وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

سیروانى نوێ قوتابخانه‌یه‌كى تۆپى پێى كچان ده‌كاته‌وه‌

لەلایەن ئیحسان تاهیر 13/10/2018
تیپى تۆپى پێى كچانى یانه‌ى سیروانى نوێ
تیپى تۆپى پێى كچانى یانه‌ى سیروانى نوێ

عه‌باس فه‌ره‌ج: یاریزانان له‌ ته‌مه‌نی 8 تاوه‌كو 12 ساڵی وه‌رده‌گرین


كارزان كانه‌بی
رووداوی وه‌رزشی ـ سلێمانی

عه‌باس فه‌ره‌ج، راهێنه‌رى تیپى تۆپى پێى كچانى یانه‌ى سیروانى نوێ، به‌ (رووداوى وه‌رزشی) راگه‌یاند پلانیان بۆ ئه‌وه‌ هه‌یه‌ له‌ ئاینده‌یه‌كى زۆر نزیكدا قوتابخانه‌یه‌كى پێگه‌یاندنى یاریزانان بكه‌نه‌وه‌و گوتی "له‌ ته‌مه‌نى 8 ساڵى بۆ سه‌رووى 12 ساڵى یاریزانان وه‌رده‌گرین و دڵنیاین ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ ده‌بێته‌ پێگه‌یه‌كى باش بۆ دروستكردنى یاریزان به‌توانا له‌ شارى سلێمانى".

یانه‌ى سیروانى نوێ ئه‌مساڵ ده‌یه‌وێت جیاواز له‌ ساڵانى رابردوو گرنگییه‌كى تایبه‌ت به‌ تیپى تۆپى پێى فوتساڵى كچان بدات، جگه‌ له‌وه‌ش قوتابخانه‌یه‌كى پێگه‌یاندنى یاریزانان ده‌كاته‌وه‌ له‌ شارى سلێمانى، بۆ ئه‌وه‌ى زۆرترین كچه‌ یاریزان له‌م قوتابخانه‌یه‌ پێبگه‌ینێت بۆ داهاتووى شاره‌كه‌ و یانه‌كه‌. 

عه‌باس فه‌ره‌ج، راهێنه‌رى تیپى تۆپى فوتساڵى یانه‌ى سیروانى نوێ، له‌و باره‌وه‌ به‌ (رووداوى وه‌رزشی) گوت "دواى ماوه‌یه‌ك گفتوگۆ دواجار له‌گه‌ڵ یانه‌ى سیروانى نوێ گه‌یشتینه‌ رێككه‌وتن بۆ ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ ریزى ئه‌و یانه‌یه‌ گه‌وره‌یه‌ بكه‌ین، كه‌ له‌ داهاتوودا وه‌ك نوێنه‌رى شارى سلێمانى به‌شدارى له‌ خوله‌كانى كوردستان و عێراقدا ده‌كه‌ین".

ئه‌و راهێنه‌ره‌، سوپاسگوزارى ده‌سته‌ى كارگێڕى یانه‌ى سیروانى نوێ بوو، بۆ به‌خشینى ئه‌و متمانه‌یه‌ به‌ خۆی و یاریزانه‌كانی و گوتی "من وه‌ك راهێنه‌ری ئه‌و تیپه‌ به‌ ده‌ستكه‌وتی ده‌زانم بۆ شارى سلێمانى و یانه‌ى سیروانى نوێ، كه‌ ئێستا تیپێكى دیكه‌ له‌م شاره‌ ركابه‌ری تیپه‌كانى دیكه‌ی كوردستان ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانى نازناوی خولی فوتساڵی كوردستان، سوپاسى ئه‌و یانه‌یه‌ش ده‌كه‌م كه‌ مووچه‌ى یاریزانان و راهێنه‌ریان دابین كردووه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ زۆربه‌ى تیپه‌كان له‌ قه‌یرانى داراییدان".

عه‌باس فه‌ره‌ج، هه‌روه‌ها گوتی "ئێستا ئێمه‌ بۆ خوله‌كانى كوردستان و عێراق خۆمان ئاماده‌ ده‌كه‌ین، جگه‌ له‌وه‌ش قوتابخانه‌یه‌كى تۆپى پێى كچان له‌ شارى سلێمانى به‌سه‌رپه‌رشتى خۆم ده‌كه‌مه‌وه‌، ئامانجیشم به‌ره‌وپێشبردنى ئاستى كچانمانه‌ له‌و یارییه‌ و به‌ده‌ستهێنانى پله‌ى یه‌كه‌مه‌ له‌ كوردستان". ئه‌و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌رگاى یانه‌كه‌یان كراوه‌یه‌ بۆ هه‌ر یاریزانێك كه‌ متمانه‌ى ئه‌و به‌ده‌ستبێنێت بۆ هاتنه‌ ناو پێكهاته‌ى تیپه‌كه‌یان "ئه‌م قوتابخانه‌یه‌ یاریزانانى كچ له‌ ئاستى ته‌مه‌نى 8 ساڵ بۆ سه‌رووى 12 ساڵ وه‌رده‌گرێت". هه‌روه‌ها گوتیشی "كۆمه‌ڵێك یاریزانى دیكه‌ش له‌ یانه‌كانى دیكه‌ په‌یوه‌ندییان به‌ ئێمه‌وه‌ كردووه‌، ئامانجمان پێگه‌یاندنی یاریزانی به‌توانایه‌ له‌ ئاستى تازه‌پێگه‌یشتوان و لاوان".


نیشانەکردن :
1249 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەمساڵ تەنیا شەش بەشە خۆراك دەدرێتە هاووڵاتیان 13 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمساڵ تەنیا شەش بەشە خۆراك دەدرێتە هاووڵاتیان

پەرلەمانتارێكی كورد: بەرە بەرە بایەعی نامێنێ‌ زۆرتر
پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
0.391 seconds