وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

پارەی کڕینەوەی مێسی له‌ داهاتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ندێ وڵات زیاتره‌

لەلایەن رووداو وەرزشی 17/7/2017
مێسی
مێسی


ئا: ره‌مزی میره‌كانی

یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی، تازه‌كردنه‌وه‌ی گرێبه‌ستی ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی لیۆنێل مێسی تاوه‌كو ساڵی 2021 راگه‌یاند، كه‌ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌ مانگی هه‌نگوینی له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی ئه‌نتۆنێلا، به‌ فه‌رمی گرێبه‌سته‌كه‌ واژوو کرد، به‌مه‌ش مێسی بووە خاوه‌ن مووچه‌یه‌كی گه‌وره‌، كه‌ خۆی له‌ 32 ملیۆن یۆرۆی ساڵانه‌ ده‌دات، ئه‌مه‌ به‌پێی ئه‌وه‌ی راگه‌یێنراوه‌، به‌ڵام هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌وه‌ی ئاشكراكراوه‌ ته‌نیا نیوه‌ی مووچه‌ راسته‌قینه‌كه‌یه‌.

ئه‌و بڕه‌ زۆره‌ی مێسی تاوه‌كو ساڵی 2021 له‌ بارسێلۆنا وه‌ری ده‌گرێت، مانای وایه‌ مانگانه‌ بڕی 2.7 ملیۆن یۆرۆ، هه‌فتانه‌ 570 هه‌زار یۆرۆ، رۆژانه‌ 82 هه‌زار یۆرۆ و هه‌ر كاژێرێك 3495 یۆرۆ وه‌رده‌گرێت، هه‌ر خوله‌كێكی مێسیش به‌ نزیكه‌ی 60 یۆرۆ مه‌زه‌نده‌ ده‌كرێت. كه‌سێك مانگانه‌ ئه‌وه‌نده‌ پاره‌یه‌ی ده‌ستكه‌وێت، ده‌توانێ چی بكات؟.

سه‌ره‌تا به‌2.7 ملیۆن یۆرۆ مانگانه‌ ده‌ستپێده‌كه‌ین، كه‌ ده‌كاته‌ نزیكه‌ی 3 ملیۆن دۆلار، هه‌ر كه‌سێك ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌به‌رده‌ست بێت، ده‌توانێت 6 ئۆتۆمبێل له‌ جۆری (لامبۆرگینی ئیڤانتادۆر 2017) بكڕێت، كه‌ نرخی هه‌ر یه‌كێكان نزیكه‌ی 450 هه‌زار یۆرۆیه‌، واته‌ به‌ مووچه‌ی مانگێكی مێسی، ده‌توانی 6 ئۆتۆمبێلی له‌و جۆره‌ بكڕی (كه‌ به‌ كه‌متر له‌ دوو چركه‌ ده‌توانێت بگاته‌ خێرایی 100 كیلۆمه‌تر له‌ كاژێرێكدا). 

هه‌ر كه‌سێك مووچه‌كه‌ی مێسی له‌به‌رده‌ست بێت، ده‌توانێت تانكێكی له‌ جۆری ZTZی چینی بكڕێت، كه‌ ده‌یه‌م باشترین تانكه‌ له‌ جیهاندا. هه‌روه‌ها به‌ مووچه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ی مێسی، كه‌ 570 هه‌زار یۆرۆیه‌ (نزیكه‌ی 600 هه‌زار دۆلار)، ده‌توانی دورگه‌ی Little harvest cayeی ئه‌مریكی بكڕی، كه‌ نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 400 هه‌زار دۆلاره‌، یان دورگه‌ی (شور)ی كه‌نه‌دی بكڕی، كه‌ نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 578 هه‌زار دۆلاره‌، یان دورگه‌ی (ئه‌مپێرگیس) له‌ دورگه‌كانی كاریبی بكڕی، كه‌ نرخه‌كه‌ی نزیكه‌ی 525 هه‌زار دۆلاره‌. به‌ یه‌ك رۆژی مووچه‌كه‌ی مێسی، كه‌ 82 هه‌زار یۆرۆیه‌ (نزیكه‌ی 92 هه‌زار دۆلار)، ده‌توانی سێجار فڕۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ كرێ بگری، یان ده‌سته‌یه‌كی ئاسایشی تایبه‌ت به‌خۆت بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵ دامه‌زرێنی، ئه‌نگوستیله‌ به‌ناوبانگه‌كه‌ی كۆپی براینت بكڕی، یان براندێكی بازرگانی وه‌ك كۆمپانیای (سابوای) بۆ خوارده‌مه‌نییه‌كان بكڕی، كه‌ به‌هاكه‌ی نزیكه‌ی 90 هه‌زار دۆره‌ له‌ بازاڕدا. هه‌روه‌ها به‌یه‌ك كاژێری مووچه‌كه‌ی مێسی، كه‌ 3495 یۆرۆیه‌ (4 هه‌زار دۆلار)، ده‌توانی هه‌موو كاژێرێك 27 ژه‌مه‌ خۆراك له‌ چێشتخانه‌ی (ماكدۆناڵدز) بكڕی، كه‌ نرخه‌كه‌ی 6 دۆلاره‌، واته‌ ده‌توانی بڕی 166 دۆلار له‌ هه‌ر 60 خوله‌كێكی ئه‌و مووچه‌یه‌دا خه‌رج بكه‌ی.

