وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

هه‌موو شتێك ده‌رباره‌ی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا 2017

لەلایەن رووداو وەرزشی 11/1/2017
 جامی ئەفریقای 2017
جامی ئەفریقای 2017

ئا: سه‌فین ته‌ها 
سامان وڵاتژێری

چه‌ند رۆژێكی دیكه‌ جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقای 2017  له‌ گابۆن ده‌ستپێده‌كات، ئه‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كانی ئه‌مجاره‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ له‌ سه‌رجه‌م ڤێرژنی دیكه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ جیاده‌كاته‌وه‌ ده‌ركه‌وتنی چه‌ند ئه‌ستێره‌یه‌كی گه‌وره‌ی كیشوه‌ره‌كه‌یه‌ له‌ خوله‌ گه‌وره‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌وه‌ش ركابه‌رییه‌كه‌ به‌هێزتر ده‌كات و تامێكی زیاتریش ده‌داته‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌، هانده‌رێكی زۆریش بۆ یارییه‌كان راده‌كێشێت، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ رووی میدیاییه‌وه‌ گرنگییه‌كی زیاتر له‌ ساڵانی رابردوو به‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ ده‌درێت.

پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌مجاره‌
پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌مجاره‌ وه‌شانی 31مینی جامه‌كه‌یه‌، كۆنفیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌فریقا كه‌ به‌ كان ناسراوه‌، ئه‌مه‌ جاری دووه‌مه‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ له‌ وڵاتی گابۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت، یه‌كه‌مجار له‌ ساڵی 2012 بوو، ئه‌وكات زامبیا و كۆتدیڤوار چوونه‌ یاری كۆتایی و بۆ یه‌كه‌مجار خاكی گابۆن نازناوه‌كه‌ی به‌ زامبیا به‌خشی.

ئه‌مه‌ هه‌نگاوێكی دیكه‌ی نایابه‌ بۆ گابۆنییه‌كان، ئه‌وكات هیج ئه‌ستێره‌یه‌كی گابۆن له‌ جیهاندا به‌و شێوه‌یه‌ی ئێستا كه‌ ئۆبامیانگ هه‌یه‌ ناسراو نه‌بوو، به‌ڵكو له‌ دوای 2012وه‌ ته‌كانێك به‌ وه‌رزش و ژێرخانی وه‌رزشی وڵاته‌كه‌ درا و یاریزانه‌كانیشیان خۆیان سه‌لماندا و ئاستی خۆیان بۆ جیهان نمایشكرد، ئه‌مساڵیش تیپه‌كه‌ به‌ سه‌ركردایه‌تی پیێر ئۆبامیانگ ده‌چێته‌ نێو ركابه‌رییه‌كان و چاوی له‌ بردنه‌وه‌ی نازناوی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یه‌ بۆ یه‌كه‌مجار له‌ مێژوویدا.


پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌مساڵ له‌ رۆژی 14/1 ده‌ستپێده‌كات، 4 یاریگه‌ له‌ 4 شاری جیاوازی وڵاتی گابۆن میوانداری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ ده‌كه‌ن، 16 هه‌ڵبژارده‌ كه‌ هه‌ر 16یان له‌ كۆنفیدراسیۆنی ئه‌فریقان به‌شدارن، واته‌ هیچ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی میوان به‌شداری تێدا ناكات و سه‌رجه‌میان له‌ كیشوه‌ری ئه‌فریقان.

له‌ 8/4/2015، به‌كۆی ده‌نگی ئه‌ندامانی كۆنفیدراسیۆنی ئه‌فریقا بڕیاریاندا یارییه‌كانی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا له‌ وڵاتی گابۆن به‌ڕێوه‌بچێت، كه‌ ركابه‌ره‌كانی گابۆن، بریتی بوون له‌ جه‌زائیر و غانا.



