رووداو - هەولێر
راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانی بەریتانیا ناوی چەند راهێنەرێکیان بۆ جێگرتنەوەی ئەنتۆنیۆ کۆنتی، بەڕێوەبەری هونەری یانەی چێڵسی ئینگلیزی دیارییکردووە بۆ ئەوەی لە کۆتایی وەرزدا پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرن.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی رایگەیاندووە، کۆنتی لە کۆتایی ئەم وەرزەدا پۆستی بەڕێوەبەری هونەری یانەی چێڵسی بەجێدەهێڵێت، هەریەکە لە ماسیمیلیانۆ ئالێگری، راهێنەری یوڤێنتوس و لویس ئێنریکی، راهێنەری پێشووی بارسێلۆنا پاڵێوراوی سەرەکین بۆ وەرگرتنی پۆستی راهێنەرایەتی یانە لەندەنییەکە.
ئانتۆنیۆ کۆنتی، لە ساڵی 2016 بووەتە راهێنەری چێڵسی و وەرزی رابردوو نازناوی پرێمەرلیگی لەگەڵ یانەکە بردەوە.