وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزش

پیپ و شكانه‌وه‌ له‌به‌رده‌م خه‌ونه‌ گه‌وره‌كه‌دا!

لەلایەن رێبوار محه‌ممه‌د 17/4/2018
رێبوار محه‌ممه‌د
رێبوار محه‌ممه‌د
رێبوار محه‌ممه‌د
له‌ كاتێكدا پیپ گواردیۆلا سه‌رقاڵی یاری گۆڵف بوو، یاریزانه‌كانی وێست برۆمیچ ئالبیۆن نازناوی وه‌رزی ئه‌مساڵی خولی پرێمه‌رلیگیان پێشكه‌شی ئه‌و كرد. پێموایه‌ چه‌نده‌ بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه‌ بۆ سیتی گرنگ بوو، ئه‌وه‌نده‌ش ئه‌وه‌ بۆ گواردیۆلا گرنگ بوو كه‌ نازناوه‌كه‌ راسته‌وخۆ له‌سه‌ر ده‌ستی یانه‌یه‌ك كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ی دابه‌زینی له‌ پرێمه‌رلیگ له‌سه‌ره‌، له‌ قوڕگی مانچێسته‌ر یونایتدو خۆسێ مۆرینیۆ هێنرایه‌ ده‌ره‌وه‌.

ئاخر ته‌نیا هه‌فته‌یه‌ك له‌وه‌وبه‌ر، مۆرینیۆ و یاریزانه‌كانی ئه‌نجامی دێربی مانچێسته‌ریان به‌سه‌ر پیپ و یاریزانه‌كانیدا قڵپكرده‌وه‌و نه‌یانهێشت خۆشییه‌كه‌یان ببێته‌ دوو خۆشی و له‌نێو ئۆڵدترافۆرددا به‌ نازناوه‌كه‌ شاد ببن.

پیپ جارێكی دیكه‌و له‌ دووه‌م ساڵی كاركردنی له‌ پرێمه‌رلیگدا، مانچێسته‌ر سیتی به‌ نازناوی خوله‌كه‌ ئاشناكرده‌وه‌ كه‌ پێنجه‌مین جاره‌ له‌ مێژووی خۆیدا نازناوه‌كه‌ ده‌باته‌وه‌، به‌ڵام پیپ و سیتیش جارێكی دیكه‌ له‌به‌رده‌م خه‌ونه‌ به‌ده‌ستنه‌هاتووه‌كه‌یان كه‌ چامپیۆنزلیگه‌ ده‌سته‌وسان مانه‌وه‌و لانی كه‌م به‌دیهاتنی ئه‌و خه‌ونه‌ كه‌وته‌ وه‌رزی داهاتوو.

ئه‌وه‌ پیپه‌ لێی بووه‌ته‌ خوویه‌ك كه‌ ناتوانێ له‌ ده‌ره‌وه‌ی بارسادا چامپیۆنزلیگ بباته‌وه‌، یان پرێمه‌رلیگه‌ و به‌وه‌فایه‌ بۆ پره‌نسیپه‌كانی خۆی و هێز به‌ یانه‌كانییه‌وه‌ ناهێڵی تا نازناوی چامپیۆنزلیگ ببه‌نه‌وه‌؟ بۆ زانین دوا یانه‌ی ئینگلیزی كه‌ چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێناوه‌، چێڵسی دی ماتیۆ بوو له‌ ساڵی 2012دا.

پرسیاره‌كه‌ جارێكی دیكه‌ خۆی دووباره‌ ده‌كاته‌وه‌، بۆچی گواردیۆلا جارێكی دیكه‌ نه‌یتوانی نازناوی چامپیۆنزلیگ بباته‌وه‌؟ ئه‌مه‌ ئه‌و پرسیاره‌یه‌ كه‌ پێموایه‌ گواردیۆلا پێش هه‌مووان له‌ خۆی ده‌كات، دواتریش كارگێڕیی مان سیتی رووبه‌ڕووی خۆی و هه‌مان راهێنه‌ری ده‌كاته‌وه‌.

