وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

نه‌یمار ده‌یه‌وێ گورزێكی دیكه‌ی كوشنده‌ له‌ بارسا بدات

لەلایەن ئیحسان تاهیر 14/3/2018
نه‌یمار نه‌ك هه‌ر ناگه‌ڕێته‌وه‌ بارسا، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ كۆتینیۆشی لێوه‌ربگرێته‌وه‌
نه‌یمار نه‌ك هه‌ر ناگه‌ڕێته‌وه‌ بارسا، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ كۆتینیۆشی لێوه‌ربگرێته‌وه‌

رووداو ـ هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی ئه‌لپایێسی ئیسپانی، ئاشكرایكردووه‌، كارگێڕی پاریس سانجێرمانی فه‌ره‌نسی، له‌سه‌ر پێشنیازی نه‌یمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه‌ بیر له‌وه‌ ده‌كاته‌وه‌، له‌ هاوینی داهاتووا هێرشبه‌ری تیپه‌كه‌، كلیان ئێمباپێی فه‌ره‌نسی، بخاته‌ به‌رده‌م كارگێڕی بارسێلۆنای ئیسپانی، به‌رامبه‌ر به‌ گرێبه‌ستكردنی له‌گه‌ڵ مایسترۆی به‌رازیلی، فیلیپ كۆتینیۆ.

پاریس ده‌یه‌وێ گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆتینیۆ بكات، تاوه‌كو له‌گه‌ڵ هاوڵاتییه‌كه‌ی نه‌یمار، دووانه‌یه‌ك له‌ هێڵی پێشه‌وه‌ دروست بكه‌ن، به‌رامبه‌ر به‌ رێگه‌دان به‌ ئێمباپێ، كه‌ ئه‌و ئاسته‌ پێشكه‌ش ناكات كه‌ چاوه‌ڕێی لێده‌كرا، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌ ده‌گه‌ینێت كه‌ هه‌موو ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له‌باره‌ی ویستی نه‌یمار بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ یانه‌ كۆنه‌كه‌ی بڵاوده‌كرێنه‌وه‌، دوورن له‌ راستی.

ئیمباپێ به‌ خواستن بۆ یه‌ك وه‌رز چووه‌ پاریس، كه‌ له‌ كۆتایی ئه‌م وه‌رزه‌ كۆتایی دێت به‌رامبه‌ر به‌ 180 ملیۆن یۆرۆ، له‌گه‌ڵ سه‌رپشككردنی پاریس بۆ كڕینی گرێبه‌سته‌كه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی كۆتایی، كه‌چی بڕیار به‌ده‌ستدان له‌ یانه‌ فه‌ره‌نسییه‌كه‌، پێیانوایه‌ ده‌سته‌واره‌ی كۆتینیۆ، له‌لایه‌نی هونه‌رییه‌وه‌ بۆ تیپه‌كه‌ باشتر ده‌بێت، به‌تایبه‌تی له‌ سایه‌ی بوونی نه‌یمار و چه‌ند یاریزانێكی دیكه‌ی به‌رازیلی، له‌ ریزه‌كانی پی ئێس جیدا. 

چاودێران به‌ دووری ده‌زانن، كارگێڕی بارسێلۆنا ده‌ستبه‌رداری كۆتینیۆ بێ، كه‌ له‌پێناویدا 145 ملیۆن پاوه‌ندی داوه‌ته‌ لیڤه‌رپوولی ئینگلیزی. بێجگه‌ له‌وه‌ی په‌یوه‌ندی ساردی نێوان بارسا و پاریس، به‌هۆی گواستنه‌وه‌ی نه‌یمار، بۆی هه‌یه‌ پاڵ به‌ ئیسپانه‌كانه‌وه‌ بنێ، به‌هیچ پێشنیازێكی فه‌ره‌نسی رازی نه‌بن، با سووده‌ دارییه‌كانی  هه‌رچه‌نده‌كیش بن. 

هه‌روه‌ها چه‌ندین هێرشبه‌ری باش له‌ ریزه‌كانی بارسێلۆنا هه‌ن، ئه‌وه‌ش وا ده‌كات كارگێڕی یانه‌كه‌، پێویستی به‌ به‌هێزكردنی هێڵی پێشه‌وه‌ نه‌بێ، چونكه‌ لویس سوارێزی ئۆرۆگوایی، لیۆنێل مێسی ئه‌رجه‌نتینی و عوسمان دێمبێڵی فه‌ره‌نسی هه‌یه‌ له‌و هێڵه‌دا.
نیشانەکردن :
5447 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

سیامک | 18/06/2018 10:47:44 ص
کاک مولوی ئاگادار بیت کوردوستانیش 20 دولار له هه ر گه شتیاریکی ئیرانی وه ر ده گریت بو هاتنه هه ریمی کوردستان
 ژمارەی گەشتیارانی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ هەرێمی كوردستان كەمیكردووە
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
جوتیار هەورامی | 18/06/2018 10:40:04 ص
به راستى خوپيشاندان سيستةمى ناشةرعى و غةربية جگة لة كاولكارى و ويرانكارى و مايةپوچ بوون هيچى ترى لي بةرهةم ناييت
  چیرۆکی یەکێک لەو گەنجانەی بووە هۆی سەرهەڵدانی خۆپیشاندان لە دەرعا
| 16 کاژێر لەمەو بەر | (1)
شازاد سیروان | 16/06/2018 08:07:38 م
پێم وا نییە جەنابیشت شارەزای زمان بیت. هەندێ لە بۆچوونەکان تەنیا قسەی بازاڕین و هیچی دی. ئێستا ئەو دەرفەتەم نییە هەموو هەڵەکانتان ڕاست بکەمەوە. دەڵێی...
احمد خسن زێڕۆ | 18/06/2018 08:45:33 ص
ده‌ستخۆش مامۆستای هێژا به‌ڕاستی به‌ نرخ بوو ئه‌م جۆره‌ بابه‌تانه‌ زۆر پێویستن ، ڕاگه‌یاندن له‌م باره‌یه‌وه‌ كه‌مو كوڕی زۆره‌ كه‌ تا ئێستا وه‌كو...
تکایە بەرۆکی زوانی کوردی بەردەن
| 14/6/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن 9 کاژێر لەمەو بەر |

ئەوانەی زوو لە خەو رادەبن کەمتر تووشی خەمۆکی دەبن

توێژینەوەیەکی زانستی دەریخستووە زۆرتر
 ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا 13 کاژێر لەمەو بەر |

ئیڤان دۆکێ بە سەرۆکی کۆڵۆمبیا هەڵبژێردرا

ئەنجامی خولی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی زۆرتر
 ژمارەی کوژراوانی ئێران لە سووریا گەیشتە 52 چەکدار 13 کاژێر لەمەو بەر |

ژمارەی کوژراوانی ئێران لە سووریا گەیشتە 52 چەکدار

بنکەیەکی سەربازیی حکومەتی سووریا بۆردوومانکرا زۆرتر
0.344 seconds