وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

بارسێلۆنا کڕینی یاریزانێکی دیکە رادەگەیەنێت

لەلایەن رێبوار محه‌ممه‌د 12/7/2018
لۆگۆی بارسێلۆنا
لۆگۆی بارسێلۆنا

رووداو - هه‌ولێر

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەتەواوی لە راگەیاندنی گرێبەستێکی دیکە لە ماوەی گواستنەوەی هاوینەی ئەمساڵدا نزیکبووەتەوە.

هەریەکە لە پیپ سیگۆرای بەڕێوەبەری گشتی یانەی بارسێلۆنا و ئیریک ئەبیدالی سکرتێری وەرزشیی تیمەکە، گەیشتنە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەپێناو تەواوکردنی گرێبەستکردن لەگەڵ ئادریان رابیۆی یاریزانی یانەی پاریس سانجێرمان.

رۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، هەنگاوی نوێی بارسا لەپێناو گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزاناندا، بۆ رابیۆیە و لە هەنگاوی یەکەمدا، ئەو یانەیە دەیەوێ ئەو بەستەڵەکەی لە پەیوەندی نێوان بارسێلۆنا و پاریس سانجێرماندا روویدا، بەهۆی هەوڵەکانی یانە ئیسپانییەکە بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ مارکۆ ڤێراتی لە هاوینی رابردوودا، بتوێنێتەوە.

مۆندۆ ئاشکرایکردووە دوو بەرپرسەکەی بارسێلۆنا لە پاریسن بۆ ئەوەی داوای لێبوردن پێشکەشی کارگێڕیی یانە فەرەنسییەکە بکەن و پاش ئەوەش دانووستان لەگەڵ یانەکەدا بۆ گرێبەستکردن لەگەڵ رابیۆ دەستپێدەکات.