وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

نه‌یمار مه‌دریدی به‌ قوربانی له‌نده‌ن كرد

لەلایەن ئیحسان تاهیر 14/9/2018
نه‌یمار و كوڕه‌كه‌ی
نه‌یمار و كوڕه‌كه‌ی

رووداو ـ هه‌ولێر

زیاتر له‌ 5 ساڵی ته‌واو، ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی نه‌یمار دا سیلڤا، ئامانجی یه‌كه‌می فلۆره‌نتینۆ پێرێزی سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌دریدی ئیسپانی بوو، به‌ڵام هه‌موو جارێك سه‌رۆكه‌كه‌ی یانه‌ی شاهانه‌، له‌ به‌دیهێنانی ئه‌و خه‌ونه‌ی شكستی ده‌هێنا، دواییان ئه‌و هاوینه‌ بوو، كاتێك نه‌یمار بڕیاری مانه‌وه‌ی له‌ یانه‌ی پاریس سانجێرمان دا، هه‌رچه‌نده‌ ریال به‌های گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ 300 ملیۆن یۆرۆ به‌رزكرده‌وه‌. 

تاوه‌كو ئێستا هۆكاری سه‌رنه‌گرتنی ئه‌و ده‌سته‌واره‌یه‌ نه‌زانراوه‌، كه‌ ده‌بوو گرانترین ده‌سته‌واره‌ له‌ مێژوودا، كه‌چی رۆژنامه‌ی ده‌یلی ئێكسپرێسی به‌ریتانی ده‌ڵێت هۆكاری سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی نه‌یماری له‌ پاریس ئاشكراكردووه‌. به‌ گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ "نه‌یمار كه‌وتووه‌ته‌ داوی عه‌شقی له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیاوه‌، بۆیه‌ حه‌زده‌كات بچێته‌ ئه‌و شاره‌". پێده‌چێت پاریس سانجێرمانیش به‌ ده‌نگ ویسته‌كه‌ی نه‌یماره‌وه‌ چووبێت و خۆی نه‌داوه‌ته‌ ده‌ست گرێبه‌سته‌ ئه‌فسانه‌ییه‌كی ریاله‌وه‌".

"ئه‌وه‌ ئینگلته‌رایه‌، به‌تایبه‌تی له‌نده‌ن، كه‌ 3 یان 4 جار نه‌یمار سه‌ردانی كردووه‌، له‌ دوایین 12 مانگدا". ده‌یلی ئێكسپرێس وای نووسیوه‌ وه‌ك گه‌واهی كه‌سێكی نزیك له‌ نه‌یمار، كه‌ گوێی لێبووه‌، ئه‌و گوتوویه‌تی "له‌نده‌ن شوێنێكی نایابه‌، شوێنێكی نایابه‌، عه‌شقی ئه‌و شاره‌ بوویمه‌". 

ئه‌گه‌ر ئه‌و رۆژنامه‌ به‌ریتانییه‌ راست بكات، ركابه‌ریی ئه‌و یانانه‌ی ده‌توانن واژووی نه‌یمار به‌ده‌ستبێنن، ده‌كه‌وێته‌ سه‌ر 3 ناوی گه‌وره‌، چێڵسی، ئارسیناڵ و تۆتێنهام. ئه‌گه‌ر واشیدابنێین تۆتێنهام ئێستا خه‌ریكی ته‌واوكردنی یاریگه‌ تازه‌كه‌یه‌تی، ته‌نیا چێڵسی و ئارسیناڵ له‌ لیسته‌كه‌ ده‌مێننه‌وه‌، هه‌ردووكیشیان له‌ لیستی ركابه‌رانی ریال مه‌درید دان. 

زۆر به‌ دوور نازانرێت، یه‌كێك له‌و دووانه‌ هاوینی داهاتوو نه‌یمار بباته‌ ریزه‌كانی، به‌ڵام به‌ مه‌رجێك ناسر خلێفی، سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان به‌وه‌ رازی بێت، تا ئه‌وكاته‌ ئه‌ركی نه‌یمار به‌ نه‌گۆڕی ده‌مینێته‌وه‌، ئه‌ویش پێشه‌وایه‌تیكردنی یانه‌كه‌ی پاریسه‌، بۆ بردنه‌وه‌ی نازناوی چامپیۆنزلیگ.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن :
5392 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ساڵی رابردوو لە ئینگلتەرا سەدان هەزار کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە 6 کاژێر لەمەو بەر |

ساڵی رابردوو لە ئینگلتەرا سەدان هەزار کەس وازیان لە جگەرەکێشان هێناوە

"ساڵی 2030 بەریتانیا لە جگەرەکێشان رزگاردەکەین" زۆرتر
لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە 15 کاژێر لەمەو بەر |

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە

زیاتر لە 3000 حالەتی کۆلێرا تۆمارکراون زۆرتر
 تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە 16 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە

سیل بە نەخۆشییە هەوکردنە بکوژەکە دادەندرێت زۆرتر
0.187 seconds