وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

هەڤپەیڤینێک لەگەڵ پێرێز: بنزێما باشترینی جیهانە

لەلایەن سه‌فین ته‌ها 11/2/2019
فلۆرێنتیۆ پێرێز - سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی
فلۆرێنتیۆ پێرێز - سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی
رووداو-هەولێر 

فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە میانەی هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ گۆڤاری فرانس فوتبۆڵی فەرەنسی باسی لە پلانی یانەکەی بۆ ئایندە کرد.

لە قسەکانی پێرێزدا ئەوە دەخوێندرایەوە کە یانەی ریال مەدرید بەنیازی گرێبەستکردنی گەورە نییە و لەسەر ئەم ستایلەی ئێستای بەردەوام دەبێت.

لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی کە گوایە یانەی ریال مەدرید دەیەوێ گرێبەستی گەورە بکات یان هێرشبەری دیکە بگوازێتەوە، پێرێز گوتی: نەخێر ئێمە پێویستمان بە هێرشبەری دیکە نییە، ئێمە خاوەنی باشترین هێرشبەری جیهانین کە کەریم بنزێمایە.

پێرێز پەسنی یاریزانانی یانەکەی دا: یاریزانانی ریال مەدرید لەم سێ ساڵەی رابردوودا بوونەتە باشترین یاریزانی جیهان، ئێمە دڵخۆشین بەوەی کە مۆدریچ بۆ جیهانی پێشکەش دەکات.

پێرێز زیاتر گوتی: پێموایە ئێمە باشترین یاریزانەکانی جیهانمان لەلایە، ئەو نازناوانەی کە بەدەستمان هێناون گەواهیدەری ئەوەن، ئێمە پارەی زۆر نادەین بۆ ئەوەی قازانج بکەین، بۆ نموونە چەند دەنگۆیەکم خوێندەوە گوایە هەوڵ دەدەین هێرشبەرێکی دیکە بگوازینەوە، بەڵام ئێمە خۆمان باشترین هێرشبەری جیهانمان هەیە.

سەرۆکی یانەی ریال مەدرید باسی ئەوەشی کرد کە ئەوان یاریزانی لاو دروست دەکەن " ئێمە هەوڵ بۆ داهاتوو دەدەین، من داهاتووم خۆشدەوێ، بۆ نموونە ڤینیسیۆس و رۆدیرگۆ، رۆدریگۆ ساڵی رابردوو پاڵێوراوی خەڵاتی کۆپا بوو.

فلۆرێنتینۆ باسی لە یانەی پاریس و ناسر خلێفی کرد: پاریس سانجێرمان یانەیەکن کە زۆر دۆستی ئێمەن و گەورەن، پێویستیان بە ئامۆژگاری نییە ئەوان تۆپی پێ و پێگەی فەرەنسایان گەیاندە ئاستێکی بەرز، ناسر خلێفی کاری گەورە دەکات و تەنیا پێویستی بە کات هەیە بۆ ئەوەی بگەنە ئاستێکی زۆر بەرزتر.

لە کۆتایی سەرۆکەکەی مەدریدیستا دەڵێت: ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە رۆژ بە رۆژ باشتربین، ئەم یانەیە بەردەوام دەبێت وەک چۆن واهاتووە کە باشترینی مێژووە، هەموو یارییەک بۆ بردنەوە یاری دەکەین و خۆمان بەدەستەوە نادەین.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
3117 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.234 seconds