رووداو- هەولێر
یەکێتی تۆپی پێی جیهان، فیفا رایگەیاند، هیچ یاریزانێکی بەشدار لە مۆندیالی 2018ی رووسیا مادەی وزەبەخشی بەکارنەهێناوە.
دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی بەکارهێنانی مادەی وزەبەخش لە لایەن یاریزانانی هەڵبژاردەی رووسیا لە مۆندیالی 2018دا، فیفا لە راگەیێندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەر لە دەستپێکردنی مۆندیال 3985 پشکنینیان بۆ تەواوی یاریزانانی بەشدار لەهەموو هەڵبژاردەکان ئەنجامداوە، دواتر لەکاتی بەڕێوەچوونی مۆندیالیشدا، 626 پشکنینی دیکەیان ئەنجامداوە، تێیدا دەرکەوتووە هیچ یاریزانێک مادەی وزەبەخشی قەدەخەکراوی بەکارنەهێناوە.
فیفا روونیکردەوە تەواوی پشکنینەکان لە لایەن رێکخراوەکەیان و رێکخراوی نەهێشتنی مادە وزەبەخشە قەدەخەکراوەکان ئەنجامدراون و ئەنجامی پشکنینەکانیش لە ئاژانسی وادای جیهانی بۆ نەهێشتنی مادەی وزەبەخشی قەدەخەکراوەکان پاریزراون.