وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

دڵشاد لاسایی مێسی ده‌كاته‌وه‌

لەلایەن ئیحسان تاهیر 11/10/2018
دڵشاد به‌هره‌یه‌كی میللییه‌
دڵشاد به‌هره‌یه‌كی میللییه‌

ئا: شێروان شێرزاد

خۆشه‌ویستی تۆپی پێ وا له‌ زۆر گه‌نج ده‌كات چه‌ندین رێگا تاقی بكه‌نه‌وه‌ له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ناوبانگ له‌نێو یاریگه‌كانی تۆپی پێدا.

دڵشاد جه‌لال میكائیل، نموونه‌یه‌كی ئه‌و گه‌نجانه‌یه‌، كه‌ یاریزانێكی دیاری تۆپی پێیه‌ له‌ ده‌ڤه‌ری به‌ڕانه‌تی. ئه‌و له‌به‌ر جووله‌ جوان و هونه‌رییه‌كانی له‌نێو یاریگه‌دا ناوبانگێكی زۆری لای وه‌رزشدۆستانی ده‌ڤه‌ره‌كه‌ په‌یداكردووه‌، كه‌ ئێستا به‌ "مێسی" ناسراوه‌، چونكه‌ له‌ كاتی یاریكردندا لاسایی لیۆنێل مێسی ئه‌ستێره‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌رجه‌نتین و یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی ده‌كاته‌وه‌و له‌نێو یاریگه‌دا جووله‌ی هونه‌ری سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كات.

ئه‌و یاریزانه‌، كه‌ هه‌ندێكیش به‌"لیۆ دلۆ" بانگی ده‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت ئه‌كاونته‌كه‌یشی له‌ فیسبووك هه‌ر به‌و ناوه‌ داناوه‌، ساڵی 1994 له‌ كۆمه‌لگه‌ی سێبیرانی سه‌ر به‌ پارێزگای هه‌ولێر له‌دایكبووه‌، هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نی منداڵییه‌وه‌ حه‌ز و ئاره‌زووی بۆ تۆپی پێ هه‌بووه‌، یه‌كه‌م تیپیش یاری بۆ كردبێت تیپی میللی پۆلا بووه‌و له‌گه‌ڵیدا چه‌ندین نازناوی به‌كۆمه‌ڵ و تاكه‌كه‌سی به‌ده‌ستهێناوه‌، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ تیپی بڵند توانیویه‌تی پله‌ی یه‌كه‌م له‌ خولی ره‌مه‌زاندا به‌ده‌ستبێنێت. ئه‌و كه‌ ئێستا یاریزانی تیپی میللی شێروانییه‌، له‌به‌ر ئاستی به‌رزی خۆی له‌ چه‌ندین خول پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی ده‌ڤه‌ركه‌ به‌ باشترین یاریزان و گۆڵكاری خوله‌كان ده‌ستنیشانكراوه‌.

دڵشاد جه‌لال، تا ئێستا له‌ هه‌ردوو یانه‌ی هه‌ولێر و بروسك یاریكردووه‌، به‌ڵام به‌هۆی خراپی باری دارایی نه‌یتوانیوه‌ به‌رده‌وام بێت، ئه‌و ده‌ڵێت "ئه‌گه‌ر له‌ یانه‌كانی كوردستان كه‌سێك نه‌ناسی، لێهاتوویی و توانا هیچ بایه‌خێكی نییه‌". 

دڵشاد، له‌به‌ر خۆشه‌ویستی زۆری بۆ مێسی له‌نێو یاریگه‌دا له‌ هه‌مان شوێنی ئه‌و یاریده‌كات و به‌رده‌وامیش درێسی لیۆنێل مێسی له‌به‌رده‌كات و به‌ هه‌مان ژماره‌ی ئه‌و یاری ده‌كات. 

دڵشاد جه‌لال، ئاواتی ئه‌وه‌یه‌ یاری بۆ یانه‌یه‌كی خولی كوردستان یان یانه‌یه‌كی خولی عێراقی بكات و له‌ خوله‌كه‌ش ببێته‌ گۆڵكار یان باشترین یاریزان. ئه‌و زۆر سوپاسی ئه‌و راهێنه‌رانه‌ ده‌كات كه‌ تاوه‌كو ئێستا سه‌رپه‌رشتیانكردووه‌، به‌تایبه‌تیش كاپتن عه‌بدولباقی، كاپتن ره‌فعه‌ت، كاپتن ئیسماعیل، كاپتن مه‌جید، كاپتن یاسین چاوشین و كاپتن سه‌ركه‌وت.

نیشانەکردن :
3487 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.468 seconds