هه‌ڵبژارده‌ به‌شداربووه‌كانی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌

گابۆن: 7 به‌شداری هه‌یه‌ و باشترین ئه‌نجامی ( 2 جار گه‌یشتووه‌ته‌ قۆناخی پێشكۆتایی له‌ ساڵانی 1996 و 2012
مه‌غریب: یه‌كجار بووه‌ته‌ پاڵه‌وان له‌ 1976 و 16 به‌شداریكردنیشی هه‌یه‌
جه‌زائیر: 17 به‌شداریكردنی هه‌یه‌ و یه‌كجار له‌ 1990 بووه‌ پاڵه‌وان 
كامیرۆن: 18 به‌شداری هه‌یه‌ و 4 جاریش بووه‌ته‌ پاڵه‌وان له‌ 1982، 1988، 200 و 2002
سه‌نیگال: 14 به‌شداری هه‌یه‌ و یه‌كجار پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌ له‌ 2002
میسر: 23 به‌شداری هه‌یه‌ و 7 جار بووه‌ته‌ پاڵه‌وان (زۆرترینه‌ له‌ هه‌ردووكیاندا)
غانا: 21 به‌شداری هه‌یه‌ و 4 جاریش بووه‌ته‌ پاڵه‌وان 
گینیای كه‌مه‌ره‌یی: یه‌كه‌مجاره‌ به‌شداری ده‌كات
زیمبابۆی: 3 جار به‌شداری كردووه‌ و له‌ كۆمه‌ڵه‌كان سه‌رنه‌كه‌وتووه‌
مالی: 10 به‌شداری كردووه‌ و له‌ 1975 دووه‌م بووه‌
كۆتدێڤوار: 22 به‌شداریكردووه‌ و 2 جار بووه‌ته‌ پاڵه‌وان 1992 و 2015 
ئۆگه‌ندا: 6 به‌شداری هه‌یه‌، یه‌كجاریش دووه‌م بووه‌ له‌ 1978
بوركینا فاسۆ: 11 به‌شداری هه‌یه‌، 2013 دووه‌م بوو
تونس: ته‌نیا 1 به‌شداری هه‌یه‌، 2004 بووه‌ته‌ پاڵه‌وان
كۆنگۆی دیموكراتی: 18 به‌شداری هه‌یه‌ و 2 جار بووه‌ته‌ پاڵه‌وان 1968 و 1974
تۆگۆ: 8 به‌شداری هه‌یه‌ و یه‌كجار گه‌یشتووه‌ته‌ چاره‌كی كۆتایی له‌ 2013
 
باشترینه‌كانی مێژووی كیشوه‌ری ره‌ش ده‌بنه‌ بینه‌ری یارییه‌كان
هه‌ریه‌كه‌ له‌ ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی، ئه‌ستێره‌ی پێشووی یانه‌كانی بارسێلۆنای ئیسپانی و ئینته‌رمیلانی ئیتاڵی له‌گه‌ڵ یایا تۆرێی كۆتدیڤواری و یاریزانی یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی 4 جار بوونه‌ته‌ باشترین یاریزانی كیشوه‌ری ئه‌فریقا، ئه‌و دوو یاریزانه‌ ئه‌گه‌رچی تاوه‌كو ئێستاش له‌نێو یاریگه‌كانی ئه‌وروپا ده‌بینرێن، به‌ڵام له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا نوێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كانیان ناكه‌ن و له‌ دووره‌وه‌ ده‌بنه‌ بینه‌ری یارییه‌كان و هانی هه‌ڵبژارده‌كانیان ده‌ده‌ن، ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ 4 جار خه‌ڵاتی باشترین یاریزانیان له‌سه‌ر ئاستی ئه‌فریقا باوه‌شكردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تۆرێ جیاده‌كاته‌وه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و یاریزانه‌ هه‌ر 4 نازناوه‌كه‌ی له‌سه‌ریه‌ك بردووه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌ ساڵی 2011 تاوه‌كو 2014 بوو، به‌وه‌ش یه‌كه‌م یاریزانه‌ زۆرترین جار له‌سه‌ریه‌ك خه‌ڵاته‌كه‌ بباته‌وه‌.


