وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رکابەرییەکانی رۆژی پێنجەمی ئۆڵیمپیادی پیۆنگچانگ

لەلایەن سامان وڵاتژێری 13/2/2018
472 ژمارەی بینین

رووداو - هەولێر

رکابەرییەکانی پاڵەوانێتی ئۆڵیمپیادی زستانەی پیۆنگچانگ گەیشتنە رۆژی پێنجەم و چەند میدالیاییەکی دیکەش دابەشکران.

مارسێل هێرشەر، خلیسکێنەری نەمسایی یەکەم میدالیای زێڕی ئۆڵیمپیی لە کاروانی وەرزشیی خۆیدا بردەوە، دوای ئەوەی لە رکابەرییەکانی خلیسکانێی پێچاوپێچدا پلەی یەکەمی بەدەستهێنا.

میدالیای زیوی رکابەرییەکە بۆ ئەلێکسی پانتورۆی فەرەنسی بوو و ڤیکتۆر موفای فەرەنسیش میدالیای برۆنزی بردەوە.

لە رکابەرییەکانی رۆژی پێنجەمدا پاڤێل تریکچێڤ، خیلسکێنەری رووسی لە رکابەرییەکاندا بەربووەوە و تووشی پێکانبوو، هەروەها ئێرین فۆستی هۆڵەندی لە رکابەرییەکانی خلیسکانێی خێرادا توانیی میدالیای زێڕی رکابەرییەکە بباتەوە، میهۆ تاکاجی ژاپۆنی میدالیای زیو و مارین لینسترای هۆڵەندیش میدالیای برۆنزی بردەوە.

لە ئۆڵیمپیادەکەدا تاوەکو ئێستا هەڵبژاردەی ئەڵمانیا 4 میدالیای زێڕی بردووەتەوە و کۆی میدالیاکانیشی 9 میدالیاییە و لە پلەی یەکەمی ریزبەندە، هەرچی هۆڵەندایە 3 میدالیای زێڕی بەدەستهێناوە و ئەمریکاش هەمان ژمارەی میدالیای زێڕی بەدەستهێناوە.

ئۆڵیمپیادی زستانەی پیۆنگچانگ لە 9ی ئەم مانگە دەستیپێکردووە و تاوەکو 25ی مانگ بەردەوام دەبێت.

0.266 seconds