌گواسته‌وه‌ له‌ هه‌فته‌ی رابردوودا. له‌م راپۆرته‌دا ناوی هه‌ندێ له‌و وه‌رزشوانانه‌ ئاشكرا ده‌كه‌ین، كه‌ فۆبیای سواربوونی فڕۆكه‌یان هه‌بوو.

1 ـ دینیس بێركامپ:
ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی هۆڵه‌نداو یانه‌ی ئارسیناڵی ئینگلیزی، به‌وه‌ ناسراو بوو زۆر له‌ سواربوونی فڕۆكه‌ ده‌ترسا، له‌ چه‌ندین یاری ئارسیناڵ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ئینگلته‌را به‌شداری نه‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سواری فڕۆكه‌ نه‌بێت، له‌ یارییه‌ گرنگه‌كانیشدا له‌جیاتی فڕۆكه‌ سواری شه‌مه‌نده‌فه‌ر بوو.
2 ـ محه‌ممه‌د عه‌لی كلای: 
ئه‌و بۆكسێنه‌ره‌ كۆچكردووه‌ی ئه‌مریكا، به‌ گه‌نجی به‌وه‌ به‌ناوبانگ بوو كه‌ له‌ سواربوونی فڕۆكه‌ ده‌ترسا، به‌ڵام له‌ دیدارێكی راگه‌یاندندا رایگه‌یاند، كه‌ به‌ناو ساڵ كه‌وتووه‌ چیدی له‌ سواربوونی فڕۆكه‌ نه‌ترساوه‌.
3 ـ پاولۆ گیریرۆ:
هێرشبه‌ری پیرۆڤی، دانی به‌وه‌دا ناوه‌ كه‌ زۆر له‌ سواربوونی فڕۆكه‌ ده‌ترسێت، ته‌نانه‌ت خۆی ده‌ڵێت "ئه‌وكاته‌ی بۆ یانه‌ى بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی یاریم ده‌كرد، چه‌ند مانگێك نه‌ده‌گه‌ڕامه‌وه‌ وڵاته‌كه‌م بۆ ئه‌وه‌ی سواری فڕۆكه‌ نه‌بم"..
4 ـ رائوول گۆتیرێس:
ئه‌ستێره‌یه‌كی تۆپی پێی بۆلیڤیایه‌، له‌ نه‌وه‌ده‌كان و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی تازه‌دا، ساڵی 2008 له‌ ته‌مه‌نی 32 ساڵیدا وازی له‌ یاریكردن هێناوه‌، ده‌ڵێت ترسان له‌ سواربوونی فڕۆكه‌ یه‌كێك بوو له‌ هۆكاره‌كانی وازهێنانی.
5 ـ سێر بۆبی چارلتۆن:
دوای رزگاربوونی له‌ رووداوی كه‌وتنی فرۆِكه‌ی تیپه‌كه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ ساڵی 1985 له‌ شاری میونشنی ئه‌ڵمانیا، چارلتۆن له‌ كاتی سواربوونی فڕۆكه‌ له‌ دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ ده‌ترسێت.
6 ـ جیمس هاریسۆن:
یاریزانی تۆپی پێی ئه‌مریكی، له‌ سواربوونی فڕۆكه‌ ده‌ترسا، كه‌ باراك ئۆباما ساڵی 2008 بووه‌ سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا، رۆژنامه‌كانی ئه‌مریكا گوتیان، هاریسۆن بۆ ئاهه‌نگی كۆشكی سپی بانگكرابوو، به‌ڵام له‌ ترسی سواربوونی فڕۆكه‌ ئاماده‌ نه‌بوو.
7 ـ بۆبی فیشه‌ر:
ئه‌و ئه‌ستێره‌ كۆچكردووه‌ی شه‌تره‌نجی ئه‌مریكا، ئاماده‌ نه‌بوو سواری فڕۆكه‌ بێت، به‌هۆی ترسی له‌ ئه‌گه‌ری تیرۆركردنی، له‌ رێگه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی فڕۆكه‌ له‌لایه‌ن هه‌واڵگری رووسیاوه‌، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ناكۆكی سیاسی نێوان ئه‌مریكا و رووسیا له‌ ناوه‌ڕاستی سه‌ده‌ی رابردوودا.

نیشانەکردن : چاپیكوێنسی
3338 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

serwan | 16/01/2018 08:30:46 ص
xabat awha dabet
گوڵستان پەروەر: پارەی كۆنسێرتەكانمان بۆ پەكەكە بوو
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (1)
مدحت كاكه ى | 16/01/2018 12:41:39 ص
زور بيم ناخوشه با هه مو كورد به يه ك ليسته دا به زين به شه ر له كه ليان دوراين به سيا س سه تيش دوراين با به ده نكدان يه ك بين .
پارتی بە تەنیا بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
كوشش | 14/01/2018 05:43:43 م
هه ر بزيت كاك ساماني هونه رمه ندي كورد و كوردوستان.. دل نيابه سه ره راي او هه موو بيلانه دوزمن كاريانه ي به رامبه ر نيشتيمانه كه مان و روله ده ربه...
Bilal kamaran | 15/01/2018 10:39:09 م
هەر بژیت
پەیکەرەکەی سامان هیدایەت لە نێوەڕاستی شاری مۆنهایمی ئەڵمانیا داندرا
| 14/1/2018 | (2)
قسه ره ق | 13/01/2018 08:05:52 ص
خودا ئاگادارو بیت متمانه ه هه یه که سه ر که وتو ده بن چونکه ده گه ل هه مو کوردکانی پارچه کانی تر جیوازیو له سه ر کوردایه تی خو هه یه چونگه خوتان...
نەریمان محمد | 15/01/2018 10:35:14 ص
ئەوەی تورکیا شەوو رۆژ دەیڵێت و دەیڵێتەوە ، زوڵم و تەعەدایەکی زۆر بێ مانایە و هەر هێرشێکیش بکات نارەوایەو هیچ شەرعیەتێک یان پاساوێکی مەعقولی نیە و هیچ...
ساڵح موسلیم لەبارەی هێرشکردنەسەر عەفرین هۆشداری دەدات
| 13/1/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عوسمان بایدەمیر بەهۆی ناوهێنانی کوردستان مووچەبڕ کرا 4 کاژێر لەمەو بەر |

عوسمان بایدەمیر بەهۆی ناوهێنانی کوردستان مووچەبڕ کرا

یەکەمجارە سزایەکی بەوشێوەیە بۆ پەرلەمانتارێکی زۆرتر
شەپۆلێكی بەفر ‌و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

شەپۆلێكی بەفر ‌و باران باشووری کوردستان دەگرێتەوە

هەینی لە سلێمانی ‌و دهۆك بەفر دەبارێ‌ زۆرتر
پەرلەمانی ئەورووپا ستایشی خەباتی لەیلا زانا دەکات 5 کاژێر لەمەو بەر |

پەرلەمانی ئەورووپا ستایشی خەباتی لەیلا زانا دەکات

سەرۆکی پەرلەمان وەسفی کرد، پەرلەمانتارانیش زۆرتر
0.25 seconds