وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

ئه‌مڕۆ یاریی به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌می مۆندیال ده‌كرێت

لەلایەن ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا 14/7/2018
ئینگلتەرا و بەلجیكا
ئینگلتەرا و بەلجیكا

رووداو – هه‌ولێر


ئەمڕۆ شەممە یاریی دیاریكردنی پلەكانی سێیەم و چوارەمی مۆندیالی رووسیا ئەنجامدەدرێت، تێیدا هەردوو هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و بەلجیكا لە سانپێترسبۆرگ بەیەكدەگەن.

هەردوو هەڵبژاردە لە قۆناخی كۆمەڵەكان لە كۆمەڵە بوون و بەیەكەوە یارییان كرد، كە تێیدا بەلجیكا بردنەوەی تۆماركرد، ئەمە جاری دووەمە لە مۆندیالی رووسیا رووبەڕووی یەكدی دەبنەوە.

یارییه‌كه‌ كاژێر 17:00 به‌ كاتی كوردستان له‌سه‌ر یاریگه‌ی كریستۆڤسكی له‌ سانپێترسبۆرگ به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ دوای تێپەڕبوونی 15 رۆژه‌ بەسەر بردنەوەی بەلجیکا لە ئینگلتەرا لە گەڕی سێیەمی کۆمەڵەی حەوتەمدا و ئه‌مڕۆ جارێکی دیکە هەردوو هەڵبژاردە رووبەڕووی یەکدی دەبنەوە.

رووبەڕووبوونەوەی ئەمجارە بۆ بردنەوەی نازناوێکە بەر لەوەی ماڵئاوایی لە مۆندیالی 2018ی رووسیا بکەن، ئەویش رکابەرییە لەسەر بەدەستهێنانی پلەی سێیەمی ریزبەندی مۆندیالی 2018.

هه‌ڵبژارده‌ی بەلجیکا له‌ مۆندیالی 2018 زۆر بوێربوو، ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکرد و تەنیا هەنگاوێکی زۆر کەمی مابوو بۆ ئەوەی بگاتە فایناڵ و خەونە مەزنەکە بکاتە راستی، بەڵام لە دواساتدا و له‌ پێشكۆتاییدا فەرەنسا خەونەکەی لەگۆڕنا و کۆتایی بە چیرۆکەکەی هێنا.

بەلجیکا دەیەوێ بە هەموو جیهان پیشانبدات ئەوان پێکهاتەیەکی بەهێزن شانبەشانی گەورەکانی جیهان، هیچ نەبێ بە بردنەوەی پلەی سێیەم ئەو هێزەی خۆیان بسەلمێنن.

لەبەرامبەردا ئینگلتەرا، ئەگەر چی ئاستی وەکو پێویست نەبووه‌ و بردنەوە و سەرکەوتنەکانی بەرزی و نزمی پێوەدیاربوو، بەڵام ئەوانیش تەنیا هەنگاوێکی کورتیان مابوو بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی دیكه‌ وه‌كو ساڵی 1966بگه‌نه‌وه‌ فایناڵی مۆندیال و هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی جامه‌كه‌ بده‌ن، بەڵام کرواتییەکان ئەمجارە رێگربوون و ئامانجە گەورەکەی سێ شێرەکەیان تێكدا.

ئه‌مڕۆش هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ جارێكی دیكه‌ به‌یه‌كده‌گه‌نه‌وه‌ و ململانێی ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی پله‌ی سێیه‌می مۆندیالی رووسیایه‌.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 14/11/2018 10:07:46 ص
ده سخوش برا جا سه یر ئه وه یه دوای نزیکبوونه وه له م ته وافوقه جه ماعه ته دزه که هوشدار ده داتن که گوایه ئه مجاره نه وتی که رکووک بوته بونیاتیک بو ته...
کەرکووک و نەوتی دزراو
| 12/11/2018 | (1)
ره شید | 14/11/2018 10:02:13 ص
ده سخوش به لام پیم وابی که میک دره نگتان به م موهیممه زانی ته نانه ت چونه زور زوو دوای ئاشکرا بوونی نزیکبوونه وه ی سازانی هه نارده ی نه وتی که رکووک...
كەركووك سەرچاوەی پارەداركردنی میلیشیا عێراقییەكان
| 14/11/2018 | (1)
ره شید | 14/11/2018 05:43:25 ص
هیفیدار ئه حمه د به م نووسینه پوخت و ریک و پیکه و ئه م لیکدانه وه واقیعیه سه لماندی که روژنامه نووسیکی ره سه ن، هه م ده توانی سیاسه تمه داریکی ئاگا...
پارتی شەراكەت لەگەڵ كێ دەكات؟
| 13/11/2018 | (1)
ره شید | 11/10/2018 06:43:11 ص
دیسانیش ده ستخوش ؛ مه لا به ختیار به بیر و باوه ریی نوی و له زرووفی نوی و به ته ماحی سیاسی نوی رووداوه کونه کان ده گیریته وه !
خالید | 13/11/2018 09:48:07 م
ده‌ست و خامه‌ت خۆش و ڕه‌نگین بێت مامۆستا جه‌عفه‌ری به‌ڕێز ئه‌م وورده‌کاری و ژێر په‌رده‌ییانه‌ی که‌ له‌ناو سه‌رکرده‌کاندا ده‌کرا گرنگه‌ بخرێته‌ ڕوو و...
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان هه‌ڵوه‌شایەوە.. یان هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ ؟
| 9/10/2018 | (3)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە ئەڵمانیا پەرستارێك 6 کەس بە دەرزی دەکوژێت دوێنێ کاژێر 12:09 |

لە ئەڵمانیا پەرستارێك 6 کەس بە دەرزی دەکوژێت

هەوڵی کوشتنی ٣ کەسی دیکەی داوە زۆرتر
دووبز؛ عەرەبی هاوردە دەستبەسەر حەوت هەزار و 500 دۆنم زەوی کورددا دەگرن دوێنێ کاژێر 10:34 |

دووبز؛ عەرەبی هاوردە دەستبەسەر حەوت هەزار و 500 دۆنم زەوی کورددا دەگرن

جووتیاران داوای هاوکاری لە حکومەت و لایەنە زۆرتر
 ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرەیە 14/11/2018 |

ئەمڕۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی شەکرەیە

"شەکرە و خێزان" دروشمی ئەمساڵی رۆژی جیهانی زۆرتر
0.5 seconds