وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

سەرنجڕاکێشترین ئامارەکانی کلاسیکۆ

لەلایەن سامان وڵاتژێری 13/8/2017
کلاسیکۆ
کلاسیکۆ

رووداو - هەولێر


ئەمشەو بارسێلۆنا و ریال مەدرید، لیۆنێل مێسی و کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەکانی ئەو دوو یانەیە هەموو چاوەکان دەبەنەوە ئیسپانیا و یاریگەی کامپ نۆو کاتێک لە یاریی چوونی جامی سوپەری ئیسپانیا رووبەڕووی یەکدەبنەوە.

یارییەکە کاژێر 23:00 بەکاتی باشووری کوردستان ئەنجامدەدرێت، بارسا بە پێکهاتە و راهێنەرێکی نوێ دەیەوێت یاریی چوون لەنێو یاریگەی خۆیدا بباتەوە، بۆ ئەوەی ئەرکی یانەکە لە یاریی داهاتوودا ئاسانتر بێت، لەکاتێکدا ریال مەدرید بەدوای یەکەم سەرکەوتن دەگەڕێت لە نێو یاریگەی کامپ نۆو لە جامی سوپەری ئیسپانیا لە دوای ساڵی 1990 کاتێک ئەو کاتە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

    23:00 


گرنگترین ئامارەکانی پێش یارییەکە

* بارسێلۆنا بە 12 نازناو زۆرترین جامی سوپەری ئیسپانیای بردووەتەوە و ریال مەدریدیش بە 9 نازناو لە پلەی دووەمە.

* ریال مەدرید لە دوایین 4 یارییدا لەسەریەک لە یاریگەی کامپ نۆودا لە جامی سوپەری ئیسپانیا بارسێلۆنا لە ریال مەدریدی بردووەتەوە، دوایین بردنەوەی ریال مەدرید دەگەڕێتەوە بۆ مانگی 12ی 1990 کاتێک بە گۆڵێکی بێبەرامبەر سەرکەوتنی بەدەستهێنا.

* لە دوایین 14 یارییدا بەرامبەر ریال مەدرید لە نێو یاریگەی خۆی بارسێلۆنا تەنیا 3 جار دۆڕاوە، لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، 7 بردنەوە و 4 جاریش یەکسانبووە.

* لە دوایین 10 یاریی کلاسیکۆدا 39 گۆڵ تۆمارکراوە، بە رێژەی 4 گۆڵ لە هەر یارییەکدا، بارسێلۆنا 22 گۆڵی کردووە و ریال مەدریدیش 17 گۆڵی تۆمارکردووە.

* لە دوایین 23 یارییدا بارسێلۆنا لە هەموو ئەو یارییانەدا گەیشتووەتە گۆڵی ریال مەدرید لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، ئەمە درێژترین ماوەی گۆڵ تۆمارکردنە لە کلاسیکۆدا.

* کەیلۆر ناڤاسی گۆڵپارێزی ریال مەدرید بەرامبەر بارسێلۆنا 18 گۆڵی لێکراوە، بە زیاتر لە 9 گۆڵ لە هەر یانەیەکی دیکە کە ئەو گۆڵپارێزە یاریی بەرامبەر کردبێت لە کاروانی خۆیدا لە ئیسپانیا.

* لیۆنێل مێسی بە 23 گۆڵ گۆڵکاری کلاسیکۆیە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، لە دوایین دوو یاریی نێوان ئەو دوو یانەیەدا دوو گۆڵی کردووە.

* ریال مەدرید لە دوایین 28 یاریی کلاسیکۆ 12 جار کارتی سووری بەڕووی یاریزانەکانیدا بەرزکراوەتەوە، لەکاتێکدا بارسێلۆنا تەنیا 5 کارتی سووری وەرگرتووە، لە ریال مەدریدیش سێرجیۆ رامۆس بەتەنیا 5 کارتی سووری پێدراوە.

* دوایین یەکسانبوونی هەردوو بەبێ گۆڵ لە مانگی 11ی ساڵی 2002 بووە، ئەوە خراپترین وەرزی بارسێلۆنا لەسەدەی 21.

* دوایین 8 گۆڵی بارسێلۆنا لە تۆڕی ریال مەدرید لە یاریگەی کامپ نۆ لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا لە رێگەی یاریزانانی جیاوازەوە بووە.

