وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

شاڵکێ لە چامپیۆنزلیگ نزیکبووەتەوە

لەلایەن رووداو وەرزشی 16/4/2018
.

رووداو - هەولێر

لە خولی ئەڵمانیا، یانەی شاڵکێ نزیکبووەوە لە مسۆگەرکردنی بلیتێکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوای ئەوەی دێربیی ناوچەی رۆری بردەوە، یانەی لایپزیگیش نەیتوانی سێ خاڵی یارییەکەی لەگەڵ ڤێردەربرێمەندا مسۆگەربکات.

لە خولی بوندێسلیگای ئەڵمانیدا، یانەی شاڵکێ نزیکبووەوە لە مسۆگەرکردنی بلیتێکی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا دوای ئەوەی لە یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی بردەوە.

لە درێژەی یارییەکانی گەڕی 30ـی خولی یانەکانی ئەڵمانیا، یانەی شاڵکێ لە گێلسنکێرشن میوانداری یانەی بۆرووسیا دۆرتموندی کرد، نیوەی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتاییهات، لە نیوەی دووەمدا و لە خولەکی پەنجا، نیڤین کۆنۆپلیانکا شین پۆشەکانی پێشخست، دواتر ناڵدۆی بەرازیلی بە لێدانێکی راستەوخۆ گۆڵی دووەمی بۆ یانەی رۆیال بلوز هێنا و تارادەیەکیش بلیتی گەیشتنی بە یارییەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپای ساڵی داهاتووی مسۆگەر کردووە و لە چوار یاری داهاتوودا تەنیا  پێویستی بە 3 خاڵە.

دۆرتموندیش لە پلەی چوارەم مایەوە و خاوەنی 51 خاڵە، 4 خاڵیش لە پێش لایپزیگی پێنجەمە.

لاپیزیگ بەرامبەربوو

هەر لەخولی ئەڵمانیدا یانەی لایپزیگ هەڕەشەکانی بۆ دۆرتموند وەستاند ، دوای ئەوەی نیەتوانی لە ڤێردەر برێمن بباتەوە.

لەسەر یاریگەی ڤیزەر شتادیۆن، یانەی ڤێردەر برێمن میوانداری لایپزیگی کرد و یارییەکەش بە گۆڵێک بۆ هەرلایەک بە کۆتاهات.

نیکلاس مۆیساندەر لە خولەکی 28 یانە سەوزەکەی پێشخست، لە نیوەی دووەمیشدا ئادیموڵا لوقمان ئەنجامەکەی بۆ لاپزیگ یەکسان کردەوە.

ئەگەر لایپزیگ ئەم یارییەی ببردایەتەوە ئەوا جیاوازی خاڵەکانی لەگەڵ دۆرتموندی پلەی چوارەم بۆ دوو خاڵ کەمدەکردەوە و هەلی گەیشتنی بە چامپیۆنزلیگی ساڵی داهاتوو زیاتر دەبوو.

 

داڕشتنەوە: ئەرسەلان عەبدوڵڵا 

372 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| دوێنێ کاژێر 11:33 | (1)
پاداشت | 21/03/2019 08:05:39 م
ته‌قاندنه‌وه‌ی كارێكی باش نه‌بوه‌، له‌وانیه‌ پڕ بوبێت له‌ مادده‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی ترساناك وه‌ به‌ تاك تیك به‌ردرابێته‌وه‌.
مووشەکەکەی قەڵادزێ تەقێندرایەوە
| 21/3/2019 | (1)
Shex darawan | 21/03/2019 06:48:03 م
خوات لەگەڵ ئامۆزا گیان جیگات بەهەشت بێت
گەنجێکی خەڵکی سۆران لە مەککە کۆچی دواییکرد
| 20/3/2019 | (1)
0.407 seconds