وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزش

شتیگن ترسی دووبارەبوونەوەی شەوەکەی رۆمای هەیە

لەلایەن ئەحمەد سەنگاوی 15/4/2019
ئەندرییە تێرشتیگن
ئەندرییە تێرشتیگن

پوختەی کۆنگرە رۆژنامەڤانییەکەی تێرشتیگن گۆڵچی یانەی بارسێلۆنا دەربارەی یاری قۆناخی گەڕانەوەی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ بەرامبەر مانچێستەر یونایتد لە یاریگەی کامپ نوو


مارک ئەندرییە تێرشتیگن "گەورەترین ئامانجی ئێمە لە یارییەرکەی سبەی، پاکڕاگرتنی گۆڵەکەمانە، خاوەنی ژمارەیەک یاریزانی نایابین لە هێڵی هێرشبردن، ئەوان هەمیشە هەوڵ دەدەن بۆ گۆڵکردن. پێویستە بەباشی بەرگریی بکەین، دەبێ هێزی کەسایەتی خۆمان لە یاریگە پیشان بدەین، هەروەها پێویستە بەسەر یاریزانەکانی مانچێستەر زاڵبین".

تێرشتیگن"دیخیا یەکێکە لە باشترین گۆڵچییەکانی جیهان و ئەم وەرزە ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات. پێویستە دان بەوەدا بنێم، ئەو شەوە بۆ هەردوولامان سەخت دەبێت، هەم بۆ من و هەم بۆ دیخیاش یارییەکی سەخت دەبێت، چونکە هەردووکمان هەوڵ بۆ یەک ئامانج دەدەین، ئەوەش خاوێنڕاگرتنی گۆڵەکەمانە".

تێرشتیگن "دۆخی ئێمە لەوان باشترە لە رووی ئەنجامەوە، بەڵام نابێ بیر لەوە بکەینەوە بەرگری لە ئەنجامی یاریی چوون بکەین، بەڵکو پێویستە بەو ئامانجە بچینە نێو یاریگە، تا گۆڵی دەستپێکی یارییەکە تۆمار بکەین، ئەوە شێوازی یاریکردنی ئێمەیە، کە هەمیشە کار لەسەر دەستپێشخەریی دەکەین، ئەوە تێگەیشتنی ئێمەیە لە یاری تۆپی پێ".

تێرشتیگن "زۆر گرنگە کە هەمیشە لە بەرزترین ئاستدا کێبڕێ بکەیت، یونایتد خاوەنی ژمارەیەک یاریزانی خێرا و نایابە، پێویستە بەباشی چاودێری جوڵەیان بکەین، چونکە ئەوان دەزانن چۆن بە هێمنی گورز لە بەرامبەر بووەشێنن. ئەوان هەوڵ دەدەدن کارەکە لە ئێمە سەخت بکەن. ئێمەش دەمانەوێت بەسەر تۆپدا زاڵبین و بە شێوەیەکی باش بەرگریی بکەین، وەک چۆن لە یاریگەی ئۆڵدترافۆرد بەباشی بەرگریمان کرد".

تێرشتیگن " لەقۆڵکردنی هێمای کاپتی لە یاری رابردوو بۆ من شانازییەکی گەورەبوو. سەرجەم یاریزانەکان بۆ ئەو یارییە چارەنووسازە ئامادەن بۆ ئەوەی چی لە توانایاندایە پێشکەشی بکەن و ئامانجەکەشمان ئەوەیە سەرکەوتن تۆمار بکەین و بۆ قۆناخی چوارگۆشەی زێڕین بپەڕینەوە".
تێرشتیگن "شەوی کردنەدەرەوەمان لە رۆما، شەوێکی ناخۆش و ئازاربەخش بوو، پێویستە ئەوەی ئەو رۆژە روویدا پەندی لێوەربگرین و سبەینێ زۆر بەباشی بیر لە چۆنییەتی مامەڵە لەگەڵ کەشی یارییەکە بکەین و هاندەرانیش لەپشتمان بن بۆ پشتیوانیکردن و هاندانی یاریزانانی تیپەکەمان".

تێرشتیگن "جیرارد پیکێ یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکان، ئەو کلیلی سەرکەوتنەکانی ئێمەیە. ئامانجی ئێمە هەمیشە کێبڕکێکردن بووە لەسەر بەدەستهێنانی سەرجەم نازناوەکان. هەستێکی خۆشم هەیە، پێشبینی دەکەم سبەی ئەنجامێکی ئەرێنی دەستەبەر دەکەین. زۆربەی ئەو یاریزانانەی سبەی لە پێکهاتەی سەرەکی بەشداریی دەکەن ئەو یاریزانانەن کە هەفتەی پێشوو پشوویان وەرگرتووە بەرامبەر هوێسکا لە لالیگای ئیسپانیا، وەک یاریزانی سەرەکیی بەشدارییان نەکردووە. ناشزانم رەنگە گۆڕانکاریش لە پێکهاتەکەمان رووبدات". 


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن :
1180 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 12 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 19 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن 23 کاژێر لەمەو بەر |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.156 seconds