وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

کێن ئەوانەى گریزمان بە مەغدوور دەزانن؟

لەلایەن ئه‌حمه‌د سه‌نگاوی 11/1/2017
 ئه‌حمه‌د سه‌نگاوی
ئه‌حمه‌د سه‌نگاوی

هۆکارى دەستنیشانکردنى ‹ئانتوان گریزمان،› وەک پاڵێوراوى سەرەکى بۆ بەدەستهێنانى خەڵاتى «The Best» بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، کە ئەم ئەستێرە فەڕەنساییە، کاریگەرییەکى گەورەى لە گەیاندنى فەڕەنسا و ئاتلێتیکۆ مەدرید، بە فایناڵى چامپیۆنس لیگ و جامى نەتەوەکانى ئەورووپا هەبووە. 

لە یانەکەى و هەم لە هەڵبژاردەکەى، کەس ئاستى لە گریزمان باشتر نەبووە، هیچ یاریزانێکى یانەکەى و هەڵبژاردەکەى، هێندەى گریزمان سەرنجڕاکێش نەبوون و نەیانتوانى رۆڵى یەکلاکەرەوە لە ئەنجامەکان ببینن. گەرچى لە هەردوو فایناڵ تیپەکەى گریزمان تەرەفى شکستخواردوو بوو، بەڵام چارەنووسى تێکڕاى وەرزى رابردوو کۆمەکییەکى گەورەى گریزمانى کرد، بۆ ئەوەى بەشێکى زۆرى دەنگەکان بۆ ئەم ئەستێرەیە بچن و ناوى بخەنە لیستى سێ پاڵێوراوى کۆتاییى بۆ بەدەستهێنانى خەڵاتى«The Best».


 کەس ناتوانێ گومان لە شایستەبوونى گریزمان، بکات وەک یەکێک لە سێ پاڵێوراوەکەى ساڵ، لە هەمانکاتدا کەسیش ناتوانێ گریزمان بە رۆناڵدۆ و مێسى بەراورد بکات، هەر ناوهێنانى گریزمان لەپاڵ دوو ئەفسانەکەى مێژووى تۆپى پێ، گەورەترین شانازییە بۆ ئەستێرەکەى ئاتلێتیکۆ مەدرید.

 تا ئێرە هیچ گرفتێک لە دەستنیشانکردنى ئەم ئەستێرەیە نییە، نکوڵى لەو راستییەش ناکرێت کە پێشبینى ئەوە نەکراوە، گریزمان خەڵاتى  «The Best» بەدەست دەهێنێت، بەڵام ئەوەى قسەوباسى زۆرى بەدواى خۆیدا بەکێش کردووە، دیارینەکردنى گریزمان بوو لە پێکهاتەى ساڵ، واتە ناوى لە سێ باشترینەکەى ساڵ هەبوو، بەڵام ناوى لە پێکهاتەى ساڵ ((یازدە یاریزان)) نەبوو، ئەمەیش وەک غەدرێک لە گریزمان لێک دەدرایەوە! 



ئەمە لە کاتێکدا ئەمە دوو بابەتى لێکجودایە، چونکە پێکهاتەى ساڵ بۆ خۆى بڕگەیەکى سەربەخۆیە و درێژراوەى خەڵاتى باشترین یاریزانى ساڵ نییە. بەهەرحاڵ دەمەوێت بە بەڵگە ئەوە بسەلمێنم نەبوونى گریزمان لە پێکهاتەى ساڵ، نەک بڕیارێکى دروست نییە، بەڵکو شایستەی ئەوە نییە، کە ناوى لە پێکهاتەکەدا بهێندرێت.

هەژموون و باڵادەستى هەمیشەیى مێسى و رۆناڵدۆ واى کردووە کە بۆ هیچ یاریزانێک ئاسان نییە، نەک ململانێى ئەم دوو ئەستێرە بکات، بەڵکو ناوهێنانى هەر یاریزانێک لە تەنیشت ناوى ئەم دوو ئەستێرەیەوە وەک دەستکەوت بۆ ئەو یاریزانە هەژمار دەکرێت، چونکە لە دەرەوەى رۆناڵدۆ و مێسى، کەم ئەستێرەى تۆپى پێ هەیە توانیبێتى جیاوازى نێوان ئاستى خۆى و ئەستێرەکانى دیکە دروست بکات. بە کورتى جیاوازییەکى گەورە لەنێوان ئاستى سەرجەم ئەستێرەکانى تۆپى پێ و مێسى و رۆناڵدۆ هەیە، هاوکات لێکنزیکییەکى زۆر لەنێوان ئاستى زۆربەى ئەستێرە ئاستبەرزەکانى تۆپى پێ هەیە، جگە لە مێسى و کریستیانۆ، بۆیە دەستنیشانکردنى باشترین یاریزانى جیهان زۆر ئاسانترە، وەک لە دەستنیشانکردنى پێکهاتەى ساڵ، وەک ئاماژەم پێ کرد هۆکارەکەى بۆ لێکنزیکى ئاستى ئەستێرەکان دەگەڕێتەوە. 

