رووداو – هه‌ولێر
مارسێلۆی یاریزانی ریال مه‌درید نهێنییه‌كی له باره‌ی رۆیشتنی كریستیانۆ رۆناڵدۆ له یانه‌كه‌ی و په‌یوه‌ندیكردنی به یوڤێنتوس ئاشكراده‌كات.
مارسێلۆ له لێدوانه‌كانی بۆ كه‌ناڵی "Esporte Interativo ئه‌مڕۆ گوتی: "كریستیانۆ رۆناڵدۆ له دوامهشقی تیپه‌كه‌مان بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ له وه‌رزی رابردوودا پێی گوتم كه ده‌ڕوات".
مارسێلۆ ده‌ڵێت: ئێمه خه‌ریكی مه‌شق و راهێنان بووین بۆ یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ و كریستیانۆش له‌وكاته‌دا پێی گوتم كه یانه‌كه جێده‌هێڵێت.

له وه‌ڵامی پرسیاری ئه‌وه‌ی بۆچی ئه‌و نهێنییه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه، له كاتێكدا ده‌یزانی رۆناڵدۆ ده‌ڕوات، مارسێلۆنا گوتی: "ناچاربووم درۆبكه‌م".
رۆناڵدۆ هاوینی رابردوو دوای 9 وه‌رز یاریكردن له ریال مه‌درید، یانه‌كه‌ی جێهێشت و په‌یوه‌ندی به یوڤێنتوسه‌وه كرد، هاوكات ده‌نگۆی ئه‌وه‌ش زۆره مارسێلۆش هاوینی داهاتوو رووبكاته یوڤی.