وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

لۆکا مۆدریچ .. بەبێدەنگی هات و لە درەوشانەوە بەردەوامە

لەلایەن هێژا خەسرەو 12/7/2018
لۆکا مۆدریچ

رووداو - هه‌ولێر

لۆکا مۆدریچ کاپتنەکەی هەڵبژاردەی كرواتيا بە سیحر و جادوویەکی نەرم، هاوینی ئەمساڵی کردووەتە گەرمترین هاوین لە ژیانی پیشەگەرییانەی خۆیدا و خەمی وڵاتێکی لەکۆڵناوە، کە هەمووان چاوەڕوانی کۆتاییە پڕ شادییەکەی دەکەن.

لۆکا لە بالکانەوە هاتووە، ئەو ناوچەیەی ئەوروپا کە پشکی گەورەی لە شەڕ و ململانێ و خوێنڕشتن بەرکەوتووە.

لە ساڵانی شەڕی یۆگسلاڤیای پێشوودا وەکو ئاوارەیەک لەسەر شەقامەکانی زادار بەتۆپێکی بچووک و مێشکێکی جەنجاڵ لە دەنگی تۆپ و تەقینەوە و کوشتنی مرۆڤەکانەوە، یاری بە تۆپێک دەکرد کە دواتر بووە دروستکەری چارەنووسی ئەو.

ئەو ساڵانە شەڕ وڵاتەکەی لۆکای وردوخاشکردبوو، مرۆڤەکانی ناویشی لە جوگرافیاکەی پارچە پارچەتر و وێرانتر بوون. ئەو یەکێک بوو لەوانەی میلیشیا سڕبییەکان باپیریان لەسەر رێگایەکی گشتی لە گوندی مۆدریچیی لەسێدارە دا. کوشتنی ئەو پیرە پیاوە تەنیا بۆ ئەوەبوو دانیشتوانی ناوچەکە ئەو پەیامە وەربگرن، کە ئیدی دەبێ ئەوان ناوچەکە چۆڵبکەن.

شەڕ مۆدریچ و ماڵباتەکەی ئاوارە کرد و ئەوان ناچاربوون ساڵانێک لە ژوورێکی بچووکی هوتێلێکی لاتەریک و چۆڵکراودا بژین، رۆژانێک کە لۆکا لە پێناسەیاندا دەڵێ رۆحی مرۆڤیان پارچە پارچە دەکرد.

ئەو رۆژانە، ئەوەی منداڵە 6 ساڵانەکەی ئارامدەکردەوە و دەنگی تەقینەوەی گولە تۆپەکانی لە مێشکیدا دەسڕییەوە، دەنگی تەپەتەپی ئەو تۆپانەبوون کە ئەو یاری پێدەکردن و ئومێدیان لە ناخیدا دەچاند.

شەڕ بڕایەوە و ئارامی گەڕایەوه‌، بەڵام بۆ لوکا شەڕکردن لەگەڵ تۆپەکان کۆتاییان نەهات، بەڵام تۆپەکانی ئەو بۆ کوشتنی مرۆڤ و ماڵوێرانی نەبوو، شەڕەکانی ئەو بۆ دروستکردنی خەندە و دڵخۆشکردنی نەتەوەیەکە، کە ئێستا سەرۆکەکەی لە پێش هەمووانەوە سەمای بۆ دەکات.

پێداچوونه‌وه‌: ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵڵا

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 23/02/2019 09:55:57 ص
بژی پێشکەوتنخوازی کوردان، بژی کوردستانی باشور
لە کوردستان 129 رێکخراو و کۆمەڵەی تایبەت بە مافەکانی ژنان هەن
| 20 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Deioces | 23/02/2019 08:50:29 ص
ئاخر ئەو وڵاتە چۆن پێش ناکەوێت ، نابێت بە سەرمەشق و بە نمونە بۆ وڵاتانی تر. لێرە، کە گوتیان کاتژمێر 3 یانی 3:30. بۆیە کا کات دانرا بۆ دیدارێک یان...
وەزیرێکی ژاپۆن لە بەرامبەر دواکەوتن بۆ سێ خولەک داوای لێبووردن دەکات
| دوێنێ کاژێر 12:10 | (1)
ره شید | 21/02/2019 12:18:33 م
ده ستخوش پروفیسور دلاوه ر به راستی ده ستت بردوته هه ناوی کیشه کانه وه ؛ با ده و له تداره کان که لک له م نوسینه به نرخه وه رگرن .
Lawk | 21/02/2019 01:37:42 م
بەرێزم باسی سیستەمێکی دیموکراسی لە وڵاتێکی دیکتاتۆریداکارێکی دروست نییە. ئەمە ئەگەر لە کەناڵی bbc بەریتانی باسی بکەیت بەهەرحاڵ. بەڵام برام لێرە باسی...
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی
| 21/2/2019 | (2)
مادی ئومێد | 21/02/2019 08:48:38 ص
ووتارێکی زۆر بەجێیە ،،پەڵپ و بیانووی ئەوان هەندە بێکەڵک ە و روون و ئاشکرا مەبەستەکانیان دیارە ...پارتی یەک رێگای لەپێشە هەندە بایەخیان پێنەدات ....
سیری جەلالی و زوڕنای گەل
| 18/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

بەرێژەی %20 کەمتردەبێتەوە زۆرتر
 ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت 16 کاژێر لەمەو بەر |

ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت

زەبری دەروونی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی فیزیکی و زۆرتر
 لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە 17 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە

زانکۆی هایدیلبێرگ: پشکنینەکە بە چەند سیسێك خوێن زۆرتر
0.718 seconds