وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌ی ژیانی رۆناڵدۆی گۆڕی

لەلایەن ئیحسان تاهیر 14/9/2018
ئه‌گه‌ر پێشتریش بیستیتبێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی دووباره‌ چێژی لێوه‌رده‌گری
ئه‌گه‌ر پێشتریش بیستیتبێت به‌ خوێندنه‌وه‌ی دووباره‌ چێژی لێوه‌رده‌گری

"فانتراو ئێستاش هه‌موو تێچووه‌كانی له‌سه‌ر رۆناڵدۆیه‌"

رووداو ـ هه‌ولێر

به‌ چیرۆكی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و هاوڕێیه‌كه‌ی ئاشناتان ده‌كه‌ین، كه‌  له‌ سه‌ره‌تای كاروانی پیشه‌گه‌ریی له‌ جیهانی تۆپی پێدا، رۆڵی سه‌ره‌كیی هه‌بوو، بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ یه‌كێك له‌ باشترین یاریزانه‌كان له‌ مێژوودا. 

له‌ سه‌ره‌تادا رۆناڵدۆ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكدا گوتی "ده‌بێت سوپاسی هاوڕێم ئه‌لبێرت فانتراو بكه‌م له‌سه‌ر سه‌ركه‌وتنم، ئێمه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ له‌ خولی خوار 18 ساڵیدا، له‌یه‌ك تیپ یارییمان ده‌كرد، له‌ یارییه‌كدا راهێنه‌ری سپۆرتینگ لێشبۆنه‌ هات و گوتی "كێ گۆڵی زیاتر تۆمار بكات، ده‌چێته‌ ریزی ئه‌كادیمیاوه‌".

رۆناڵدۆ گوتیشی "یارییه‌كه‌مان به‌ ئه‌نجامی 3 ـ 0 گۆڵ برده‌وه‌، گۆڵی یه‌كه‌مم تۆماركرد، دواتر ئه‌لبێرت به‌ سه‌ری گۆڵێكی جوانی تۆماركرد، به‌ڵام گۆڵی سێیه‌م نایابترین بوو، ئه‌لبێرت رووبه‌ڕووی گۆڵپارێز بوو، دوای ئه‌وه‌ی یاری به‌ گۆڵپارێز كرد، تۆپه‌كه‌ی بۆ من هاویشت بۆ ئه‌وه‌ی گۆڵی سێیه‌م تۆمار بكه‌م، پاشان چوومه‌ ئه‌كادیمیای سپۆرتینگ، له‌وێ كاروانی پیشه‌گه‌رییم ده‌ستیپێكرد، دوای یارییه‌كه‌ له‌ ئه‌لبێرتم پرسی بۆ وای كرد؟. ده‌توانی تۆ له‌ شوێنی من بڕۆیت، گوتی تۆ له‌ من باشتریت و شایسته‌ی ئه‌وه‌ی بڕۆیت". 

دوای ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆ ئه‌و رووداوه‌ی ئاشكرا كرد، چه‌ندین رۆژنامه‌نووس چوونه‌ ماڵی ئه‌لبێرت، تاوه‌كو له‌ راستیی ئه‌و چیرۆكه‌ دڵنیابن، ئه‌ویش گوتی "راسته‌ وایه‌". هه‌روه‌ها گوتیشی "كاروانی تۆپی پێم، دوای ئه‌و رووداوه‌ كۆتایی هاتووه‌و ئێستا كار ناكه‌م".

رۆژنامه‌نووسێك پێی سه‌یر بووه‌، ئه‌لبێرت كار ناكات، كه‌چی خانوویه‌كی گرانبه‌های هه‌یه‌ و وه‌ك ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان ده‌ژی، بۆیه‌ له‌م باره‌وه‌ پرسیاری له‌ ئه‌لبێرت كردووه‌؟ ئه‌ویش پێیگوتووه‌ "ئه‌وه‌ هه‌مووی به‌هۆی رۆناڵدۆیه‌"، وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی رۆناڵدۆ هه‌موو ئه‌و شته‌ی پێشكه‌شیكردووه‌.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن :
3583 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ساڵی رابردوو لە ئینگلتەرا سەدان هەزار کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

ساڵی رابردوو لە ئینگلتەرا سەدان هەزار کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە

"ساڵی 2030 بەریتانیا لە جگەرەکێشان رزگاردەکەین" زۆرتر
لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە 15 کاژێر لەمەو بەر |

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە

زیاتر لە 3000 حالەتی کۆلێرا تۆمارکراون زۆرتر
 تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە 16 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە

سیل بە نەخۆشییە هەوکردنە بکوژەکە دادەندرێت زۆرتر
0.188 seconds