وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

یاری نێوان ئەستێرەکانی جیهان و عێراق

لەلایەن رووداو وەرزشی 10/9/2017
2467 ژمارەی بینین

رووداو - AFP

شه‌وى شه‌ممه 9-9-2017 ‌ له‌ یاریگای نێودەوڵەتیی به‌سره‌ لووتكه‌ى له‌نێوان ئه‌ستێره‌كانى جیهان و عێراق بەڕێوەچوو، کە  ریڤاڵدۆ، كلایڤێرت، پێرس، ماتیرازى و سەڵگادۆ لە یاریزانە بەنێوبانگە بەشداربووەکانی بوون.

یارییه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى هانده‌رێكى زۆر به‌رێوه‌چوو، پاش نمایشكردنى چه‌ندین برگه‌ى هونه‌رى جیاواز یارییه‌كه‌ له‌ نێوان هه‌ردوو تیپ به‌رێوه‌چوو، سه‌ربارى پێشكه‌وتنى ئه‌ستێره‌كانى پێشووى عێراق به‌ گۆڵێكى یونس مه‌حمود به‌ڵام یاریزانانى پێشووى جیهان له‌ رێگه‌ى پاتریك كلایڤێرته‌وه‌ گۆڵى یه‌كه‌م و دووه‌مى ئه‌ستێره‌كانى پێشووى جیهانى تۆماركرد .

پێش كۆتایهاتنى تایمى یه‌كه‌م، ره‌زاق فه‌رحان گۆڵى یه‌كسانى ئه‌ستێره‌كانى عێراقى تۆماركردو تایمى یه‌كه‌م به‌ دوو گۆڵى یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا كۆتاییهات .

له‌ تایمى دووه‌مى یارییه‌كه‌ جارێكى دیكه‌  ئه‌ستێره‌كانى جیهان له‌ رێگه‌ى پیرێس گۆڵى پێشكه‌وتنیان تۆماركرد و پاش ئه‌و گۆڵه‌ش  كلایڤێرتى هۆڵه‌ندى گۆڵى چواره‌م و سێیه‌مى خۆى بۆ ئه‌ستێره‌كانى جیهان تۆماركرد.

كه‌رنه‌ڤاڵى گۆڵكردن له‌ یارییه‌كه‌ به‌رده‌وام بوو تاوه‌كو ئه‌ستێره‌كانى پێشووى جیهان گۆڵى پێنجه‌میان تۆماركرد ، سه‌ربارى تۆماركردنى گۆڵى چواره‌م بۆ عێراق به‌ڵام یارییه‌كه‌ به‌ ئه‌نجامى 5-4 له‌ به‌رژه‌وه‌ندى پێكهاته‌ى جیهان كۆتاییهات.

0.25 seconds