رووداو ـ هه‌ولێر
محه‌ممه‌د سه‌ڵاح، ئه‌ستێره‌ی میسری یانه‌ی لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی، ره‌خنه له جه‌ماوه‌ری تۆپی پێ عه‌ره‌ب و به‌تایبه‌تیش جه‌ماوه‌ری هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌هلی و زه‌مالیك ده‌گرێت و ده‌ڵێت "بێزار بووم له بیستنی ئه‌و هه‌موو جنێوه".
محه‌ممه‌د سه‌ڵاح، له تویته‌ره‌كه‌یدا پۆستێكی كردووه‌و ره‌خنه‌ی له جنێو و قسه ناشیرینه‌كانی جه‌ماوه‌ری تۆپی پێی عه‌ره‌ب له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا گرتووه‌و به‌دیاریكراویش باسی جه‌ماوه‌ری هه‌ردوو یانه پڕجهماوهرییهكهی وڵاته‌كه‌ی، ئه‌هلی و زه‌مالیك ده‌كات و ده‌ڵێت "به‌ڕاستی بێزاربووم له بیستنی ئه‌و هه‌موو جنێو و قسه‌ی ناشیرینه، كه جه‌ماوه‌ری دوو گه‌وره‌ترین یانه له نیشتیمانیی عه‌ره‌ب به به‌رده‌وامی به یه‌كدی ده‌ده‌ن".
سه‌ڵاح هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "هه‌ر به‌یانییه‌ك له خه‌و هه‌ستم و سه‌یری تویته‌ر بكه‌م، ده‌بینم ته‌نیا جنێو و قسه‌ی ناشیرینه به یه‌كدی ده‌ده‌ن، هه‌موو شه‌وێك هانده‌ری عه‌ره‌ب ته‌نیا بیر له‌وه ده‌كاته‌وه بۆ به‌یانییه‌كه‌ی كه له خه‌و هه‌ڵده‌ستێت چۆن و چ جنێوێك به هانده‌رانی دژ به‌خۆی بدات".
ئه‌م تویته‌ی سه‌ڵاح بایه‌خێكی زۆری به‌خۆیه‌وه بینی و به هه‌زاران كۆمێنتی بۆ نووسرابوو، كه زۆربه‌یان پشتگیری‌یان له قسه‌كانی ده‌كرد، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیان بۆی نووسیوه "كاپتن.. تۆ هێنده به ره‌وشتی، هه‌موو ئهخلاقهكهت بردووه‌و هیچت بۆ ئێمه نه‌هێشتووه‌ته‌وه، بۆیه ئێمه ته‌نیا جنێو ده‌ده‌ین".