وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

ڤیدیۆ راپۆرت؛ نەیمار و کاڤانی یانەکەیان رووبەڕووی قورسترین تاقیکردنەوە دەکەنەوە

لەلایەن رووداو وەرزشی 12/2/2019
چامپیۆنزلیگ

رووداو - هەولێر

دوای 62 رۆژ لە وەستان، رکابەرییەکانی سەرنجڕاکێشترین پاڵەوانێتی تۆپی پێ، لەسەر ئاستی یانەکان، دەستپێدەکاتەوە، چامپیۆنزلیگی بەهێز و پڕ چێژ، بە دوو یاریی ئاگرین دەچێتە نێو رکابەرییەکانی قۆناخی شازدە.

یاریگەی ئۆڵدترافۆرد لە مانچێستەر یاریی نێوان هەردوو یانەی مانچێستەر یونایتدی و ئینگلیزی و پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بەخۆیەوە دەبینێت، دوو تیپ لە دوو بارودۆخی جیاوازدا رووبەڕووی یەکدەبنەوە، مانچێستەر لە دوای هاتنی ئولێ گونار سۆلشایەر بەباشترین کاتەکانیدا تێدەپەڕێت و دەیەوێت ئەنجامە باشەکانی لەسەر ئاستی نێوخۆی ئینگلتەرا بۆ گەورەترین پاڵەوانێتی ئەوروپا بگوازێتەوە لە یەکەم دەرکەوتنیدا لەگەڵ رێد دیڤڵز وەک راهێنەر.

هەرچی پاریسە، سەرەرای ئەوەی ئەنجامەکانی لە فەرەنسا باشن و پێشەنگە، بەڵام بۆ ئەم یارییە، بە خراپترین بارودۆخیدا تێدەپەڕێت، بەهۆی پێکانی بەشێکی ئەستێرەکانی، نەیمار داسیلڤا و تۆماس مۆنیێ بەفەرمی لە یارییەکەدا بەشدار نابن، بەشدارییکردنی کاڤانیش لە یارییەکەدا ئەگەرێکی زۆر لاوازە، بۆیە سەرکردەی پاریسییەکان لەم یارییەدا کیلیان ئێمباپێی فەرەنسی دەبێت بۆ یەکلاییکردنەوەی یارییەکە.

لە یاریی دووەمدا کە لە رۆمای پایتەختی ئیتالیا دەکرێت، یانەی رۆمای ئیتالی میوانداریی یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی دەکات.

رۆما سەرەرای ئەوەی ئەنجامەکانی لە سێریا ئەیدا وەک پێویست نین، بەڵام دەیەوێت لە چامپیۆنزلیگدا هەنگاوەکانی بۆ قۆناخی داهاتوو لە نێو یاریگەی خۆیدا دەستپێبکات، بەڵام ئەمەش هێندە ئاسان نییە، بەتایبەت کە بەرامبەر پۆرتوی پێشەنگی خولی پۆرتوگال و هەڵگری دوو نازناوی پاڵەوانێتییەکە یارییدەکات.

یانەی پۆرتو لە باشترین کاتەکانیدایە، لە خولی نێوخۆی وڵاتەکەی لە مانگی 10ـی ساڵی رابردووە نەدۆڕاوە، لە چامپیۆنزلیگیشدا لە قۆناخی کۆمەڵەکان بەبێ ئەوەی هیچ یارییەک بدۆڕێنێت گەیشتووەتە ئەم قۆناخە، بەڵام ئێستا کات و قۆناخەکەش جیاوازە و 180 خولەکی یاریی چوون و گەڕانەوە سەرکەوتنی یەکێک لەو دوو تیپە بۆ قۆناخی هەشت یەکلاییدەکاتەوە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : چامپیۆنزلیگ
476 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.172 seconds