وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

رۆناڵدۆ پاره‌كانی خۆی چۆن خه‌رج ده‌كات؟

لەلایەن ئیحسان تاهیر 14/9/2018
دۆن بای 5 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێلی هه‌یه‌
دۆن بای 5 ملیۆن دۆلار ئۆتۆمبێلی هه‌یه‌


"دۆسته‌كه‌ی كریس ئه‌نگوستیله‌یه‌ك له‌ په‌نجه‌ ده‌كات به‌هاكه‌ی 815 هه‌زار دۆلاره‌"


رووداو ـ هه‌ولێر

كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كاپتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و ئه‌ستێره‌ی یانه‌ی یوڤێنتوسی ئیتاڵی، یه‌كێكه‌ له‌وانه‌ی خاوه‌نی زۆرترین داهاته‌ له‌نێو سه‌رچجه‌م وه‌رزشوانانی جیهاندا، به‌ كۆكردنه‌وه‌ی به‌ 108 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی له‌ یه‌ك ساڵدا. 

خه‌ڵكێكی زۆر ده‌پرسن، كه‌سێك ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ به‌ چی سه‌رف ده‌كات؟!، چ شتێكی به‌دڵه‌ و حه‌زده‌كات بیكڕێت؟. له‌م راپۆرته‌دا تیشك ده‌خه‌ینه‌ سه‌ر هه‌ندێ ئه‌و شت و كه‌لوپه‌لانه‌ی دۆن پاره‌كانی لێیان سه‌رف ده‌كات.

ئۆتۆمبێل
رۆناڵدۆ خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك ئۆتۆمبێلی نایاب و ناوازه‌یه‌، زۆرجاریش ئۆتۆمبێله‌كانی له‌سه‌ر تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی نمایش ده‌كات. دیارترین ئۆتۆمبێلی دۆن، بۆگاتی ڤیرۆن گراند سپۆرته‌، كه‌ دوای بردنه‌وه‌ی نازناوی یۆرۆی 2016 به‌ بڕی 1.96 ملیۆن دۆلار كڕی، زێده‌باری ئۆتۆمبێلی بۆگاتی شیرۆن، كه‌ نرخه‌كه‌ی 2.5 ملیۆن دۆلاره‌. به‌های گشت ئۆتۆمبێله‌كانی رۆناڵدۆ، خۆی له‌ 5 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی ده‌دات.

خانوو
رۆناڵدۆی ته‌مه‌ن 33 ساڵان چه‌ندین خانووی هه‌یه‌، له‌وانه‌ كۆشكه‌ نایابه‌كه‌ی له‌ مه‌درید، كه‌ نرخه‌كه‌ی 7.1 ملیۆن دۆلاره‌. له‌ ساڵی 2015 دۆن شوقه‌یه‌كی له‌ كارسازی ئیتاڵی ئه‌لیساندرۆ برۆتۆ له‌ شاری نیویۆركی ئه‌مریكی و له‌ تره‌مپ تاوه‌ر به‌ 18.5 ملیۆن دۆلار كڕی، كه‌ رووبه‌ره‌كه‌ی زیاتر له‌ 2500 پێی چوار گۆشه‌یه‌. هه‌روه‌ها دوای رۆیشتنی بۆ ریزه‌كانی یوڤێنتوس، رۆناڵدۆ و خێزانه‌كه‌ی له‌ كۆشكێكی گه‌وره‌ له‌ شاری تۆرینۆ داده‌نیشن، كه‌ زۆر له‌ رۆژنامه‌ ئیتاڵییه‌كان به‌ گرانترین كۆشكی جیهان ناوی ده‌به‌ن و ده‌ڵێن "كرێی مانگانه‌ی 40 هه‌زار یۆرۆیه‌".

ماڵباته‌كه‌ی
وه‌ك زانراوه‌ رۆناڵدۆ بۆ ماڵباته‌كه‌ی ده‌ستی زۆر كراوه‌یه‌، له‌ ساڵی 2017 كرێی منداڵدانی جمكه‌كه‌ی ئیڤا و ماتیۆ دا، كه‌ راپۆرته‌ رۆژنامه‌ڤانییه‌كان ده‌ڵێن زیاتر له‌ 130 هه‌زار دۆلار له‌سه‌ری كه‌وتووه‌. دوای ئه‌وه‌ی پێشوازی له‌و جمكه‌یه‌ كرد، رۆناڵدۆ منداڵی چواره‌میشی له‌ دۆسته‌كه‌ی جۆرجینا رۆدریگز بوو، كه‌ به‌رده‌وام ئه‌نگوستیله‌یه‌كی دروستكراوی كۆمپانیای كارتیێ له‌ په‌نجه‌ ده‌كات، به‌هاكه‌ی 815 هه‌زار دۆلاره‌.

