وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسی له‌سه‌ر مێسی هه‌یه‌

لەلایەن ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا 16/4/2018
مێسی
مێسی

رووداو – هه‌ولێر

راپۆرته‌ رۆژنامه‌ڤانییه‌كان ئاشكرایانكردووه‌، لیۆنێل مێسیی ئه‌ستێره‌ی بارسێلۆنا ره‌نگه‌ دووچاری دابه‌زینی ئاستی ببێت له‌م قۆناخه‌ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌دا.
راپۆرته‌كان ئاشكرایانكردووه‌، مێسی تاوه‌كو ئێستا ئازاری هه‌یه‌ له‌ ماسولكه‌ی دواوه‌ی رانی، كه‌ هه‌ر به‌م هۆیه‌وه‌ له‌ یاریی دۆستانه‌كانی ئه‌رجه‌نتین به‌رامبه‌ر ئیتالیا و ئیسپانیا به‌شداریی نه‌كرد.

رۆژنامه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنی له‌ میدیاكانی ئه‌رجه‌نتینی گواستووه‌ته‌وه‌، كه‌ نووسیویانه‌، مێسی له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی جه‌سته‌ی راهاتووه‌، كه‌ به‌ هۆی هه‌ستكردن به‌ ئازاری ماسولكه‌ی دواوه‌ی رانی كێشه‌ی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و ئازاره‌ هێشتا به‌رده‌وامه‌. 

سه‌ره‌ڕای ئه‌و چاره‌سه‌ره‌ی وه‌ریده‌گرێت، هه‌روه‌ها ئه‌و پشووانه‌ی كه‌ وه‌ریگرتووه‌، به‌ تایبه‌تی به‌شدارینه‌كردنی له‌ یارییه‌كانی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی، به‌ڵام مێسی به‌ شێوه‌یه‌كی ته‌واو چاكنه‌بووه‌ته‌وه‌.

راپۆرته‌ رۆژنامه‌ڤانییه‌كان دووپاتیده‌كه‌نه‌وه‌، ئاستی مێسی له‌ یارییه‌ گرنگه‌كاندا دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌بینیوه‌، به‌ تایبه‌تی به‌رامبه‌ر رۆما له‌ یاریی گه‌ڕانه‌وه‌ی قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگ، كه‌ تێیدا بارسا به‌ 0-3 دۆڕا و كرایه‌ده‌ره‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌، هه‌رچه‌نده‌ له‌ یاریی چووندا به‌ 4-1 گۆڵ براوه‌بوو.

 

رۆژنامه‌ی سپۆرت نووسیویه‌تی "بارسێلۆنا به‌ شێوه‌یه‌كی زۆر گه‌وره‌ بێده‌نگیی به‌رامبه‌ر پێكانه‌كه‌ی مێسی نوواندووه‌".

مێسی سه‌ره‌ڕای ئه‌و بارودۆخه‌، به‌ڵام رۆژانه‌ له‌گه‌ڵ تیپه‌كه‌ی مه‌شق ده‌كات، تاوه‌كو ئێستاش تیمی پزیشكیی یانه‌كه‌ هیچ روونكردنه‌وه‌ و كۆمێنتێكیان له‌ باره‌ی هه‌واڵی پێكان و ئازاره‌كانی مێسی نه‌داوه‌.

راپۆرته‌كان دووپاتی ئه‌وه‌ش ده‌كه‌نه‌وه‌، ئه‌و ئازاره‌ی مێسی له‌ ماسولكه‌ی دواوه‌ی رانیدا هه‌یه‌تی، ره‌نگه‌ هه‌ڕه‌شه‌ و مه‌ترسییه‌كی گه‌وره‌ له‌سه‌ر ئاستی یاریكردنی ئه‌و یاریزانه‌ له‌ قۆناخه‌كانی داهاتوودا دروست بكات، كه‌ قۆناخێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌یه‌، به‌ تایبه‌تی یارییه‌كانی داهاتووی تیپه‌كه‌ی له‌ لالیگا ئیسپانیا و هه‌روه‌ها یاریی كۆتایی جامی شا به‌رامبه‌ر سێڤییا.


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| دوێنێ کاژێر 11:33 | (1)
پاداشت | 21/03/2019 08:05:39 م
ته‌قاندنه‌وه‌ی كارێكی باش نه‌بوه‌، له‌وانیه‌ پڕ بوبێت له‌ مادده‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی ترساناك وه‌ به‌ تاك تیك به‌ردرابێته‌وه‌.
مووشەکەکەی قەڵادزێ تەقێندرایەوە
| 21/3/2019 | (1)
Shex darawan | 21/03/2019 06:48:03 م
خوات لەگەڵ ئامۆزا گیان جیگات بەهەشت بێت
گەنجێکی خەڵکی سۆران لە مەککە کۆچی دواییکرد
| 20/3/2019 | (1)
0.453 seconds