وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

نادال و هالێپ لە پێشەنگن

لەلایەن هێژا خەسرەو 16/4/2018
رافا نادال و سیمۆنا هالێپ
رافا نادال و سیمۆنا هالێپ

رووداو – هەولێر

ئەمڕۆ فێدراسیۆنی تێنسی جیهان، پۆلێنی نوێی کچان و کوڕانی تێنسی راگەیاند و گۆڕانکاری کەم لە ریزبەندیدا ئەنجامدرا.

رافا نادالی تێنسزانی ئیسپانی بە جیاوازی 100 خاڵە لەگەڵ رۆجێر فێدرێری سوێسری لە پلەی یەکەمدا مایەوە، رافا 8770 خاڵی هەیە و رۆجێریش 8670 خاڵی هەیە، مارین شیلیچی تێنسزانی کرواتیش بە کۆکردنەوەی 4985 خاڵ پلەی سێیەمی گرتووە.

هەریەکە لە ئالێکساندەر زڤێرێڤی ئەڵمانی، گریگۆر دیمیترۆڤی بولگاری، خوان مارتن دیلپۆترۆی ئەرجەنتینی، دۆمەنیک تیمی نەمسایی، کێڤن ئاندێرسۆنی تێنسزانی باشووری ئەفریقا، جۆن ئیسنەری ئەمریکی و دەیڤد گۆفینی بەلجیکی لە پلەکانی چوارەم تاوەکو دەیەم هاتن.

لەلایەن خۆیەوە پابلۆ ئاندۆخاری تێنسزانی ئیسپانی دوای ئەوەی بووە پاڵەوانی مەراکیش، 201 پلە هاتە پێش و لە پلەی 154دا هات.

لەسەر ئاستی کچانیشدا سیمۆنا هالێپی خانمە تێنسزانی رۆمانی پارێزگاری لە پێشەنگی خانمە تێنسزانانی جیهان کرد.

هالێپ 8140 خاڵی هەیە و لە پلەی یەکەمدا ماوەتەوە، کارۆلین ڤۆژنیاکی دانیمارکیش لە پلەی دووەمە و 6790 خاڵی هەیە، گاربین موگوروزای خانمە تێنسزانی ئیسپانیش پلەی سێیەمی گرتووە و 6065 خاڵی هەیە.

لە پلەی چوارەم تاوەکو دەیەمیشدا هەریەکە لە ئێلینا سڤیتۆلینای ئۆکرانی، ئێلینا ئۆستاپێنکۆی لاتیڤی، کارۆلین پیلشکۆڤای چیکی، کارۆلین گارسیای فەرەنسی، ڤینوس ویلیامزی ئەمریکی، سلۆن ستیڤینزی ئەمریکی و پێترا کیڤیتۆڤای چیکی هاتن.

لەلایەن خۆشییەوە ئانا کارۆلین شمیدلۆڤای خانمە تێنسزانی سلۆڤاکی 48 پلە هاتە پێشەوە دوای بەدەستهێنانی پاڵەوانێتی بۆگۆتا، ئێستاش خانمە سلۆڤاکییە 23 ساڵییەکە لە پلەی 84دا دێت.

439 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rawand | 12/12/2018 10:16:46 م
پشکنین بۆئەوانە دەکرێت کەوازیان هێناوە یان ئەوانەی دەیانەوێ واز بێنن
فەرەیدون | 16/12/2018 09:41:00 ص
تکایە بۆ ناوی من نەهاتۆتەوە ناویشم تۆمار کردوە وازم لە جگەرە هێناوە
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات
| 12/12/2018 | (3)
Azad Azad | 15/12/2018 03:52:47 م
كێشه‌ی شه‌نگال كێشه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆیانه‌ هه‌ندێكی په‌كه‌كه‌ی هێناوه‌ بۆ شه‌نگال هه‌ندێكی تریشیان بونه‌ته‌ حه‌ژدی شه‌عبی ماڵ و منداڵه‌كانیشیان له‌...
ئەردۆغان: چووینە شنگال و بەردەوامیش دەبین
| دوێنێ کاژێر 05:35 | (1)
Rebwar | 15/12/2018 10:27:02 ص
انا للە وانا الیە راجعون
لە باڵەکایەتی گه‌نجێك له‌پێناو رزگاركردنی مانگایه‌ك گیانی خۆی به‌ختكرد
| دوێنێ کاژێر 01:09 | (1)
دلشاد رمضات جمعه | 15/12/2018 10:03:58 ص
من هيج جكاری ناكيشم
پشکنین بۆ بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ لەدهۆک ئەنجامدەدرێت
| دوێنێ کاژێر 11:32 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە بەریتانیا نیگەرانییەکان دژی برێکزیت زیاتر بوون 11 کاژێر لەمەو بەر |

لە بەریتانیا نیگەرانییەکان دژی برێکزیت زیاتر بوون

بازرگانێک: کەمپەینی برێکزیت لەسەر بنەمای درۆ زۆرتر
  لە کۆنگۆ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئیبۆلا چاکدەبێتەوە 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە کۆنگۆ تووشبوویەکی ڤایرۆسی ئیبۆلا چاکدەبێتەوە

وەزارەتی تەندروستی کۆنگۆ ناوی لە کۆرپەکە ناوە زۆرتر
0.421 seconds