كاری خێرخوازی
رۆناڵدۆ ناوبانگێكی باشی له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هه‌یه‌، به‌وه‌ی له‌ دیارترین كه‌سایه‌تییه‌كانی جیهانه‌، كه‌ به‌رده‌وام پاره‌ ده‌به‌خشێته‌وه‌، له‌ ساڵی 2015 رۆناڵدۆ بڕی 6.5 ملیۆن دۆلاری به‌خشییه‌ لێقه‌وماوانی زه‌میله‌رزه‌كه‌ی نیپال، زێده‌باری پاره‌ به‌خشین بۆ منداڵانی سووریا و پاراستنی ژینگه‌ له‌ ئیندۆنیسیا. 

له‌ ساڵی 2017 خه‌ڵاتی باڵۆن دۆری بۆ فرۆشتن نمایشكرد، داهاته‌كه‌شی بۆ ده‌زگای خێرخوازی Make-A-Wish چوو. رۆناڵدۆ به‌وه‌ش ناسراوه‌، له‌ ته‌مه‌نی 24 ساڵییه‌وه‌ به‌رده‌وام خوێن ده‌به‌خشێت، بۆیه‌ له‌ ساڵی 2012 رایگه‌یاند، هیچ شوێنێكی جه‌سته‌ی به‌ تاتۆ نه‌كوتاوه‌، تاوه‌كو كار له‌ توانای خوێن به‌خشێنی نه‌كات.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن :
5052 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/09/2018 01:10:21 م
به‌ ته‌ئكید شیعه‌ و ئێران مه‌لا به‌ختیاریان پێ باش نیه‌ له‌تیف ره‌شیدیان پێ زۆر باشه‌..!!! به‌رهه‌میش تازه‌ بگه‌ڕێته‌ ناو یه‌كیه‌تی یان نه‌ هه‌ر وه‌ك...
لە بەربژێرەکانی یەکێتی بۆ سەرۆککۆماری عێراق دوو کەس مانەوە
| 16/9/2018 | (1)
dara hama | 15/09/2018 03:51:53 م
ئه‌گه‌ر بۆ بانگه‌شه‌ نییه‌ 2 مانگ پێش ئێستا بۆ ئه‌و قسه‌یه‌ نه‌كرا ؟؟
دڵشاد شەهاب: پلانی حکومەتە لە نزیکترین کاتدا پاشەکەوتی مووچە بەیەکجاری نەمێنێت
| 15/9/2018 | (1)
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 12:20:20 م
پرسیارێك؛ بۆ تەنها لە کوردستان دۆڕاو هەردەم وتوویەتی تەزویر کراوە!!
چوار لایەنی کوردستانی: نوێنەرە دڵسۆز و راستەقینەكانتان بنێرنە پەرلەمان
| 15/9/2018 | (1)
Azad Azad | 15/09/2018 08:07:39 ص
كاك موسه‌نا امین والله‌ به‌راستی وه‌ حه‌ق و عه‌داله‌ت ئێوه‌ حه‌قی هیچ پۆستێكی سیادیتان نیه‌ له‌ په‌ڕه‌مانی كوردستان له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێوه‌ له‌ كاتی...
سەردار بێرکۆتی | 15/09/2018 09:19:52 ص
شایستەیەتی دوکتۆر موسەنا
موسەننا ئەمین: بە بەرکەوتەی نیشتمانی پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمان مافی یەکگرتووە
| 15/9/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

لە نەیجیریا نزیکەی 100 کەس بە کۆلێرا گیانیان لەدەستداوە

زیاتر لە 3000 حالەتی کۆلێرا تۆمارکراون زۆرتر
 تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە 6 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی: ژمارەی تووشبووانی سیل لە جیهاندا کەمیکردووە

سیل بە نەخۆشییە هەوکردنە بکوژەکە دادەندرێت زۆرتر
0.344 seconds