ئه‌وروپییه‌كانیش چاویان له‌ كیشوه‌ری ره‌ش ده‌بێت
به‌ڕێوه‌چوونی ركابه‌رییه‌كانی ئه‌مجاره‌ی گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانیه‌تی ئه‌فریقا له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ ده‌رگای گواستنه‌وه‌ی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان له‌ ئه‌وروپا كراوه‌ته‌وه‌، ئه‌وه‌ش سه‌رنجی یانه‌ گه‌وره‌كان زیاتر به‌لای یارییه‌كانی ئه‌و پاڵه‌وانیه‌تییه‌دا راده‌كێشێت و زۆرترین چاویش له‌سه‌ر ئه‌ستێره‌كانی وه‌ك پیێر ئۆبامیانگ، سادیۆ مانێ، ریاز محرز، ئیسلام سوله‌یمانی، محه‌ممه‌د سه‌ڵاح و چه‌ندین یاریزانی دیكه‌ ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی یاریزانه‌كان ببه‌نه‌ ریزه‌كانیان، له‌ كاتێكدا بۆ هه‌موو ئه‌و یاریزانانه‌ چه‌ند یانه‌یه‌كی ئه‌وروپی له‌سه‌ر هێڵن و ده‌یانه‌وێت بیانبه‌نه‌ ریزه‌كانیان.


زانیاری سه‌رنجڕاكێش
* هه‌ڵبژارده‌ میسر به‌ 23 به‌شداری زۆرترین جار به‌شداری له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا كردووه‌
* هه‌ڵبژاده‌ی میسر زۆرترین جار نازناوه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه‌، كه‌ 7 جاره‌
* یایا تۆرێ و ساموێل ئیتۆ زۆرترین جار بوونه‌ته‌ باشترین یاریزانی كیشوه‌ره‌كه‌
* یایا تورێ یه‌كه‌م یاریزانه‌ 4 ساڵ له‌سه‌ریه‌ك بووبێته‌ باشترین یاریزانی ئه‌فریقا
* مۆلامبا ندای، یاریزانی پێشووی كۆماری كۆنگۆ یه‌كه‌م یاریزانه‌ له‌ ڤرژنێكی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا 9 گۆڵی تۆمار كردبێت، كاتێك له‌ ساڵی 1974 بووه‌ گۆڵكاری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌.
* ساموێل ئیتۆی كامیرۆنی، تاكه‌ یاریزانه‌ 2 جار له‌سه‌ریه‌ك بووبێته‌ گۆڵكاری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ و هه‌مان ژماره‌ی گۆڵ تۆمار بكات، كاتێك له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی 2006 و 2008  به‌ 5 گۆڵ بووه‌ گۆڵكاری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌.
* ساموێل ئیتۆ به‌ تۆماركردنی 18 گۆڵ، گۆڵكاری مێژوویی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یه‌.
* هه‌ڵبژارده‌ی غانا زۆرترین جار گه‌یشتووه‌ته‌ یاری كۆتایی كه‌ 9 جاره‌ و 4 نازناوه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه‌.
* هه‌ڵبژارده‌ی میسر 8 جار گه‌یشتووه‌ته‌ یاری كۆتایی و 7 جار نازناوه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه‌.
* میسر و غانا زۆرترین جار میوانداری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یان كردووه‌ كه‌ 4 جاره‌.
* هه‌ڵبژارده‌ی میسر زۆرترین یاری له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌دا ئه‌نجامداوه‌ 90 یاری، 51 بردنه‌وه‌، 15 یه‌كسانبوون،  24 دۆڕان، 154 گۆڵی كردووه‌ و 84 گۆڵی لێكراوه‌.
* 7 هه‌ڵبژارده‌ ته‌نیا یه‌كجار گه‌یشتوونه‌ته‌ یاری كۆتایی، ته‌نیا هه‌ڵبژارده‌ی كۆنگۆ له‌ ساڵی 1972 توانیویه‌تی نازناوه‌كه‌ بباته‌وه‌ كاتێك به‌ 3 ـ 2 گۆڵ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی مالی برده‌وه‌.
* یاریزانانی هه‌ڵبژارده‌ی میسر به‌ تۆماركردنی 5 هاتریك، خاوه‌نی زۆرترین هاتریكن له‌سه‌ر ئاستی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌.
* ریگۆبێرت سۆنگ له‌ هه‌ڵبژارده‌ی كامیرۆن و ئه‌حمه‌د حه‌سه‌ن له‌ هه‌ڵبژارده‌ی میسر زۆرترین به‌شدارییان له‌ جامی ئه‌فریقا كردووه‌، كه‌ 6 به‌شدارییه‌ و له‌نێوان ساڵانی 1998  تاوه‌كو 2010 بووه‌.
* وڵاته‌كانی میسر و غانا زۆرترین جار میوانداری پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌یان كردووه‌ به‌ 4 جار، میسر له‌ ساڵانی 1959، 1974، 1986 و 2006 و كامیرۆنیش له‌ ساڵانی 1963، 1978، 2000 و 2008 .
* له‌ كۆی 56 هه‌ڵبژارده‌ی كیشوه‌ری ئه‌فریقا، ته‌نیا 13 هه‌ڵبژارده‌ نه‌یانتوانیوه‌ بگه‌نه‌ پاڵه‌وانیه‌تی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقا.
* هه‌ڵبژارده‌ی نایجیریا زۆرترین جار پله‌ی سێیه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌، كه‌ 7 جاره‌.
* هه‌ڵبژارده‌ی غانا زۆرترین جار پله‌ی دووه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌، كه‌ 5 جاره‌.


