وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

مارسیلۆ بۆ رۆناڵدۆ: سوێند به‌خوا نه‌مده‌زانی ئه‌م رۆژه‌ دێت

لەلایەن ئیحسان تاهیر 12/7/2018
مارسیلۆ، نامه‌یه‌كی كاریگه‌ری بۆ رۆناڵدۆ ناردووه‌
مارسیلۆ، نامه‌یه‌كی كاریگه‌ری بۆ رۆناڵدۆ ناردووه‌

رووداو ـ هه‌ولێر

مارسیلۆ، به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، نامه‌یه‌كی كاریگه‌ری بۆ هاوڕێیه‌كه‌ی، كریستیانۆ رۆناڵدۆ ناردووه‌و تێیدا ماڵئاوایی لێده‌كات، به‌هۆی رۆیشتنی بۆ ریزه‌كانی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتاڵی.

مارسیلۆ، وێنه‌یه‌كی خۆی له‌گه‌ڵ رۆناڵدۆ له‌ ئینیستاگرام بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و نووسیویه‌تی "كێ ئه‌مه‌ی ده‌گوت كریستیانۆ؟ باشه‌ ئێستا كاتی خواحافیزییه‌، سوێند به‌خوا بڕوام نه‌ده‌كرد ئه‌م رۆژه‌ بێت، به‌ڵام وادیاره‌ له‌م ژیانه‌دا هیچ شتێك تا كۆتایی به‌رده‌وام نییه‌، هیوادارم له‌ سه‌ركێشییه‌ نوێیه‌كه‌تدا سه‌ركه‌وتوو بی".

مارسیلۆ هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی "10 ساڵ له‌ ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌، 10 ساڵ له‌ خۆشی و بردنه‌وه‌و دۆڕان و تۆپی پێ و ساته‌وه‌ختی جوان، زۆر شت له‌ تۆ فێر بووم، جوانترین شت كه‌ له‌ تۆم بینیبێت كۆشش و خۆماندووكردنت بوو".

مارسیلۆ له‌ درێژه‌ی نامه‌كه‌یدا نووسیویه‌تی "بیری گفتوگۆیه‌كانمان له‌ پێش یارییه‌كان ده‌كه‌م، بیری ئه‌وه‌ ده‌كه‌م كه‌ تۆ ئه‌نجامی یارییه‌كانت پێده‌گووتین، بیری ئه‌وه‌ت ده‌كه‌م كه‌ به‌ر له‌ یارییه‌ كۆتاییه‌كان گیانی هێمنی و ئارامیت پێده‌به‌خشین، بیری ئه‌و مامه‌ڵه‌ جوانه‌ت ده‌كه‌م كه‌ له‌گه‌ڵ یاریزانه‌ لاوه‌كان ده‌تكرد".

هه‌روه‌ها مارسیلۆ ده‌شڵێت "هه‌ست به‌ شانازی ده‌كه‌م كه‌ له‌گه‌ڵ تۆ یاریم كردووه‌، نه‌ك له‌به‌رئه‌وه‌ی باشترین یاریزانی جیهانی، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی باشترین مرۆڤیشی".
نیشانەکردن :
5463 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

کاوە | 18/11/2018 02:17:58 ص
ئەو سمێل زلە جەمانە لەسەرە لەناو خوپیشاندانەکەدا دەرکەوت ناوی مام خدر بو لە کوردستان، نازانم چ ناویکی بوخی داناوە وەک دیارە ناوە نویەکەی کردووە بە ی...
حەوت هەزار کورد لە بەریتانیا گرفتی نوێکردنەوەی پاسپۆرتیان هەیە
| 17/11/2018 | (1)
Azad Azad | 17/11/2018 06:02:02 م
ترامپ ڕاست ناكات ترامپ كابراێكی زۆر مه‌كار ه‌ چاوه‌ڕێی ئابلۆقه‌ی ئێران ده‌كات به‌ته‌واو بونی ئێران ئۆردوغان له‌ حوكم نامێنێت.
ترەمپ ستایشی ئەردۆغان دەکات: پیاوێکی بەهێز و عاقڵە
| 17/11/2018 | (1)
ئالان عزیز | 17/11/2018 06:18:13 ص
دەست خۆشی لەو کەسانە ئەکەم کەئەو بیرۆکە جوانەیان بەمێشکدا هاتوە وە ئەوانەشی کە کاری تێدا دەکەن، ژنانی کورد ئیتر دەبێ پارێزگاری لەخۆیان بکەن لە جیاتی...
ئەمریكییەك كچانی كورد فێری بەرگری لەخۆكردن دەكات
| 17/11/2018 | (1)
Azad Azad | 16/11/2018 07:36:07 م
با شیعه‌ پاداشتی ئه‌مه‌ریكا بداته‌وه‌..!!! ئه‌مه‌ریكا باباش تێبگات له‌ شیعه‌ و عه‌رب نه‌ختێك قه‌دری گه‌لی كورد بزانێت.
لە بەغدا خۆپیشاندەران ئاڵای ئەمریکا و ئیسرائیلیان سووتاند
| 16/11/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

کاتی گەڕانەوەی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دیاریکرا 8 کاژێر لەمەو بەر |

کاتی گەڕانەوەی خوێندکارانی بەشە ناوخۆییەکانی زانکۆی سلێمانی دیاریکرا

"دەبێت كچان تاوەكو كاژێر 05:00 و كوڕانیش تاوەكو زۆرتر
پیاوێك لەبەر خۆشەویستەکەی بە فیلەر چووکی گەورە دەکات دوێنێ کاژێر 09:54 |

پیاوێك لەبەر خۆشەویستەکەی بە فیلەر چووکی گەورە دەکات

بیرۆکەکەی 100% سەرکەوتوو بووە زۆرتر
هەفتەی هۆشیارییە لەبارەی دەرمانە دژەزیندەکان دوێنێ کاژێر 10:23 |

هەفتەی هۆشیارییە لەبارەی دەرمانە دژەزیندەکان

بۆ دوورکەوتنەوەیە لە خراپبەکارهێنانی دەرمانەکان زۆرتر
0.437 seconds