بۆ پێکهاتەى ساڵ ئەم یاریزانانە بۆ هێڵى هێرشبەرى دەستنیشانکراون ‹مێسى، سوارێز و رۆناڵدۆ› زۆرترین رەخنەکان لە دەستنیشانکردنى سوارێز بوو لە جێگەى گریزمان و دەڵێن: «دەبوو لە جێگەى سوارێز، گریزمان دابنرایە.» بەر لە هەر شتێک سوارێز بە سیفەتى هێرشبەرى سەرەڕم و وەک باشترین هێرشبەرى هێڵى هێرشبردن هەڵبژێردراوە، ئەمە لە کاتێکدا نە گریزمان لە سوارێز گۆڵکەرتر و ترسێنەر ترە بۆ سەر گۆڵى تیپى دژبەر، نە گریزمان هێرشبەرى سەرەڕمە تا بە یەکدى بەراورد بکرێن، چونکە لە فەڕەنسا جیرۆد سەرەڕمە، نەوەک گریزمان، لە ئاتلێتیکۆ تۆرێس و گامێرۆ هێرشبەرى سەرەڕمە، نەوەک گریزمان. 


ئەوە راستە وەرزى رابردوو گریزمان بۆ یانەکەى و هەڵبژاردەکەى کاریگەرترین یاریزان بوو، بەڵام سوارێز وەک هێرشبەرى سەرەڕم لەگەڵ ژمارەیەک هێرشبەرى گۆڵکەرى دیکە چووە نێو کێبڕکێى دیاریکردنى هێرشبەرى سەرەڕم. بۆ نموونە: «لێڤاندۆڤێسکى، هیگوایین، ئیمێریک ئۆبەمیانگ، زڵاتان ئیبراهیمۆڤیج، ئەگوێرۆ و جیمى ڤاردى..هتد،» سوارێز بەسەر ئەم هەموو هێرشبەرە گۆڵکەرە، ترسێنەرە وەک هێرشبەرى نێو پێکهاتەى ساڵ دەستنیشانکراوە، چونکە زۆربە ئەو شاهیدییە دەدەن، کە باشترین هێرشبەرەکان لێفاندۆڤێسکى، ئۆبەمیانگ و سوارێزە، ئەمە واز لە ئیبرا، ئەگوێرۆ و هیگوایین بهێنە.

ژمارەى گۆڵەکانى سوارێز زۆر زیاترە لە ژمارەى گۆڵەکانى گریزمان، سوارێز لەگەڵ یانەکەى بەرهەمى گۆڵەکانى چنیوەتەوە، کە ئەویش خۆى لە بەدەستهێنانى ناسناوى ((لالیگا و جامى شا و جامى سووپەرى ئیسپانى)) دەبینێتەوە، ئەمە لە کاتێکدا سوارێز و بارسێلۆنا ئەم ناسناوانەى بەسەر ‹ئاتلێتیکۆ مەدرید›ى گریزمان هێناوە واته‌ به‌ هه‌ردوو پێوه‌رى ده‌ستكه‌وتى تاكه‌ كه‌سى و به‌ كۆمه‌ڵ سوارێز له‌ پێش گریزمانه‌.

