وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

MSN نایانه‌وێ ئێنریكی چیدی راهێنه‌ریان بێت

لەلایەن رووداو وەرزشی 10/1/2017
لویس ئێنریكی
لویس ئێنریكی

رووداوی وه‌رزشی ـ CNBC

ماڵپه‌ڕێكی به‌ناوبانگی ئیسپانی ئاشكرایكرد MSNی بارسێلۆنا سه‌رپه‌رشتی یاخیبوونێك له‌دژی لویس ئێنریكی راهێنه‌ری یانه‌كه‌یان ده‌كه‌ن و نایانه‌وێ چیدی ئه‌و راهێنه‌ریان بێت.

ماڵپه‌ڕی داریۆ گۆڵ، له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاند، چه‌ندین هۆكار، كه‌ هه‌ندێكیان كۆنن، وایان له‌ لیۆنێل مێسی، نه‌یمار دا سیلڤا و لویس سوارێز كردووه‌، له‌دژى ئێنریكی راپه‌ڕن و ده‌ڵێت "ئه‌و 3 ئه‌ستێره‌ی بارسا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك رازی نابن، ئیداره‌ی بارسا ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی ئێنریكی نوێ بكاته‌وه‌، ته‌نانه‌ت بۆ ساڵێكیش".

 وه‌ك ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ باسیده‌كات، بارودۆخی نێو ژووری جلگۆڕینی بارسێلۆنا له‌و په‌ڕی خراپیدایه‌ "په‌یوه‌ندی ئێنریكی له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له‌ یاریزانه‌كانی زۆر خراپه‌، ته‌نانه‌ت قسه‌ش له‌گه‌ڵ هه‌ندێكیان ناكات".

به‌پێی ماڵپه‌ڕی داریۆ گۆڵ، زۆربه‌ی یاریزانانی بارسێلۆنا له‌ هه‌ڵسوكه‌وته‌ سه‌یره‌كانی ئێنریكی بێزارن، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیان ئه‌و به‌ لویس ڤان گالی راهێنه‌ری هۆڵه‌ندی ده‌چوێنن، كه‌ به‌ پاساوی پاراستنی كه‌سایه‌تی خۆی، زۆر به‌جددی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات "له‌ مه‌شقه‌كاندا هیچ قسه‌یه‌ك بۆ یاریزانه‌كانی ناكات، له‌ دووره‌وه‌ ده‌وه‌ستێت و هه‌موو كاره‌كانی به‌  یاریده‌ده‌ره‌كانی راسپاردووه‌، ته‌نانه‌ت له‌ ژووری جلگۆڕینیشدا به‌ر له‌ یاری و له‌ ماوه‌ی نێوان دوو گێمه‌كه‌شدا زۆر به‌ ده‌گمه‌ن قسه‌ بۆ یاریزانه‌كانی ده‌كات". 


نیشانەکردن : لویس ئێنریكی
4244 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ahmad | 24/04/2017 01:33:21 م
dast xosh
یارى شه‌تره‌نج له‌ كۆلیژ ده‌كرێت به‌ وانه‌
| دوێنێ کاژێر 11:40 | (1)
حه‌ مه‌ گراند | 24/04/2017 09:56:07 ص
به‌ خیر بگه‌ رییته‌ وه‌ !
سامان | 24/04/2017 11:48:17 ص
يه‌که‌م جاره ببيستم پياو بۆ هاتنه‌وه بۆ وڵاتی خۆی کێشه‌ی ڤيزه‌ی هه‌بێت !!! به‌تايبه‌تی که‌سێکی وه‌ك نه‌وشيروان خاوه‌نی هه‌ردوو ڕه‌گه‌زنامه‌ی...
بەرپرسانی گۆڕان: نەوشیروان مستەفا لەم نزیكانە دەگەڕێتەوە
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Khoshi Tahyr | 24/04/2017 08:42:59 ص
چ زۆرە زەوی کشتوکااڵیمان زۆرە ، چ زۆرە ئاومان زۆرە و بە دیاری لۆ عیڕاق دەنێردرێ !! ، چ زۆرە گەنجی بێ ئیشمان زۆرە کە خەریکی نێرگلە کێشان و لە...
نرخی برنج لە بازاڕەکانی باشووری کوردستان بەرزدەبێتەوە
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
MAMKAK | 24/04/2017 06:33:08 ص
دەبێت نەخۆشخانەكە تۆڵەب دارايى نەخۆش بداتەوە نەك دكتۆر، ئەمە ياساى کانەدا و سەرجەم وڵتانى ئاوروپا و ئەمێركا و ئوستراليايە، دەبێت حەفتا هەزار دۆلارەكە...
پزیشكێكی ئوردنی چاوی ژنێكی كورد كوێر دەكات
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەنفلۆنزای باڵندە گەیشتەوە ئێران 4 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنفلۆنزای باڵندە گەیشتەوە ئێران

230 پەلەوەر لەنێوبران زۆرتر
ڤاکسینی دژە مەلاریا لە ئەفریقا تاقیدەکرێتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

ڤاکسینی دژە مەلاریا لە ئەفریقا تاقیدەکرێتەوە

دەبێتە یەکەم پێکوتەی رێگر لە نەخۆشییەکە زۆرتر
تەندوستی جیهانی: نزیکەی 20 ملیۆن منداڵ لە کوتان بێبەشن 8 کاژێر لەمەو بەر |

تەندوستی جیهانی: نزیکەی 20 ملیۆن منداڵ لە کوتان بێبەشن

لە هەفتەی جیهانیی کوتانداین زۆرتر
0.172 seconds