وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

ئه‌مشه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ پڕچێژه‌كه‌ی ئه‌وروپا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

لەلایەن ئیحسان تاهیر 12/2/2019
لۆگۆی چامپیۆنزلیگ
لۆگۆی چامپیۆنزلیگ

رووداو ـ هه‌ولێر

دوای دوو مانگ و دوو رۆژ وه‌ستان، ئه‌مڕۆ پڕجه‌ماوه‌ریترین پاڵه‌وانێتی تۆپی پێ له‌سه‌ر ئاستی یانه‌كان ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌. 

چامپیۆنزلیگ، ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ی به‌لای زۆر له‌ جه‌ماوه‌ری تۆپی پێوه‌ له‌ دوای مۆندیال و یۆرۆ، پڕتاموچێژترین پاڵه‌وانێتییه‌، ئه‌مشه‌و كاژێر 23:00 به‌ كاتی باشووری كوردستان، به‌ دوو یاری قۆناخی 16ی ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ یه‌كه‌میاندا رۆمای ئیتالی میوانداری پۆرتۆی پورتوگالی ده‌كات و له‌ دووه‌میشیاندا پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی ده‌چێته‌ ئۆلترافۆرد بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی.

رۆما له‌ كاتێكدا میوانداری پۆرتۆ ده‌كات، كه‌ ئێستا له‌ بارودۆخێكی نا سه‌قامگیردایه‌ و له‌ خولی وڵاته‌كه‌ی له‌ پله‌ی شه‌شه‌مه‌، ئه‌گه‌رچی له‌ دوایین یاری خۆی له‌ خولی ئیتالیادا ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌شكرد و به‌ 3 گۆڵ له‌ كیێڤۆ ڤیرۆنای برده‌وه‌. هه‌رچی پۆرتۆیه‌ له‌سه‌ر ئاستی خولی وڵاته‌كه‌ی له‌ پێشه‌نگدایه‌ و له‌ بارودۆخێكی باشدا تێپه‌ڕ ده‌بێت.