مێسی له‌ هه‌فته‌یه‌كدا ده‌توانێت 14 كیلۆ زێڕ بكڕێت. یان ده‌توانێت 1600 تۆن برنج یان 3 هه‌زار تۆن گه‌نم بكڕێت. داهاتی مێسی له‌ داهاتی نه‌ته‌وه‌یی هه‌ندێ وڵاتی وه‌ك دورگه‌ی مارشال و ناورۆ و تۆڤالۆ زیاتره‌.

مێسی یه‌كه‌می ئه‌وروپا و جیهانه‌
ئه‌ستێره‌ی ئه‌رجه‌نتینی یانه‌ی بارسێلۆنا، توانی ببێته‌ خاوه‌ن زۆرترین مووچه‌ له‌ ئه‌وروپا و جیهان، دوای رێككه‌وتن له‌سه‌ر گرێبه‌سته‌ تازه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بارسادا، هه‌رچه‌نده‌ وا بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ بووه‌ خاوه‌نی دووه‌م زۆرترین مووچه‌ له‌ جیهان، دوای هاونیشتمانییه‌كه‌ی كارلۆس تیڤێز، كه‌ له‌ خولی چین یاری ده‌كات، به‌ڵام هه‌ندێ سه‌رچاوه‌ ئاشكرایانكردووه‌ كه‌ مووچه‌ی مێسی زۆر له‌وه‌ گرانتره‌ كه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌. كه‌چی كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی، له‌ پله‌ی دووه‌می ئه‌وروپا و پێنجه‌می جیهان دێت. ریزبه‌ندی ئه‌و یاریزانانه‌ی تۆپی پێ، كه‌ زۆرترین مووچه‌ وه‌رده‌گرن له‌ جیهاندا، به‌مشێوه‌ی لای خواره‌وه‌یه‌:

1 ـ لیۆنێل مێسی (1 ملیۆن پاوه‌ند) له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.
2 ـ كارلۆس تیڤێز (650 هه‌زار پاوه‌ند) له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.
3 ـ ئیزیكیل لاڤێتزی (400 هه‌زار پاوه‌ند) له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.
4 ـ ئۆسكار (400 هه‌زار پاوه‌ند) له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.
5 ـ كریستیانۆ رۆناڵدۆ (365 هه‌زار پاوه‌ند) له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.
6 ـ گرازیانۆ بیلی (350 هه‌زار پاوه‌ند) له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.
7 ـ گاریس به‌یڵ (350 هه‌زار پاوه‌ند) له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.
8 ـ هۆلك (320 هه‌زار پاوه‌ند) له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.
9 ـ ئیكسل ڤیتسل (302 هه‌زار پاوه‌ند) له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.
10 ـ واین رۆنی (300 هه‌زار پاوه‌ند) له‌ هه‌فته‌یه‌كدا.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

201035390019 | 24/07/2017 08:27:05 ص
201035390019
Halema Adel SaiedYousif | 24/07/2017 08:27:42 ص
Dest xosh
 رووداو ئەنجامی تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12 بڵاودەکاتەوە
| 17 کاژێر لەمەو بەر | (44)
احمد حسن زێڕۆ | 24/07/2017 07:53:46 ص
ده‌ستخۆش كاك ڕێبوار من پێموایه‌ گۆڕان وه‌كو ئه‌و كه‌سه‌ی لێهاتووه‌ كه‌ له‌ نیوه‌ی ده‌ریا هه‌مبا نه‌كه‌ی فشده‌بێته‌وه‌ و هاوار ده‌كات فریامكه‌ون...
ئایا گۆڕان دێتەوە؟
| دوێنێ کاژێر 08:33 | (1)
بژار | 23/07/2017 11:58:58 ص
ده‌ست خۆش!!! به‌ڵام من تێناگام كوردانی سوید ئیشو كاریان چیه‌ بۆ هه‌ڵوێستیان نیه‌؟؟؟؟ به‌ڵام لێیان ناگرم سۆسیال بدراگیان ده‌برێت بۆیه‌ هه‌ڵوێستیان...
حسێن حسن احمد | 24/07/2017 06:47:22 ص
دەستخوش و لە دونیای سەرمایە و سەرمایەداری هەر دەبیت چاوەروانی ئەمە بین بەلام نابیت دلسارد بین و کۆل بدەین چونکە بە بێ تێکوشآنی جدی هیچ ئامانجەک بە دی...
حكومەتی سوێد دژی رای میللەتانە
| 19/7/2017 | (4)
Fuck you nechervan | 23/07/2017 10:01:29 م
Kerm ba wni am 7ukmata gawada sagisagbab tfu la chruchaw tan txwa danawashen gawad kurdi gawadana
دانا غەنی | 24/07/2017 06:10:45 ص
ئازیزان سڵاو ئەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دەیکات بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ کاری وەزارەتدا یەک ناگرێتەوە لە کوێی دنیا دا هەیە وەزارەت موچە وەک هەواڵ...
مووچەی دوو شوێنی دیکە دابەشدەکرێت
| 23/7/2017 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پێکهاتەیەکی دەرمانیی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدز درووستکرا 12 کاژێر لەمەو بەر |

پێکهاتەیەکی دەرمانیی نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئایدز درووستکرا

رێگە لە گواستنەوەی ڤایرۆسەکە دەگرێ زۆرتر
پایسکیلسواری خانەکانی مێشک دەپارێزێ 15 کاژێر لەمەو بەر |

پایسکیلسواری خانەکانی مێشک دەپارێزێ

توێژینەوەیەکی نوێی ئەڵمانی دەریخستووە زۆرتر
0.25 seconds