نیشانەکردن : جامی ئەفریقای 2017
1175 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

عبدالله | 23/04/2017 08:55:04 ص
بيويستة تةنها بو كارمةندانى خاوةن بروانامة بكريتةوة جونكة سالانيكة خزمةت ئةكةن و بسبورن لة بوارةكانيان
Zozan | 23/04/2017 12:59:52 م
خو له که بو کج ده بێت و من په یمانگا ته واو کردوه
وەزارەتی ناوخۆ 300 دەرچووی زانکۆ و ئامادەیی دادەمەزرێنێت
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
mamkak | 23/04/2017 09:08:35 ص
ئەمە توێكڵ نييە؛ ئەمە قەپێلكە چونكە توێكڵ بە کوردب دەکاتە (ناوك) واتا كڕۆكى ميوە.
ئالان داوود | 23/04/2017 11:38:29 ص
دەبێ توێکڵە هێلکەکەن لە سپێنەو زەردێنە پاکبکرێنەوە ئنجا بخرێتە ناو فڕنێك بۆ ماوەی ۱۰ تا ۱٥ خولەك بەپلەی گەرمی ۹۰ ، دوای ئەوە بیهاڕین و ببێتە ئارد....
چیدیکە توێکڵی هێلکە فڕێمەدەن؛ بیخۆن
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (2)
Aras Y | 23/04/2017 10:51:37 ص
وه‌رگرتنی ئه‌م باجه‌ چ سودێکی ده‌بێت بۆ فه‌رمانبه‌ره‌که‌ جارێ وه‌رن ئه‌مه‌ شی بکه‌نه‌وه‌ بۆ ئه‌م خه‌ڵکه‌، وه‌ پێویسته‌ روونکردنه‌وه‌ی باش وه‌ له‌...
وەرگرتنی باجی كەسی لە کەرتی تایبەت بەشێوازی نوێ‌ دەستپێدەكات
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
بۆتان | 22/04/2017 06:40:01 م
ده ستان خوش روداو، به‌لام من پیم باشه‌ له‌ باتی وشه‌ی كه‌نداوی عه‌ره‌بی، ته‌نها وشه‌ی (كه‌نداو) به‌كاربهینن. بو ئه‌وه‌ی بی لایه‌نی خوتان بپاریزن.
 رووداو لەسەر یەکێک لە گەورەترین کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا
| دوێنێ کاژێر 09:25 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە کوردستان کار بۆ رێکخستنی 7 کاژێر لەمەو بەر |

لە کوردستان کار بۆ رێکخستنی "دیداری پزیشکان" دەکرێت

بۆ گەنگەشەی گرفتەکانیان و چارەسەرکردنیان زۆرتر
پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێکدێنن 7 کاژێر لەمەو بەر |

پارتی و یەکێتی لیژنەیەکی هاوبەش بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان پێکدێنن

بەئامادەبوونی بارزانی کۆبوونەوە زۆرتر
هەڵەی تەندروستی و کەتنی سیستم 8 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵەی تەندروستی و کەتنی سیستم

لە دنیای پزیشكیدا شتێک نییە بەناوی گرەنتی زۆرتر
0.359 seconds