بە کورتى دەبێ لەو ڕاستییە تێبگەین گریزمان وەک باشترین هێرشبەر و باشترین گۆڵکەر بۆ بەدەستهێنانى خەڵاتى باشترین یاریزانى ساڵ دەستنیشان نەکراوە، بەڵکو وەک باشترین یاریزانى ساڵ لەواى رۆناڵدۆ و مێسى دەستنیشان کراوە. گریمان پاڵێوراوانى خەڵاتى باشترین یاریزانى ساڵ سێ گۆڵچییە، دواتر بۆ پێکهاتەى ساڵ تۆ دەتوانى تەنیا یەک گۆڵچى بۆ پێکهاتەى ساڵ دەستنیشان بکەیت، ئایا لە حاڵێکى وەهادا، لابردنى ناوى دوو گۆڵچییەکەى دیکە بۆ پێکهاتەى ساڵ دەبێت  بە غەدر؟ بێگومان نەخێر. کاتێک کانەڤارۆ خەڵاتى باشترینى پێ بەخشرا، کاتێک ئەو خەڵاتە بە فیگۆ و زیدان بەخشرا، لەپاى گۆڵکەرى نەبوو، بەڵکو لەپاى کاریگەرییەکانیان بووە لەو ساڵەدا لە یانە و هەڵبژاردەکانیان، بۆیە دەبێ لەو جیاوازییەى دیاریکردنى پێکهاتەى ساڵ و بەربژارکردنى سێ باشترین یاریزانى ساڵ تێبگەین و وەک یەک رانک تەماشا نەکرێن و دوو خەڵاتى لێکجودایە و بە یەکدییەوە نەبەستراونەتەوە.  



کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : گریزمان
2449 ژمارەی بینین
بابەتە پەیوەندیدارەکان
رێد دیڤڵز داوای گریزمان دەکات

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

به ختیار شاکه لی | 22/01/2017 11:15:10 ص
سلاو له ولاتی سوید شاری یان یانه یه که نیه به ناوی مالمو به لکو شاره که و یانه که ناوی مالموی یه سوپاس
ئەو کوردەی ئیبراهیمۆڤیچی بردە ماڵمۆ، ریکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
بارزان | 22/01/2017 10:54:21 ص
انا للة وانا اليه راجعون ديمةنيكي زور ناخؤش و هةواليكي دلتةزينة
Farhad | 22/01/2017 11:11:48 ص
INNALILLAH WA INNA ILAYHI RAJIHUN. , XWDA LEYAN XOSHBET XWA SEBURI KASUKARIYAN BDATE GUNAHA AW KORPA XNJILANANA.
ناو و وێنه‌ی قوربانیانی رووداوەكەی كەڵەك
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (3)
ئارمانج سەردەشتی | 19/01/2017 12:22:02 م
سڵاو دەست خۆش بۆ ماندوو بوونتان کە لە سەر تلێگڕامیش جێی دەستان دیارە تکام وایە کە بۆ ئەوەی وێنە و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاسان تر و بە...
Azad Azad | 22/01/2017 10:42:17 ص
ئه‌م باڵه‌خانی ١٧ نهۆمیه‌ی تاران خاوه‌نه‌كه‌ی جوله‌كه‌یه‌ وه‌جمهوریه‌تی سێداره‌ له‌ سێداره‌شی داوه‌ باڵه‌خانه‌كه‌ش ده‌سی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ...
 باڵەخانە 17 نهۆمییەکەی تاران داڕما
| 19/1/2017 | (2)
ئه‌نوه‌ر حمه‌ڕه‌ش | 21/01/2017 08:55:50 م
مانای ئه‌وه‌یه‌ شه‌ڕی براكوژیش له‌ ڕۆژئاوا مسۆگه‌ره‌.
ahmad | 22/01/2017 06:46:26 ص
پیاوه تی بکه ن ببن به یه ک هیز با نه له ژیر ناوی ئه وان بن نه ئیوه. پیم وایه ناحه ق نیه ئه گه ر نه هیلن بچنو بو سوریا له به ئه وه ی دوو هیز دروست نه...
كار بۆ دامەزراندنی سوپای رۆژئاوای كوردستان دەكرێت
| دوێنێ کاژێر 11:15 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە باكووری كوردستان نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە ئاژەڵان كراوەتەوە 44 خولەک لەمەوبەر |

لە باكووری كوردستان نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە ئاژەڵان كراوەتەوە

نەشتەرگەری بۆ پشیلەیەك كرا زۆرتر
ساڵانە 25 هەزار ئەفغانی بیناییان لەدەستدەدەن 1 کاژێر لەمەوبەر |

ساڵانە 25 هەزار ئەفغانی بیناییان لەدەستدەدەن

رێژەی نابینابوون ستانداردی جیهانیی تێپەڕاندووە زۆرتر
کارزان مەحموود میوزیک بۆ گەیمی 1 کاژێر لەمەوبەر |

کارزان مەحموود میوزیک بۆ گەیمی "Battlefield-1" دادەنێت

ئه‌م گه‌یمه‌ به‌ به‌ناوبانگترین و پڕفرۆشترین زۆرتر
0.157 seconds