وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

ئیمباپێ و نەیمار شەڕیان بووە

لەلایەن رێبوار محه‌ممه‌د 12/7/2018
ئیمباپێ و نەیمار
ئیمباپێ و نەیمار

رووداو - هەولێر

راپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئاشکرایکردووە بەرلەکۆتاییهاتنی وەرزی رابردووی خولی فەرەنسا، دەمەقاڵە و شەڕ لە نێوان کیلیان ئیمباپێ و نەیمار داسیلڤادا روویداوە.

رۆژنامەی ئێلپاییسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە ئەستێرە لاوە فەرەنسییەکە، هەست بە دڵتەنگی و بێزاری دەکات لە نەیمار دا سێلڤا و دانی ئەلڤێسی هاوڕێی بەرازیلی کە پێکەوە زۆر گاڵتە بە ئێمباپێ دەکەن بەهۆی شێوازی رووخسارییەوە.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە شەڕەکەی نێوان ئیمباپێ و نەیمار لە دوای یاری یانەکەیان بەرامبەر تۆلۆز لە خولی فەرەنسا روویداوە و تا ئێستا پەیوەندی نێوان ئەو دوو یاریزانە ئاسایی نەبووەتەوە.

رۆژنامەکە سەرنجی بۆ ئەوە راکێشاوە کە ئەلڤێس و نەیمار گاڵتەکانیان لەگەڵ هێرشبەرە فەرەنسییەکە دۆخی ئاسایی تێپەڕاندووە و لە دوای یاری نێوان ئەرجەنتین و فەرەنسا، دانی ئەلڤێس وێنەیەکی دۆناتێلۆی کەسایەتیی کارتۆنیی لە ئەنیمەیشنی نینجا بڵاوکردەوە و لەسەری نووسیوە دۆناتێلۆ زۆر خێرایە، وانییە؟

رۆژنامەی شپۆرت بیڵدی ئەڵمانیش هەمان زانیاری دووپاتکردووەتەوە و دەڵێ پێشتر ئێمباپێ لە هەندێک لە هاوڕێکانی قبوڵ دەکرد بە دۆناتێلۆ بانگی بکەن، لەوانەش تیاگۆ سێلڤا، بەڵام گاڵتەکردنەکانی نەیمار و ئەلڤێس سنووری تێپەڕاندووە و ئەو یاریزانەی زۆر بێزار کردووە.

 

بڵاوبوونەوەی ئەو راپۆرتە هەواڵە لە کاتێکدایە کە سەرچاوەکان دووپاتیدەکەنەوە یەکێک لە بەهێزترین بژاردەکانی بەردەمی کارگێڕیی یانەی ریال مەدرید بۆ شوێنگرتنەوەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئێمباپێیە.

رۆژنامەی ئێلپاییسی ئیسپانی زیاتر دەڵێ ئێمباپێ بە بڵاوکردنەوەی وێنەکەی ئەلڤێس زۆر نیگەرانە. هەروەها ئەوەشی ئاشکراکردووە کە شەڕەکەی نێوان ئێمباپێ و نەیمار بەهۆی ئەوەوە بووە کە نەیمار لە یارییەکەدا هێرشبەرە فەرەنسییەکەی پشتگوێخستووە و تۆپی نەداوەتێ.



کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

بورهان ره شيد | 15/07/2018 06:00:53 ص
زؤر به داخه وه رؤحى مردوه كان شدبيت خواى كهوره شفاى بريناره كانيان بدات
ازاد | 15/07/2018 09:26:46 ص
بەداخەوەى جیگایان بەهەشت بیت
 سێ کەسی خێزانێک کە لە ئەڵمانیاوە دەگەڕانەوە بە رووداوێکی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا
| 14/7/2018 | (2)
Rayo | 14/07/2018 10:28:39 م
Hech ma7qul nya iraq hech paywande ba ema nya entarnet la hareme kurdustan dabexn 😑
lawand barzani | 15/07/2018 03:58:44 ص
بۆ دەتوانن بەم شێوەیە دەنگی نارەزایی خەڵک کپ کەن
فەیسبووک لە عێراق و هەرێمی کوردستان راگیرا
| 14/7/2018 | (8)
Awat | 14/07/2018 01:46:41 م
ئەو گوران کاریانە زور پیویست بون بەتایبەت لە کەرکوک پاش ەوەی کە ثاش ماوەچی کورت پیشمەرگە دەگەریتەوە لو کەرکوک لو ئەوەی دەست بە ژیانەچی نوی بکری لەو...
پارتی گۆڕانکاریی نێوخۆیی لە چەند پۆستێکی کەرکووک و سلێمانیدا دەکات
| 14/7/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  دوێنێ کاژێر 01:37 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات 13/7/2018 |

گوشاری دەروونی ئەگەری کوێربوون زیاددەکات

بەهۆی بەرزکردنەوەی ئاستی کۆرتیزۆڵ زۆرتر
0.172 seconds