وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

بن لادن ده‌یویست بێكهام تیرۆر بكات

لەلایەن ئیحسان تاهیر 14/7/2018
بن لادن و بێكهام
بن لادن و بێكهام

"پلانه‌كه‌ وابوو سیمانی گۆڵپارێز به‌ پشتێنه‌ی تی ئێن تی بته‌قێنرێته‌وه‌و بێكهامیش به‌ نارنجۆك بكوژرێت"

رووداو ـ هه‌ولێر

رۆژنامه‌ی The Sunی به‌ریتانی، به‌ گواستنه‌وه‌ی له‌ ئاژانسی ESPN ته‌له‌ڤزیۆنی و گواستنه‌وه‌ی له‌ كتێبی (تۆقین له‌ یاریگه‌)ی رۆژنامه‌نووسی به‌ناوبانگ ئاده‌م رۆبینسۆن، كه‌ بیره‌وه‌رییه‌كانی تاكێكی رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ی به‌ده‌ست كه‌وتووه‌  رایگه‌یاند، رێكخراوی ناوبراو به‌نیاز بوو داڤید بێكهام، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، له‌ مۆندیالی فه‌ره‌نسا 1998، له‌ كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یاری تونس و ئینگلته‌را تیرۆر بكات. 

ئاژانسه‌كه‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، رێكخراوی ئه‌لقاعیده‌ نه‌یده‌ویست ته‌نیا بێكهام تیرۆر بكات، به‌ڵكو چه‌ندین ناوی دیكه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را، ناویان له‌ لیستی تیرۆكردنی رێكخراوه‌كه‌ هاتبوو وه‌ك داڤید سیمان، گۆڵپارێزی ئه‌وكات، مایكل ئۆین و ئالان شیره‌ر. 

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌و پلانه‌ ئاشكرا ده‌كات، كه‌ رێكخراوی ناوبراو به‌نیاز بوو بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و تیرۆركردنانه‌ په‌یڕه‌وی بكات و گوتی "ئۆسامه‌ بن لادنی سه‌رۆكی قاعیده‌، داوای له‌ یاریده‌ده‌ره‌كانی كردبوو، چاودێری جووله‌ و كرده‌وه‌كانی داڤید بێكهام و مایكل ئۆین بكه‌ن، له‌و كاته‌ی چه‌ند كه‌سێكی دیكه‌، هه‌ڵسن به‌ ته‌قاندنه‌وه‌ی داڤید سیمان، وه‌ك هێمایه‌ك بۆ تاكه‌كانی رێكخراوه‌كه‌، به‌ ئه‌نجامدانی ته‌واوی پلانه‌كه‌، به‌ تیرۆركردنی بێكهام و ئۆین". 

هه‌روه‌ها ئاژانسی ناوبراو ده‌شڵێت "جێبه‌جێكردنی پلانه‌كه‌ وابوو، 3 كه‌س له‌ ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه‌، به‌ ماوه‌ی 20 چركه‌ هه‌ڵبكووتنه‌ سه‌ر یاریگه‌، یه‌كێكیان پشتێنه‌ پڕ ته‌قه‌مه‌نییه‌كه‌ی پشتی له‌ ته‌ك سیمان بته‌قێنێته‌وه‌، دووه‌م نارنجۆكێك هه‌ڵداته‌ نێو شوێنی یه‌ده‌گه‌كان، ئه‌و شوێنه‌ی كه‌ بێكهامی لێبوو، سێیه‌میش ته‌قه‌ له‌ شیره‌ر بكات و پاشانیش ته‌قه‌ له‌ په‌یژه‌كانی یاریگه‌ بكات".


نیشانەکردن :
2922 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون دوێنێ کاژێر 11:36 |

پارتی و یەکێتی لەسەر کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک رێکنەکەوتوون

دەنگۆی ئەنجامنەدانی کۆبوونەوەکە بڵاوبووەتەوە زۆرتر
لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون دوێنێ کاژێر 11:18 |

لە هەجین سێ هەزار خانوو رووخێنراون

هەسەدە: دۆسیەی دیلە کوردەکان، یەکێکە لە دۆسیە زۆرتر
0.422 seconds