وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

ئینگلیزەکان جارێکی دیکە ئاژاوەیان نایەوە

لەلایەن ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا 12/7/2018
ئینگلیزەکان

رووداو - هەولێر

جارێکی دیکە هاندەرانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا لە رووسیا پشێوی و شەڕ و ئاژەوەیان نایەوە، ئەمەش دوای شکستی تیپەکەیان لە یاریی پێشکۆتایی مۆندیالی 2018.
 
بە دۆڕانی ئینگلیزەکان بەرامبەر کرواتیا، شەڕی هاندەرانی هەڵبژاردەی ئینگلتەرا جارێکی دیکە درووستبووەوە و هاندەران لە نێو خۆیاندا و لەگەڵ بەشێک لە هاندەرانی هەڵبژاردەی کرواتیا و بەشێکیش لە هاندەرە رووسییەکان بەگژیەکداچوون و شەڕ درووستبوو.

هۆکاری شەڕەکە روون نییە لە چییەوە دەستیپێکردووە، بەڵام لەگەڵ دۆڕانی ئینگلیزەکان، بەشێک لە هاندەران ئەنجامەکەیان قبوڵنەکردووە و لەگەڵ هاندەرانی دیکە بەشەڕهاتوون و چەند کەسێکیش لە شەڕەکەدا برینداربووە.

 

شه‌وی رابردوو له‌ یاریی پێشكۆتایی مۆندیالی رووسیای 2018 هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را له‌ مۆسكۆ به‌ ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ به‌ كرواتیا دۆڕا و هه‌لی گه‌یشتن به‌ یاریی كۆتایی له‌ ده‌ست دا.