وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

ئۆزێل کێشەی لە نێوان بایرن و ئەڵمانیادا دروستکردووە

لەلایەن رێبوار محه‌ممه‌د 12/7/2018
ئۆزێل
ئۆزێل

رووداو - هەولێر

سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان ئاشکرایانکردووە کێشەیەکی نوێ لە ئەڵمانیا لە نێوان یانەی بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیادا سەریهەڵداوە و هۆکارەکەشی مەسعود ئۆزێلی یاریزانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیایە.

رۆژنامەی شپۆرت بیڵدی ئەڵمانی ئاشکراکردووە بایرن میونشن کەوتووەتە ناو تەنگژەیەکەوە لەگەڵ سپۆنسەری سەرەکی تیپەکە، ئەمەش بەهۆی دەرکەوتنی دوو یاریزانی ئەو یانەیە لە یەکێک لە رێکلامەکانی کۆمپانیایەکی سپۆنسەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیا.

رۆژنامەکە ئاشکرایکردووە یانە باڤارییەکە سکاڵایەکی لای فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەڵمانیا تۆمارکردووە.

رۆژنامەکە دەڵێ بەپێی رێکەوتنی نێوان بایرن میونشن و هەڵبژاردەی ئەڵمانیا، دەبێ تەنیا یەک یاریزانی بایرن میونشن لە رێکلامەکانی هەڵبژاردەی ئەڵمانیادا دەربکەون، بەڵام ئەوە پێشێلکراوە و هەردوو یاریزانی یانەکە جیرۆم بواتینگ و جۆشوا کیمیچ وێنەکانیان لە رێکلامەکەدا بەکارهێنراوە.

 

رۆژنامەکە زیاتر دەڵێ ئەم کێشەیە بەهۆی تەنگژەی مەسعود ئۆزێلەوە لەگەڵ ئەردۆغانی سەرۆکی تورکیادا سەریهەڵداوە، چونکە ئۆزێل گرێبەستی لەگەڵ کۆمپانیای سپۆنسەری هەڵبژاردەی ئەڵمانیادا هەبووە لە ساڵی 2016ەوە و رووکاری پروپاگەندەیی ئەو کۆمپانیایە بووە، بەڵام دوای ناکۆکییەکانی بەهۆی دەرکەوتن لەگەڵ سەرۆکی تورکیا، وێنەی ئۆزێل لە پێشەوە رێکلامەکان بۆ باکگراوند لابرا و لە شوێنی ئەو یەکێک لە یاریزانەکانی بایرن میونشن خراوەتە شوێنی.

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە قۆناخی کۆمەڵەکانی مۆندیالی رووسیادا دەرکرا و تا ئێستا کۆمەڵێک کێشە لە هەڵبژاردەکەدا هەن و چارەسەر نەکراون.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 23/02/2019 09:55:57 ص
بژی پێشکەوتنخوازی کوردان، بژی کوردستانی باشور
لە کوردستان 129 رێکخراو و کۆمەڵەی تایبەت بە مافەکانی ژنان هەن
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Deioces | 23/02/2019 08:50:29 ص
ئاخر ئەو وڵاتە چۆن پێش ناکەوێت ، نابێت بە سەرمەشق و بە نمونە بۆ وڵاتانی تر. لێرە، کە گوتیان کاتژمێر 3 یانی 3:30. بۆیە کا کات دانرا بۆ دیدارێک یان...
وەزیرێکی ژاپۆن لە بەرامبەر دواکەوتن بۆ سێ خولەک داوای لێبووردن دەکات
| دوێنێ کاژێر 12:10 | (1)
ره شید | 21/02/2019 12:18:33 م
ده ستخوش پروفیسور دلاوه ر به راستی ده ستت بردوته هه ناوی کیشه کانه وه ؛ با ده و له تداره کان که لک له م نوسینه به نرخه وه رگرن .
Lawk | 21/02/2019 01:37:42 م
بەرێزم باسی سیستەمێکی دیموکراسی لە وڵاتێکی دیکتاتۆریداکارێکی دروست نییە. ئەمە ئەگەر لە کەناڵی bbc بەریتانی باسی بکەیت بەهەرحاڵ. بەڵام برام لێرە باسی...
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی
| 21/2/2019 | (2)
مادی ئومێد | 21/02/2019 08:48:38 ص
ووتارێکی زۆر بەجێیە ،،پەڵپ و بیانووی ئەوان هەندە بێکەڵک ە و روون و ئاشکرا مەبەستەکانیان دیارە ...پارتی یەک رێگای لەپێشە هەندە بایەخیان پێنەدات ....
سیری جەلالی و زوڕنای گەل
| 18/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە 14 کاژێر لەمەو بەر |

میوەی بلوبێری ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ کەمدەکاتەوە

بەرێژەی %20 کەمتردەبێتەوە زۆرتر
 ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت 16 کاژێر لەمەو بەر |

ئەو منداڵانەی پشتگوێدەخرێن، گەشەی مێشكیان دوادەکەوێت و یادەوەرییان لاوازدەبێت

زەبری دەروونی گۆڕانکاری لە پێکهاتەی فیزیکی و زۆرتر
 لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە 17 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەڵمانیا پشکنینێکی خوێن بۆ دەستنیشانکردنی شێرپەنجەی مەمک دەدۆزرێتەوە

زانکۆی هایدیلبێرگ: پشکنینەکە بە چەند سیسێك خوێن زۆرتر
0.344 seconds