وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

راپۆرتی تایبه‌ت.. ریال مه‌درید له‌ چامپیۆنزلیگدا تۆمارێكی بێوێنه‌ی هه‌یه‌

لەلایەن ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا 13/9/2017
 ریال مه‌درید
ریال مه‌درید

رووداو - هه‌ولێر

یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی، پاڵه‌وانی دوو وه‌رزی رابردووی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، ئه‌مشه‌و هه‌ڵمه‌تی پارێزگاریكردن له‌ نازناوه‌كه‌ی له‌ چامپیۆنزلیگدا ده‌ستپێده‌كات، كاتێك له‌ یاریگه‌ی خۆیدا میوانداریی یانه‌ی ئاپوێل نیقۆسیای قوبرسی ده‌كات.

یارییه‌كه‌ له‌ كاژێر 21:45 به‌ كاتی باشووری كوردستان ده‌ستپێده‌كات و تیپه‌كه‌ی زیدان ده‌یه‌وێت یه‌كه‌م یاری به‌ سه‌ركه‌وتن ده‌ستپێبكات، پێش ئه‌وه‌ی دوو یاریی زه‌حمه‌ت به‌رامبه‌ر بۆروسیا دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانی و تۆتنێهامی ئینگلیزی له‌ كۆمه‌ڵه‌كه‌ی ئه‌نجامبدات، كه‌ كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌مه‌.

ریال مه‌درید تۆمارێكی نایاب و بێوێنه‌ی له‌ چامپیۆنزلیگدا هه‌یه‌، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

- ریال مه‌درید له‌ یاریگه‌ی خۆیدا هیچ یارییه‌كی ده‌ستپێكی له‌ قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگدا نه‌دۆڕاندووه‌ له‌وه‌ته‌ی 8 ساڵی رابردوودا، له‌وكاته‌وه‌ی كه‌ له‌ 21ی تشرینی یه‌كه‌می 2009 له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆی به‌ 2-3 گۆڵ به‌ میلانی ئیتاڵی دۆڕا.

- له‌ دوای شكسته‌كه‌ی به‌رامبه‌ر میلان، دوای ئه‌وه‌ 20 بردنه‌وه‌ی تۆماركردووه‌ له‌ یاریگه‌ی خۆیدا و دوو یارییش به‌رامبه‌ر بووه‌، كه‌ هه‌ردوو یاری به‌رامبه‌ر بۆروسیا دۆرتمۆند بووه‌.

- ریال له‌گه‌ڵ ئاپوێل نیقۆسیا (كه‌ ئه‌مشه‌و به‌یه‌كده‌گه‌ن) پێشتر له‌ قۆناخی هه‌شتی وه‌رزی 2011-2012 به‌یه‌كگه‌یشتوون، ریال یاریی چوونی به‌ 3-0 گۆڵ له‌ نیقۆسیا برده‌وه‌ و دواتر له‌ مه‌درید به‌ 5-2 گۆڵ بردنه‌وه‌كه‌ی دووباره‌كرده‌وه‌.

- ریال مه‌درید هه‌وڵده‌دات ببێته‌ یه‌كه‌م تیپ سێ وه‌رز له‌سه‌ریه‌ك نازناوی ئه‌وروپا بباته‌وه‌، پێشتر بایرن میونشن له‌ 1976 ئه‌و سه‌روه‌رییه‌ی تۆماركردووه‌.