ئه‌وه‌ی روویداوه‌ له‌ سیتی، ئه‌گه‌ر به‌ كه‌مكردنه‌وه‌ له‌ تواناكانی پیپ ئه‌ژمار نه‌كرێت له‌سه‌رم. بێگومان دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆیه‌یه‌ كه‌ پێشتر له‌گه‌ڵ ئه‌و راهێنه‌ره‌ له‌ بایرن میونشن روویدا. ئه‌وه‌ی بۆ فه‌یله‌سووف ئه‌ژمار ده‌كرێ، دروستكردنی پێكهاته‌یه‌كی تۆكمه‌ی گه‌نجه‌ كه‌ ده‌توانێ بۆ چه‌ند ساڵی داهاتوو بنه‌مای تیپێكی باش بێت بۆ یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌، له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ گواردیۆلا شێوازی كاركردن و فه‌لسه‌فه‌ی تایبه‌ت به‌ یاریكردنی خۆی، به‌سه‌ر یانه‌ ئینگلیزییه‌كه‌و كۆی خوله‌كه‌شدا سه‌پاندو جارێكی دیكه‌ دووپاتیكرده‌وه‌، كه‌ فه‌لسه‌فه‌كه‌ی ئه‌و له‌ ئینگلته‌راشدا توانای سه‌ركه‌وتنی هه‌یه‌، وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر له‌ ئیسپانیا و ئه‌ڵمانیادا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنابوو.

راسته‌ گواردیۆلا توانی مانچێسته‌ر سیتی به‌ پرێمه‌رلیگ ئاشنا بكاته‌وه‌، به‌ڵام كاتێك زانیمان رۆبێرتۆ مانچینی و مانوێل پیلیگرینیش به‌ر له‌ پیپ ئه‌و نازناوه‌یان به‌هێزی ده‌ستبڵاوی خاوه‌نه‌ كه‌نداوییه‌كانی یانه‌كه‌ به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌وانه‌یه‌ هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك بكه‌ین و بڵێین ئه‌وه‌ی به‌ده‌ستهاتووه‌ شتێكی نه‌كرده‌ نییه‌.
ئێستا هه‌مووان له‌ سیتی سه‌رمه‌ستی نازناوی پرێمه‌رلیگن، به‌ڵام بۆ پیپ جارێكی دیكه‌ تێكشكان به‌رامبه‌ر چامپیۆنزلیگ سه‌رهه‌ڵده‌داته‌وه‌، تێكشكانێك كه‌ خه‌ونی گه‌وره‌ی مانچێسته‌ر سیتییه‌و تا ئێستا به‌دینه‌هاتووه‌.

گه‌رچی مانچێسته‌ر سیتی گواردیۆلا تیپێكی به‌هێز و خاوه‌ن هێرشبه‌رییه‌كی توقێنه‌ر و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی، به‌ڵام دابه‌زینی ریتمی ئه‌و یانه‌یه‌ له‌ چه‌ند هه‌فته‌ی رابردووداو له‌ كاتێكدا هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانی وه‌رزه‌كه‌ له‌ مانگه‌كانی ئادار و نیساندا یه‌كلاده‌بنه‌وه‌، ده‌بێ ئه‌و فه‌یله‌سووفه‌ بخاته‌ به‌رده‌م ئه‌و پرسیاره‌ی بۆچی وامان لێهات؟.

پیپ داواكراوه‌ لێی سیتی بكاته‌ پاڵه‌وانی ئه‌وروپا، گه‌رچی به‌شێكی ئه‌ركه‌كه‌ی نازناوی پرێمه‌رلیگه‌، به‌ڵام به‌شه‌ گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ركه‌كه‌ له‌ چامپیۆنزلیگدایه‌. ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ پرێمه‌رلیگ خه‌می چامپیۆنزلیگی بۆ كه‌مبكاته‌وه‌، بۆ ساڵانی داهاتوو ئاوها نابێت. ئه‌وه‌شمان له‌بیر نه‌چێت گه‌وره‌كانی ئینگلته‌را ئه‌وه‌یان قبوڵ نییه‌ چه‌ند وه‌رزێك له‌سه‌ریه‌ك، نازناوه‌كه‌ بۆ ته‌نیا یانه‌یه‌ك بێت و ئه‌وانیدیكه‌ ته‌ماشاچی بن. كه‌واته‌ ئه‌ركه‌ قورسه‌كه‌ی پیپ له‌ وه‌رزی داهاتووه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.
نیشانەکردن :
601 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 16 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 23 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن دوێنێ کاژێر 10:15 |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.391 seconds