وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

هانده‌رێك تاوه‌كو ئێستا 26 ته‌له‌ڤزیۆنی شكاندووه‌

لەلایەن ئیحسان تاهیر 12/2/2019
هانده‌رێكی سه‌رشێت
هانده‌رێكی سه‌رشێت
رووداو ـ هه‌ولێر

دابه‌زینی ئاستی یانه‌ی مارسیلیای فه‌ره‌نسی، كه‌ خاوه‌نی جه‌ماوه‌رێكی زۆره‌ له‌ فه‌ره‌نسا،  هانده‌رانی ئه‌و یانه‌یه‌ی زۆر نیگه‌ران كردووه‌، ته‌نانه‌ت هه‌ندێكیانی گه‌یاندووه‌ته‌ ئاستی شێت بوون، وه‌ك محه‌ممه‌د هه‌نی، هانده‌ری سه‌رسه‌ختی ئه‌و یانه‌یه‌، كه‌ به‌رگه‌ی دۆڕانه‌كانی یانه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ناگرێت.

هه‌نی، له‌ كاتی دۆڕاندنی مارسیلیا، رێگه‌یه‌كی دیكه‌ی دۆزیوه‌ته‌وه‌ بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی تووڕه‌یی خۆی، ئه‌و له‌ دوای هه‌ر دۆڕانێكی یانه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ته‌له‌ڤزیۆنێك ده‌شكێنێت.

ماڵپه‌ڕی سپورت پێپلی فه‌ره‌نسی، ئاشكرایكردووه‌ كه‌ هه‌نی به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ته‌له‌ڤزیۆنه‌ی شكاندوویه‌تی، زیانێكی دارایی زۆری به‌خۆی گه‌یاندووه‌و ده‌ڵێت "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌نی په‌شیمان نییه‌ له‌و كاره‌ی تاوه‌كو ئێستا كردوویه‌تی و به‌دڵنیاییشه‌وه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت". هه‌روه‌ها ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌ ده‌پرسێت "ژماره‌ی ته‌له‌ڤزیۆنه‌ شكاوه‌كانی هه‌نی به‌دڵنیاییه‌وه‌ زۆر زیاد ده‌كات، به‌ڵام ده‌بێت تا چه‌ند بڕوات؟!".


محه‌ممه‌د هه‌نی

هه‌نی له‌و باره‌وه‌ به‌ بی بی سی گوت "تووڕه‌بوونی من و ده‌ربِڕینی هه‌سته‌كانم به‌و شێوه‌یه‌، بۆ هه‌ندێك له‌ خه‌ڵكی بووه‌ته‌ مایه‌ی دڵخۆشی".

هه‌نی هه‌روه‌ها ده‌ڵێت "ئه‌وه‌ی من ده‌یكه‌م هه‌رگیز بۆ ناوبانگ و خۆده‌رخستن نییه‌، كه‌ تیپه‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌م ده‌دۆڕێت، ناتوانم به‌رگه‌ی تووڕه‌بوونه‌كه‌م بگرم، به‌و شێوه‌یه‌ تووڕه‌بوونی خۆم به‌تاڵ ده‌كه‌مه‌وه‌". هه‌روه‌ها گوتیشی "هانده‌رانی تۆپی پێ له‌ ئینگلته‌را و فه‌ره‌نسا و به‌رازیل و ئه‌ڵمانیا ده‌زانن كه‌ ئه‌وان چه‌ندینجار ویستوویانه‌ ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانیان بشكێنن، بۆیه‌ من ئه‌ركی ده‌ربڕینی هه‌ستی ئه‌وانم له‌ ئه‌ستۆ گرتووه‌".


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن :
2970 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت 11 کاژێر لەمەو بەر |

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت

جەستەی ئالوودەبووە بە شەکر زۆرتر
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن 14 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن

هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ پاراستنی ئەو زۆرتر
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی 19 کاژێر لەمەو بەر |

لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی

داڕشتنەوەی پەیكەری حكومەتی خۆجێیی و كاراكردنی زۆرتر
0.188 seconds