رووداو ـ هه‌ولێر
پۆلیسی فه‌ره‌نسی لێكۆلینه‌وه‌یه‌كی ده‌ستپێكرد، دوای ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپاوه پێگه‌یشت، كه دووپاتیده‌كاته‌وه گومان له‌وه ده‌كرێت ئه‌نجامی یاری نێوان پاریس سانجێرمان و رێد ستار له گه‌ڕی دووه‌می چامپیۆنزلیگدا فرۆشرا بێت.
به‌پێی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی لیكیپی فه‌ره‌نسی، به‌ر له یارییه‌كه، یه‌كێتی تۆپی پێی ئه‌وروپا، نامه‌یه‌كی له كه‌سێكی نادیاره‌وه پێگه‌یشتووه، كه دووپاتیده‌كاته‌وه یه‌كێك له كارگێڕانی یانه سربییهكه گره‌وێكی به بڕی 5 ملیۆن یۆرۆ كردووه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی تیپه‌كه‌یان به جیاوازی 5 گۆڵ ده‌دۆڕێت، كه هه‌ر ئه‌وه‌ش روویداو پاریس سانجێرمان به ئه‌نجامی 6 ـ 1 گۆڵ یارییه‌كه‌ی له یانه سربییهكه برده‌وه.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هه‌مان ئه‌و كه‌سه به یویفای راگه‌یاندووه كه ئه‌و كارگێڕییه‌ی یانه سربییهكه به‌ر له یارییه‌كه له شوێنێكی تایبه‌ت به شاری پاریس له‌گه‌ڵ ناسر خلێفی سه‌رۆكی پاریس سانجێرمان كۆده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌ش وایكرد پۆلیسی فه‌ره‌نسی چه‌ند كه‌سێكی پسپۆر راسپێرێت بۆ چاودێریكردنی هه‌ڵسوكه‌وتی یاریزانه‌كانی رێد ستار له كاتی یارییه‌كه‌دا و هه‌روه‌ها بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی ئایا ئه‌و كارمه‌نده‌ی یانه سربییهكه چاوی به خلێفی ده‌كه‌وێت یان نا.
لیكیپ باس له‌وه ده‌كات، له یارییه‌كه‌دا هه‌ڵسوكه‌وتی هه‌ندێ له یاریزانانی رێد ستار سه‌یر و نامۆ بووه، به‌ڵام هێشتا دڵنیا نه‌بوونه له‌وه‌ی ئایا كۆبوونه‌وه‌كه‌ی نێوان كارگێڕییه‌كه و خلێفی ئه‌نجام دراوه یان نا؟!.