وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

شاجوان به‌هرۆز: ده‌مه‌وێ به‌شدارى له‌ ئۆلۆمپیاددا بكه‌م

لەلایەن ئیحسان تاهیر 13/10/2018
شاجوان به‌هرۆز، یاریزانى یارییه‌ سیانییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق..
شاجوان به‌هرۆز، یاریزانى یارییه‌ سیانییه‌كانى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق..
كارزان كانه‌بی
رووداوی وه‌رزشی ـ سلێمانی

شاجوان به‌هرۆز، یاریزانى یارییه‌ سیانییه‌كانى یانه‌ى سلێمانى و هه‌ڵبژارده‌ى عێراق، به‌ (رووداوى وه‌رزشی) راگه‌یاند "به‌هیواى ئه‌وه‌م یارى مه‌له‌وانى و سیانییه‌كان زیاتر به‌ره‌وپێش بچێت و له‌ كوردستان گرنگى زیاترى پێبدرێت".

شاجوان به‌هرۆز، یاریزانى تیپى مه‌له‌وانى و یارییه‌ سیانییه‌كانى یانه‌ى سلێمانى، كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ كچه‌ به‌تواناكانى یانه‌كه‌یه‌و خاوه‌نى چه‌ندین ئه‌نجامى شایسته‌یه‌ له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق، به‌ (رووداوى وه‌رزشی) گوت "به‌هیواى ئه‌وه‌م پشتگیری یاریزانان بكرێ له‌ شاره‌كانى كوردستان، وه‌ك باشووری عێراق كه‌ پشتگیری زۆر ده‌كرێن، ئه‌گه‌رچی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش هێشتا ئاستى یاریزانانى كوردستان زۆر باشتره‌". هه‌روه‌ها گوتی "به‌هیواى ئه‌وه‌م ئه‌م یارییه‌ له‌ كوردستان زیاتر په‌ره‌ى پێبدرێت، چونكه‌ زۆر به‌هره‌و یاریزانى به‌توانامان هه‌یه‌".

ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌ كورده‌، یاریزانى سیانییه‌ و پاڵه‌وانى وڵاتانى عه‌ره‌بی و ئه‌فریقایه‌، گوتی "ئه‌م یارییه‌ی من سێ جۆره‌ یارییه‌، ماراسۆن و مه‌له‌وانى و پایسكیلسواری، ده‌مه‌وێ وه‌ك پاڵه‌وانێكى كورد زیاتر گرنگى به‌ تواناكانی خۆم بده‌م بۆ ئه‌وه‌ى ئاستێكى باشتر پێشكه‌ش بكه‌م". 

هه‌روه‌ها گوتیشى "كه‌مى ژماره‌ى یاریزانانى كچ له‌م یارییه‌ بۆ دوو هۆكاری سه‌ره‌كی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، یه‌كه‌م ئه‌م یارییه‌ پێویستى به‌پاڵپشتى گه‌وره‌ى خێزان هه‌یه‌، به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ من زۆر سوپاسى باوكم ده‌كه‌م كه‌ زۆر یارمه‌تیم ده‌دات، زۆرجار له‌به‌ر من واز له‌ كارى خۆى ده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ى من بتوانم به‌رده‌وام بم و سه‌ركه‌وتووبم، هه‌روه‌ها راهێنه‌ره‌كه‌شم به‌رده‌وام هانم ده‌دات بۆ باشتربوونى ئاستم". سه‌باره‌ت به‌ هۆكاری دووه‌میش، ئه‌و كچه‌ یاریزانه‌ گوتی "له‌ كوردستان مه‌له‌وانگه‌ی حكومی تایبه‌ت به‌ كچان نین، بۆیه‌ یاریزانی كچ ناتوانێت هه‌ر كاتێ ویستی بچێت مه‌شق بكات، له‌ كاتێكدا له‌ شاره‌كانى دیكه‌ی عێراق ئه‌و جۆره‌ مه‌له‌وانگانه‌ هه‌ن و هه‌ر كاتێك بیانه‌وێ ده‌چنه‌ مه‌شقه‌كانیان".

شاجوان به‌هرۆز، باسی خه‌ونى گه‌وره‌ی خۆی كرد و گوتی "خه‌ونی گه‌وره‌ی من ئه‌وه‌یه‌ له‌ داهاتوودا بتوانم وه‌ك پاڵه‌وانێك به‌شداری له‌ ئۆلۆمپیاد و له‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌ جیهانییه‌كاندا بكه‌م". ئه‌و دووپاتیشیكرده‌وه‌ كه‌ زۆر یانه‌ داوایان لێكردووه‌ بچێته‌ ریزه‌كانیان، به‌ڵام هه‌موویانی ره‌تكردووه‌ته‌وه‌.


نیشانەکردن :
1324 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| 15/12/2018 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| 15/12/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە 4 کاژێر لەمەو بەر |

لە چیلی سوورێژە بڵاودەبێتەوە

داوادەکرێت خەڵکی کوتان دژی نەخۆشییەکە ئەنجامبدەن زۆرتر
کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات 7 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی ئارەزووی خواردنی خۆراکە خێراکان زیاددەکات

کەسێک خەوی رێک نەبێت بەدرێژایی رۆژ خۆراکە زۆرتر
پسپۆرانی شێرپەنجە لە ئەمریکا داوادەکەن پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە ئەنجامبدرێت 8 کاژێر لەمەو بەر |

پسپۆرانی شێرپەنجە لە ئەمریکا داوادەکەن پشکنینی پێشوەختەی شێرپەنجە ئەنجامبدرێت

بەتایبەت شێرپەنجەی مەمک، ملی منداڵدان، سییەکان و زۆرتر
0.375 seconds