وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

"سه‌ڵماندمان پاره‌ هه‌موو شتێك نییه‌"

لەلایەن ئیحسان تاهیر 13/3/2018
تیپی فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر
تیپی فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر

كارزان كانه‌بی
رووداوی وه‌رزشی ـ هه‌ولێر
عه‌باس فه‌ره‌ج، یاریده‌ده‌ری راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر، به‌ (رووداوى وه‌رزشی) راگه‌یاند "یاریزانانى ئێمه‌ بێئه‌وه‌ی هیچ گرێبه‌ست و مووچه‌یه‌كیان هه‌بێت به‌شداریان له‌ خولی فوتساڵی كوردستان كردو نازناوه‌كه‌شمان به‌ده‌ستهێنا، كه‌واته‌ سه‌ڵماندمان كه‌ پاره‌ هه‌موو شتێك نییه‌".

عه‌باس فه‌ره‌ج، یاریده‌ده‌ری راهێنه‌رى تیپى فوتساڵى یانه‌ى ئافره‌تانى هه‌ولێر، كه‌ نازناوی خولی فوتساڵی كوردستانی بردووه‌ته‌وه‌، به‌ (رووداوى وه‌رزشى) گوت "ئێمه‌ سه‌ڵماندمان كه‌ پاره‌ هه‌موو شتێك نییه‌، له‌ وه‌رزشكردن دڵسۆزى و یه‌ك خێزانى یاریزانان وایكرد ئه‌نجامان هه‌بێ، ئه‌گه‌رنا ئێمه‌ له‌ سه‌ره‌تاى خوله‌كه‌وه‌ كه‌ خۆم و ژماره‌یه‌ك له‌ یاریزانان له‌ شارى سلێمانى هاتبووین بۆ خزمه‌تكردنى ئه‌و یانه‌یه‌، نه‌ گرێبه‌ست و نه‌ مووچه‌مان نه‌بووه‌".

له‌باره‌ى به‌شداریكردنى له‌ خولى عێراقیش، عه‌باس فه‌ره‌ج گوتى "ئه‌گه‌ر خولى عێراقی بكرێته‌وه‌ به‌شدارى ده‌كه‌ین، یانه‌كه‌مان كه‌ پاڵه‌وانى كوردستانه‌ ئاماده‌یی ئه‌وه‌ى تێدایه‌ به‌شدارى له‌و خوله‌دا بكات". ئه‌و راهێنه‌ره‌ هه‌روه‌ها گوتیشی "هیوادارم یه‌كێتى تۆپى پێى كوردستان هه‌وڵبدات ئه‌م تیپه‌ كه‌ پاڵه‌وانى كوردستانه‌ به‌شدارى له‌ خولێكى ده‌ره‌وه‌ى وڵات بكات، یاخود به‌ لای كه‌مه‌وه‌ چه‌ند یارییه‌كى دۆستانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی كوردستان بۆ ئه‌و كچه‌ یاریزانانه‌ رێكبخات".

تیپى فوتساڵى ئافره‌تانى هه‌ولێر، دوای ئه‌وه‌ی له‌ دوایین یارى خولى نایابى فوتساڵى كچان، له‌ شارى دهۆك به‌ ئه‌نجامی 5 ـ 5 گۆڵ له‌گه‌ڵ یانه‌ی زێره‌ڤانی یه‌كسان بوو، به‌ كۆكردنه‌وه‌ی زیاترین خاڵ نازناوى خوله‌كه‌ی به‌ده‌ستهێنا.

نیشانەکردن :
756 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

شیخ محمد امین | 21/06/2018 05:05:15 م
برای خوشه ویستم ئه مه ده سکه وتیکی میژوییه بو گه لی کوردستان و پارتی و خه لکی کوردستان چه شنی ماسیو ئاون لیک جیاناکرینه وه ، پیم وایه باندی لاده ری...
دەستکەوتێکی دیکە بۆ پارتی و کوردستان
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (1)
khoshi tahir | 20/06/2018 12:20:29 م
پيروزى بى هونةرمةندى گةورة دلشاد سةعيد 👏 چاويشمان رون ئةمةى كورد ☺
Kheder Shadman | 21/06/2018 01:02:49 م
کاک دڵشادێ خۆشه‌ویست و به‌ڕێز زۆر پێرۆزه خدر شادمان Graz
دڵشاد سەعید دکتۆرای لە میوزیکی کوردی وەرگرت
| دوێنێ کاژێر 02:15 | (3)
krekar | 20/06/2018 10:47:34 ص
دەست خۆشی بۆ مامۆستا لوقمان
رۆناڵدۆ باشترین یاریزانی گه‌ڕی یه‌كه‌می مۆندیاله‌
| 19/6/2018 | (1)
Mahmood | 20/06/2018 09:23:37 ص
کەمی هۆشیاری خەلک و سستی جێ بەجێ کردنی یاسا لە لایەن بەرپرسانی هاتووچۆ وەزعەکە گەیشتیتە رادەیەکی مەترسیدار ئاخەر کامیرا دانان چ سوودی دەبی لە کاتیکدا...
لە هەولێر بەهۆی شكاندنەوە سەر یەكدی بە ئۆتۆمبێل ، كەسێك كوژرا
| 20/6/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە دوێنێ کاژێر 10:00 |

جۆرە کرمێکی دەگمەن لە باڵەکایەتی دەدۆزرێتەوە

گوماندەکرێت جۆرێکی تۆمارنەکراوبێت و لەجیهاندا زۆرتر
لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ دوێنێ کاژێر 12:08 |

لەبارەی لابردنی لەوزەتێن هۆشداری دەدرێ

بەشێکن لە کۆئەندامی بەرگری زۆرتر
پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ دوێنێ کاژێر 11:25 |

پسپۆڕێک بەبێ دەرمان گوشاری خوێنی نەخۆشەکانی دادەبەزێنێ

پرۆگرامێکی ئاسان بۆ نەخۆشەکانی دادەنێ زۆرتر
0.36 seconds