* کریستیانۆ رۆناڵدۆ 10 گۆڵی لەگەڵ ریال مەدرید لە یاریگەی کامپ نۆو تۆمارکردووە لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، لیۆنێل مێسی 14 گۆڵی لەنێو سانتیاگۆ بێرنابیۆ تۆمارکردووە.

* لیۆنێل مێسی بە تۆمارکردنی 12 گۆڵ گۆڵکاری جامی سوپەری ئیسپانییە، رائول گۆنزالێس بە تۆمارکردنی 7 گۆڵ دووەمە و ستویچکۆڤ بە 6 گۆڵ لە پلەی سێیەمە.

* ئێرنێستۆ ڤالڤێردی تەنیا جارێک وەک راهێنەر نازناوی جامی سوپەری ئەوروپای بردووەتەوە، ئەویش لە ساڵی 2015 بوو کاتێک لەگەڵ یانەی ئاتلێتیک بیلباو لە یانەی بارسێلۆنایان بردەوە.

نیشانەکردن : کلاسیکۆ
2309 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

يونس حسن محمد | 22/10/2017 12:19:03 م
به يامى من بو سه روك ... با ده ستى هه مو كه وره كانى كوردستان بكرئت وه بئ يان بلئت هه ر ئوه بون كه كوردستان تان ئازاد كردوه له ده ستى دوزمن وه هه ر...
محەمەد | 22/10/2017 12:20:54 م
گوڕان چی؟ کێها لەو نێوانە گوڕانە؟
32 حیزب بە پارتی و یەکێتییەوە: دەستبەرداری ئەنجامی گشتپرسی نابین
| 4 کاژێر لەمەو بەر | (4)
Nina | 22/10/2017 11:14:24 ص
Yes we agree with you
كۆرد | 22/10/2017 11:56:01 ص
ماندوو نەبن! چاووی هەموو خەڵکی کۆرد ماچ دەکەم و سەری رێز و حۆرمەتیان بۆ دادەنەوێنم. تێبینی: تکایە با لە بوواری فەنییەوە تۆزێک سەرنج بدەین. مایکەکان...
یەکێتی: مەرجەکانی عەبادی قابیلی پەسندکردن نین
| 5 کاژێر لەمەو بەر | (2)
کچە شەهید | 22/10/2017 09:06:58 ص
وەڵڵا هەموو تاوانبار و بەرپرسیارن لەم ڕووداوانە. یانی ئێوە جیاوازی جەیشی عراقی و حەشدی شەعبی و هاوپەیمانانتان نەدەزانی. عەیبە بەسە خۆتان مەدزنەوە ،...
هەندێ لە فەرماندە سەربازییەکانی یەکێتی: فێڵمان لێکرا
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Naser F. Hado
Naser F. Hado | 22/10/2017 07:16:50 ص
هێرش کردنى ئەوان سەر خاکى ئێمە دەستدرێژى نەبوو؟
karkuk | 22/10/2017 07:58:18 ص
کۆنسوڵخانەی ئێران دەڵێت: ئەو کەسانە بەمەبەستی سیاسی هێرشیان کردووەتەسەر کۆنسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی. ??????? كاري وان سياسي نينه وه دياره ؟
کۆنسوڵخانەی ئێران داگرتنی ئاڵای وڵاتەکەیان سەرکۆنە دەکات
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ژنەكەی خیانەتی لێكردبوو؟ 4 کاژێر لەمەو بەر |

ژنەكەی خیانەتی لێكردبوو؟

چیرۆکی پیاوێک ژنەکەی لەگەڵ پیاوێکی دیکەدا زۆرتر
لە ئیتاڵیا كۆچبەرانی كورد لە باشوور ئیقامە وەردەگرن و لە باكوور كاردەكەن 4 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئیتاڵیا كۆچبەرانی كورد لە باشوور ئیقامە وەردەگرن و لە باكوور كاردەكەن

ساڵی رابردوو 181 هەزار كۆچبەر ناوی خۆیان زۆرتر
دانیشتووانی کەرکووک: هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی رەتدەکەینەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

دانیشتووانی کەرکووک: هەڕەشەکانی حەشدی شەعبی رەتدەکەینەوە

دەست بەسەر خانووی خەڵکدا دەگرێت زۆرتر
0.36 seconds