رووداو - هەولێر
بەشێوەیەکی فەرمی یانەی بارسێلۆنا بەشدارینەکردنی نێلسۆن سێمێدۆ، بەرگریکەری یانەکەی لە یاریی ئەمشەوی بەرامبەر ریال سۆسیداد راگەیاند.
بارسێلۆنا لەسەر لاپەرەی فەرمی خۆی رایگەیاندووە، یاریزانە پۆرتوگالییەکە بەهۆی تووشبوونی بە هەڵامەت بەشداری لە یارییەکەدا ناکات و ئەلێکس ڤیدال لە شوێنی ئەو یارییدەکات، کە پێشتر یاریزانەکە بەبڕیارێکی راهێنەر بانگێشتنەکرابوو.
ئەمشەو کاژێر 22:45 بارسێلۆنا لە دەرەوەی یاریگەی خۆی رووبەڕووی ریال سۆسیداد دەبێتەوە، جگە لە سێمێدۆ هەریەکە لە جیرارد دیولۆفیۆ، یێری مینا و رافینیا بەهۆکاری هونەری و پاکۆ ئەلکاسێر، ساموێل ئومتیتی و فیلیپی کۆتینیۆش بەهۆی پێکانەوە بەشداری لە یارییەکەدا ناکەن.